رادیۆی سوپای ئیسرائیل: بەهۆی هێرشەکانی بەیانیی ئەمڕۆی ئێرانەوە 16 کەس برینداربوون
  2025-06-22       128       

رادیۆی سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، لە هێرشی بەیانیی ئەمڕۆی ئێراندا کە ناوچەکانی باشووری تەلئەبیبی کردە ئامانج، 16 کەس برینداربوون.

رادیۆی سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، “جگە لەو ژمارەیەی برینداربوون، نزیکەی 20 کەسیش لە ژێر داروپەردووی بینا رووخاوەکاندا گیریانخواردووە و تیمەکانی رزگارکردن لە هەوڵی دەرهێنانیاندان”.

دەشڵێت، لەو 16 کەسەی برینداربوون، دووانیان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×