دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڵسەنگاندنی تولسی گاباردی، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی وڵاتهكهی ڕەتکردەوە کە دهڵێت، "ئێران چەکی ئەتۆمی دروست ناکات"، بە ئاشکرا دژایەتی گابارد دەکات بۆ یەکەمجار لە خولی دوەمیدا.
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ بە ڕەتکردنەوەی هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەری هەواڵگری، پێدەچێت پشتڕاستی وتهكانی بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بکاتەوە بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئامانجە ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران و وتی، پێیوایە تاران نزیکە لە بەدەستهێنانی كڵاوهی ئەتۆمی.
كاتێك ترهمپ لە لوتکەی گروپی حەوت لە کەنەدا دەگەڕایەوە بۆ واشنتن، پرسیاری لێکرا کە پێیوایە ئێران تا چەند نزیکە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، لە وەڵامدا وتی، "ئێران زۆر نزیکە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی".
کاتێک پێیان ڕاگەیان کە گابارد لە وتهكانی مانگی ئازاری کۆنگرێسی ئەمریکادا ڕایگەیاندوە، هەواڵگری ئەمریکا هێشتا باوەڕی وایە تاران کار بۆ بەدەستهێنانی سەری ئەتۆمی ناکات، ترەمپ وەڵامی دایەوە "گرنگ نییە چی دەڵێت، پێموایە ئەوان زۆر نزیک بون لە بەدەستهێنانی كڵاوهی ئەتۆمی".