خانەوادە و پارێزەری عەبدوڵا ئۆجەلان و کەسوکاری زیندانییانی دیکەی ئیمرالی بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵیان، داواکاریی نوێیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
ئاوێنە: محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵا ئۆجەلان و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، بۆ ئەنجامدانی دیدار، داواکارییان پێشکەش بە داواکاری گشتیی بۆرسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد.
هەروەها ئەمینە کۆنار خوشکی عومەر خەیری کۆنار، پۆڵاد یەڵدرم برای حامیلی یەڵدرم و مەلیحە چەتین خوشکی وەیسی ئاکتاش بۆ ئەنجامدانی دیدار داواکارییان پێشکەش کرد.
پەیوەست بەو زیندانییانەی بەم دواییە گواستراونەتەوە بۆ ئیمرالی؛ ئەرۆل ئاتابای برای زیندانی ئەرگین ئاتابای، شوکران بەیهانی خوشکی زیندانی زەکی بایهان، سەڵاحەدین یامولاکی برای زیندانی مەحمود یامالاک، بە هەمان مەبەست دواکارییان پێشکەش کرد.