خامنەیی بۆ ترامپ: خۆمان رادەست ناکەین
  2025-06-18       422       

عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێڕان وەڵامی دۆناڵد ترامپ دەداتەوە کە داوای کردبوو بێ هیچ مەرجیک ئێران خۆی رادەست بکات، خامنەیی دەڵێت "خۆمان رادەست ناکەین".

 

ئاوێنە: عەلی خامنەیی، لەپەیامێکدا رایگەیاند ئێران هیچ شەڕو ئاشتییەک قبوڵ ناکات کە بەسەریدا بسەپێنرێت‌. ئەوەی شارەزای مێژووی ئێران بێت دەزانێت کە مل بۆ هەڕەشە کەچ ناکات، ئەو دەڵێت "کەسانی زیرەک کە ئێران و میللەت و مێژووی ئێران دەناسن، هەرگیز بەزمانی هەڕەشە لەگەڵ ئەم میللەتە قسە ناکەن، چونکە میللەتی ئێران تەسلیم ناکرێت و پێویستە ئەمریکییەکان بزانن کە هەر دەستێوەردانێکی سەربازیی ئەمریکا بێ گومان زیانی قەرەبوو نەکراوەی لێدەکەوێتەوە".

دەشڵێت "میللەتی ئێران لە بەرامبەر شەڕێکی سەپێنراودا بەتوندی دەوەستێتەوە، هەروەک چۆن لە بەرامبەر ئاشتییەکی سەپێنراودا دەوەستێت".

خامنەیی لە دوای هێرشەکەی ئیسرائیلەوە لەڕۆژی هەینیدا لەبەردەم خەڵکدا نەبینراوە، ئەمڕۆ  پەیامێکی ڤیدیۆیی تۆمارکراوی ئەو بڵاوکرایەوە. 

دۆناڵد ترەمپ دوێنێ ڕایگەیاندبوو کە شوێنی حەشارگەی عەلی خامنەیی بەوردی دەزانێت، بەڵام ئەمریکا بۆ ئێستا هیچ پلانێکی نییە کە بیکوژێت‌و ئەوی بە“بەناو ڕێبەری باڵا” ناوبردبوو. 

ڕاستەوخۆ دوای بڵاوبوونەوەی پۆستەکەی ترامپ لەسۆشیال تروس، سوپای پاسداران لەتلیگرامدا وەڵامی دایەوەو نووی “پێویستە سەرۆک کۆماری درۆزنی ئەمریکا بزانێت کە ئێران خۆی بۆ خراپترین سیناریۆی مومکین و خراپترین‌و سەخترین بارودۆخ ئامادە کردووە، نەک هەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا دەسوتێنێت بەڵکو هەموو بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاواو بەکرێگیراوەکانی دەسوتێنێت”.

زۆرترین بینراو
سەرۆکی نوێی حەماس بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە چوار کوڕی لەدەستداوە
وەزیرێکی حکومەتەکەی سودانی لەبارەی دۆزینەوەی پارە لە ماڵەکەیدا: ئامادەم هاوکاری دەسەڵاتی دادوەری بکەم
ئۆجەلان: ئەگەر کورد لەتورک جیا بکەیتەوە کورد نامێنێت، ئەگەر تورک لەکورد جیا بکەیتەوە تورک نامێنێت
وتەبێژی بەنزینخانەکان: پابەندی بڕیارەکەی حکومەت نابین بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین
داهاتی گومرگیەکانی هەرێم دەچێتەسەر هەژماری هەرێمی کوردستان
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی مه‌رجی نوێ بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له‌ چه‌ك ڕاده‌گه‌یه‌نێت: "ته‌نیا به‌ فه‌رمانی ئیمام مه‌هدی چه‌ك دادەنێن"
ئۆزگور ئۆزێل ماڵئاوایی لەجەهەپە دەکات: ئێمە پارتی نوێی خۆمان دادەمەزرێنین
ترەمپ لەگەڵ سەرۆکی لوبنان کۆبووەوە و لەبارەی ئێران هەڵوێستی نوێی راگەیاند
ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیار لەسەر سێ پرسی گرنگ دەدات 
وتەبێژی حکومەتی عێراق چەند بڕیار و پەیامێکی گرنگی لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×