لە فڕۆكەخانەی سلێمانی دەست بە گەشتە ئاسمانییەكان كرایەوە
  2025-06-25       220       

فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەست بە گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەكە كراوەتەوە.

ئاوێنە: فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای بڕیاری کردنەوەی ئاسمانی عێراق بەڕوی جوڵەی فڕۆکەوانیدا، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٥-٦-٢٠٢٥)، یەکەم گەشتی فڕۆکەوانی لەلایەن هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و بەپێچەوانەوە ئەنجام درا."

ئاماژەی بەوەشداوە، وا بڕیارە هێڵە ئاسمانییەکانی تریش بەپێی پلانی خۆیان دوای ڕێکخستنەوەی خشتەی گەشتەکانیان، گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ فڕۆكەخانەكەو بەپێچەوانەوە، دەستپێبکەنەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×