بەپێی وتەی بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر، پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران له‌هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه و تائێستا نزیکەى 200 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی هه‌رێم وه‌رگیراوه.
ئاوێنە: ئه‌مڕ‌ۆ شه‌ممه، میران به‌ختیار به‌ڕێوه‌به‌ری سایلۆی هه‌ولێر لە لێدوانێکدا وتویەتی "پڕ‌ۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له‌سنووره‌كه به‌رده‌وامه و له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر و كۆیه، تائێستا زیاتر له 58 هه‌زار و 600 تۆن گه‌نم وه‌رگیراوه".
لەبارەی پارێزگای دهۆکیشەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان؛ لەو سنوورە "49 هه‌زار و 714 تۆن و 480 كیلۆ گه‌نم له جوتیاران وه‌رگیراوه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامیی هه‌یه".
هەرچی پارێزگای سلێمانیشە، بڕ‌یاره 159 هه‌زار و 473 تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی گه‌رمیان و راپه‌ڕ‌ین وه‌ربگیرێت، بەمەیش زانیارییەکان ئاشکرایان کردووە، کە "تائێستا بڕ‌ی 80 هەزار و 121 تۆن گه‌نم لە جوتیارانی سلێمانی وه‌رگیراوه".
لەلایەکی دیکەشەوە وه‌زاره‌تی بازرگانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاندووە "له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌بازاڕ‌كردنی گه‌نمه‌وه تاوه‌كو ئێستا، نزیکەى 200 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه و پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامیی هه‌یه".
جگە لەوەش وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە "بڕ‌ی 500 ملیار دینار وه‌ك به‌شی سێیه‌می شایسته داراییه‌كانی به‌روبوومی گه‌نمی جووتیاران بۆ ساڵی 2025 خه‌رجكرا و ئه‌م رێكاره‌ش له‌چوارچێوه‌ی پابه‌ندبوونی وه‌زاره‌تی داراییدایه بۆ پاڵپشتیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ و دابینكردنی نه‌ختینه‌یی و سه‌قامگیری بارودۆخی دارایی جووتیاران و هاندان بۆ به‌رده‌وامبوونیان".
رۆژی 26ی ئایاری ئەمساڵ، وه‌زاره‌تی دارایی به‌شی یه‌كه‌می شایسته داراییه‌كانی گه‌نمی جووتیارانی خه‌رجكرد، رۆژی 12ی6ی هەمان ساڵیش وه‌زاره‌ته‌كه به‌شی دووه‌می شایسته داراییه‌كانی گه‌نمی جووتیارانی به‌بڕ‌ی 500 ملیار دینار خه‌رج كرد.
جێی ئاماژەشە، رۆژی 10ی حوزه‌یرانی 2025 به‌بازاڕ‌كردنی گه‌نمی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكرد و سایلۆكان به بڕ‌ی 850 هه‌زار دینار بۆهه‌ر تۆنێك گه‌نم، گه‌نمیان له جووتیاران وه‌رگرتووه و بڕ‌یاره بۆ ئه‌مساڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ 400 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ربگرێت.