سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ستیان به‌گفتوگۆ كردوه بۆ چاره‌سه‌رى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران، ده‌شڵێت:"بڕیاروایه، به‌غدا وه‌فدێك بنێرێت بۆ گفتوگۆ تاوه‌كو بگه‌ین به‌چاره‌سه‌رێكى گونجاو بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران".
ئاوێنە: موچەخۆران، هەموو چاوو هیوایان لەسەر کۆبونەوەی ئەمڕۆى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بوو بۆ ئەوەی سیناریۆکانی دابەشکردنی موچە گفتوگۆ بکرێن‌و بەزویی بڕیاری دابەشکردنی موچە بدرێت، به‌ڵام مه‌سرور بارزانى ڕایگه‌یاند، "به‌ناوى خۆم‌و حكومه‌تى هه‌رێم سوپاسى خه‌ڵكى كوردستان به‌تایبه‌ت موچه‌خۆران ده‌كه‌م، پشوو درێژبون، خۆڕاگربون كه ماوه‌ى دوو مانگه موچه‌یان پێنه‌دراوه".
بارزانى ئه‌وه‌شى وت: "نه‌ده‌بوو موچه‌خۆران تێكه‌ڵى هیچ گرژیه‌ك بكرێن، به‌ڵام دڵنیام ئه‌م قه‌یرانه به‌ره‌و ته‌واو بون ده‌ڕوات‌و ئێمه‌ش واز له‌هیچ مافێكى ده‌ستورى خه‌ڵكى كوردستان ناهێنین، ئێستاش به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ به‌غدا، من بۆخۆم شه‌وى ڕابردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى‌و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق قسه‌م كردوه".
ئاشكراشیكرد، "ئه‌وان وه‌فدێك ده‌نێرن بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا، چاوه‌ڕوان ده‌بین بۆ ئه‌وه‌ى بزانین به‌زویى چیمان پێده‌كرێت بۆ چاره‌سه‌رى موچه، هه‌موو هه‌وڵێم ده‌ده‌ین بۆ ده‌ستبه‌رى مافه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان‌و هیوادارم له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا بگه‌ین به‌چاره‌سه‌رى كێشه‌ى موچه‌خۆران، خه‌ڵكى كوردستان دڵنیاده‌كه‌مه‌وه، ژیان‌و مردنمان پێكه‌وه‌یه".