2025-06-18   933     
ئاژانسێكى هه‌واڵیى ئێران، له‌زارى به‌رپرسێكى ئه‌و وڵاته‌وه، زانیاریى نوێ له‌باره‌ى سیخوڕه‌كانى مۆساد له‌ئێران ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر مۆساد ده‌ستیگه‌یشتوه به‌شۆفێرى بارهه‌ڵگره‌كان‌و پاره‌ى باشى پێداون".
جەلال موسەوی جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی بارهەڵگرەکانی ئێران بەئاژانسی هەواڵی (ئیلنا)ی وتوه، "سیخوڕانی مۆساد لەنێو شۆفێرانی بارهەڵگردا هەن، مۆساد پێشوەختە پلانیان بۆ ئەوە داناوەو کاریان لەسەرکردوە، بەشێک لەسیخوڕەکان بارهەڵگریان بەکرێگرتوەو بەشێکیشیان لەم ماوەیەدا شۆفێر بون".
موسەوی وتویه‌تى، "ئەگەری ئەوە هەیە بڕە پارەیەکی زۆر ئاڵوگۆڕ کرابێت، بەڵام خاوەنی بارهەڵگرەکان بێئاگابون لەوەی کە ڕەنگە هەندێک لەشۆفێرەکان پیاوی مۆساد بن‌و بارهەڵگرەکانیان بەکرێ پێداون".
بەوتەی ناوبراو، "بریکارەکانی مۆساد، لەسێ ساڵی ڕابردودا چونەتە ناو شۆفێرانی بارهەڵگرەکانی وڵاتەوەو توانیویانە (کەسانی سادە) کە چالاکن لەگواستنەوەدا بەکرێ بگرن‌و پڕۆژەکەیان بەبێ ئاگاداری خاوەن ئۆتۆمبێلەکان جێبەجێبکەن".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه له‌شه‌ڕى نێوان ئیسرائیل‌و ئێران، مۆساد توانیویه‌تى ڕۆڵی گه‌وره ببینێت له‌و شه‌ڕه‌داو به‌دانپێنانى هه‌ردولا، چه‌ندین چالاكییان له‌ناو خاكى ئێران‌دا ئه‌نجامداوه.