سوپای پاسدارانی ئێران بە ئامانجگرتنی فڕۆکەخانەی بن گوریۆن له تهلئهبیب و ناوەندێکی توێژینەوەی بایۆلۆجیی و ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵکردن ڕادەگەیەنێت.
ئاوێنە: سوپای پاسدارانی ئێران ئهمڕۆ یهكشهممه له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، قۆناغی بیستەمی ئۆپراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستەقینەی 3" کە دژی شوێنەکانی ئیسرائیل دەستیپێکرد، تاکتیک و ئامانجی نوێی لەخۆگرتبو.
بەگوێرەی بەیاننامەكهی پاسداران، شەپۆلی بیستەمی ئۆپەراسیۆنی "بەڵێنی ڕاستەقینەی 3" بە بەکارهێنانی ژمارهیهك موشهكی جۆراوجۆر ههریهكه له فڕۆکەخانەکانی بن گوریۆن، ناوەندی لێکۆڵینەوەی بایۆلۆجی ڕژێمی زایۆنی، بنکەکانی پشتیوانی ڕژێم و چینە جۆراوجۆرەکان، ناوەندەکانی فەرماندەیی و کۆنتڕۆڵ.
ئەو هێرشەی ئێران وەک یەکەم وەڵامی سەربازیی تاران هات دوای ئەوەی سێ دامەزراوەی ئەتۆمی گەورەی ئێران کەوتنە بەر هێرشی ئەمریکا.