لە نەغەدە شەش هاوڵاتی كورد لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركران
  2025-06-27       489       
وێنەی پێنج لەو هاوڵاتیانەی كە دەستگیركراون

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، شەش هاوڵاتی كورد لە شاری نەغەدەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركراون و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە.

ئاوێنە: رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوێنێ پێنجشەممە، سامان سەیدمەحمودیان، تەمەن 30 ساڵ، سامان كاكەمەمی، تەمەن 31 ساڵ لە شاری نەغەدە بە بەكارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستگیركراون.

وتیشی، هەروەها رۆژی سێشەممە، چوار هاوڵاتیی دیكەی كورد بە ناوەكانی ئەمین باشوكی، ڕەحمان خاڵخاڵی، فەرهاد كانادا و كاوە قادری لە نەغەدە لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستگیركران.

هەنگاو ئاماژەی بەوەشداوە، وردەكاری لەسەر هۆكاری دەستگیركردن و هەروەها تۆمەتە سەپێندراوەكان بۆ سەر ناوبراوان لەبەر دەستدا نییە.

بەپێی قسەی هەنگاو ئەو شەش كەسە بۆ شوێنێكی نادیار گواستراونەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×