لە سلێمانى، هێزه ئه‌منیه‌كان زیاتر بڵاوه‌یان پێكراوه‌و ئه‌مڕۆش جگه له‌وه‌ى ڕێگه نه‌درا هیچ خۆپیشاندانێك ئه‌نجامبدرێت، ژماره‌ى چالاكوانان‌و كه‌سایه‌تیه‌كان ده‌ستگیركراوه‌كان زیادیكرد و هه‌ریه‌كه له عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، د. غالب محه‌مه‌د و د. ڕێبوار كه‌ریم له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ده‌ستگیركران.
ئاوێنە: بە گوێرەی زانیاریەکان هێزه ئه‌منییه‌كان له سلێمانی بڵاوه‌یان پێكراوه و جگه له ده‌ستگیركردنی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ده‌یان كه‌سی دیكه‌ی ده‌ستگیركراون.
ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه له‌كاتێكدایه كه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی بڕیاربو ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌بچێت
ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه له‌كاتێكدایه كه مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی بڕیاربو ئه‌مڕۆ خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی ڕه‌تكرایه‌وه به‌بیانوی نه‌گونجاوی كاته‌ی.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی داوای موچه‌كانیان ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی نزیكه‌ی 60 ڕۆژه وه‌ریان نه‌گرتوه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه هێشتا حكومه‌ت پلانی بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگه‌كانی (ئایار/5) و (حوزه‌یران/6) ڕانه‌گه‌یاندوه.