بڕیاره 11ى تشرینى دووه‌مى 2025، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌رتاسه‌رى وڵات به‌ڕێوه‌بچێت
ئا: وریا حسێن
خانمه كاندیدێك له 27ى حوزه‌یران‌و نزیكه‌ى پێنج مانگ به‌ر له‌ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى فه‌رمى هه‌ڵبژاردن، ده‌ستى به‌بانگه‌شه كردووه، له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا له‌هه‌ژماره تایبه‌تیه‌كه‌ى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك 118 پۆستى كردووه، كاندیدێكى تریش كه له‌ره‌گه‌زى نێره ته‌نیا له‌ماوه‌ى مانگى ئابدا 130 پۆستى تایبه‌ت به‌بانگه‌شه‌ى له‌هه‌ژماره‌كه‌ى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك كردووه.
بڕیاره له‌به‌روارى 11ى تشرینى دووه‌مى 2025، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌سه‌رتاسه‌رى وڵات به‌ڕێوه‌بچێت. به‌شێكى زۆرى حزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستیان به‌بانگه‌شه‌ى ناڕاسته‌وخۆ كردووه. كاندیده‌كان له‌لایه‌ك‌و میدیاى حزبه‌كانیش له‌لایه‌ك، به‌ڵام ئایا ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ین له چ چوارچێوه‌یه‌كدا جێگه‌ى ده‌بێته‌وه؟! كاریگه‌رییه‌كانى چین له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و خۆیان‌و حزبه‌كانیان؟
به‌پێى یاسا، ده‌ستپێكردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بەپێی پەیڕەوی ژمارەی 4 ساڵی 2025 بەڕێوەدەچێت، دوای پەسەندکردنی ناوی لیستی حزب، کاندیدیان دەبێت، لەماوەی کاتێكدا كه دەستپێکردنه‌كه‌ى کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانى عێراق رایدەگەیەنێت، 48 کاتژمێر پێش دەنگدانی تایبەت رادەگیرێت.
(س.ف) خانمێكى كاندیده، له‌رۆژى 27ى حوزه‌یرانى 2025ه‌وه له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك به‌شێوه‌یه‌كى ناراسته‌وخۆ راىگه‌یاندووه كه له‌لایه‌ن حزبه‌كه‌یه‌وه له‌شارى كه‌ركوك كاندید كراوه بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق. له‌هه‌مان رۆژه‌وه ده‌ستى به‌بانگه‌شه كردووه به‌شێوه‌یه‌كى ناراسته‌وخۆ. له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌نیا له‌هه‌ژماره‌كه‌ى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك 118 پۆستى بانگه‌شه‌ى ناڕاسته‌وخۆى كردووه. واته رۆژانه دوو پۆستى كردووه. پۆسته‌كانى خۆى له‌سه‌ردانى ماڵان، سه‌ردانى سه‌رۆك هۆزو عه‌شیره‌ته‌كان، چاوپێكه‌وتنى میدیایی، سه‌ردانى به‌رپرسانى حزبى‌و سه‌ربازى، سه‌ردانى ماڵه شه‌هیده‌كانى حزبه‌كه‌ى‌و بڵاوكردنه‌وه‌ى بۆچوون له‌سه‌ر بابه‌ته هه‌نووكه‌ییه‌كان ده‌بنێته‌وه.
(ب.س) كاندیدێكى تر‌ى هه‌ڵبژاردنه له‌پارێزگاى سلێمانى‌و له‌ڕه‌گه‌زى نێره، خاوه‌نى بڕوانامه‌ى دكتۆرایه له‌ئابووریدا، له‌سه‌ره‌تاى مانگى حوزه‌یرانه‌وه ده‌ستى به‌بانگه‌شه‌ى ناڕاسته‌وخۆى هه‌ڵبژاردن كردووه، پۆسته‌كانى خۆیان له‌چوارچێوه‌ى سه‌ردانى ماڵان، سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان، شار‌و شارۆچكه‌كان، گروپه‌كانى گه‌نجان، ماڵى شه‌هیدان، سه‌ركرده‌ى حزبى‌و به‌شداریكردن له‌دیدارى ته‌له‌فزیۆنى‌و نووسینى بۆچوون له‌سه‌ر بابه‌ته هه‌نووكه‌ییه‌كان ده‌بینێته‌وه، له‌ماوه‌ى ته‌نیا مانگى ئابدا له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك 130 پۆستى بڵاوكردووه‌ته‌وه، واته رۆژانه 4 پۆست.
هاوكات میدیاى حزبى‌و میدیاى سێبه‌رى حزبه‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌ستیان به‌بانگه‌شه‌ى ناراسته‌وخۆ كردووه. به‌پێى زانیارییه‌كانى ئاوێنه، "حزبه‌كان میدیاكانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه به به‌رنامه‌و له‌ڕووماڵه‌كانیاندا گرنگى به‌ده‌رخستنى كاندیده‌كانیان بده‌ن‌و به‌كاندیده‌كانیشان وتووه كه به‌شدارى چالاكیه‌كان بكه‌ن‌و زیاتر له‌میدیاكانه‌وه ده‌ربكه‌ون".
ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌م حزبانه له‌ڕێگه‌ى میدیاكانیانه‌وه ده‌ستیان كردووه به‌بانگه‌شه‌ى ناراسته‌وخۆ، سوود له‌هه‌موو ململانێیه‌كى سیاسى‌و سه‌ربازى ده‌بینن له‌دژى یه‌كترى، له‌نێویشیاندا كێشه‌كانى هه‌ولێرو به‌غدا، مووچه، ئۆپه‌راسیۆنى سه‌ربازى، هێرشكردنه‌سه‌ر ماڵى لاهور شێخ جه‌نگى، سه‌ركرده‌ى به‌ره‌ى گه‌ل له‌شارى سلێمانى.
هه‌ڵشۆ عه‌بدولفه‌تاح، شاره‌زاى هه‌ڵبژاردنه، له‌وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا لایه‌نه‌كان ده‌ستیان به‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كردووه؟ ئەو بەئاوێنەی وت "به‌پێى یاسا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن بەگوێرەی پەیڕەوی ژمارەی 4 ساڵی 2025 به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ئەگەر ئێمە لەئێستادا لەگوتاری هێزو لایەنە سیاسییەکان، له‌کارو کردەوەکانیان، میدیاكانیان‌و هه‌ژماره‌كانیان له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، سەردان‌و بەسەرکردنەوە کۆمەڵایەتییەکان، بۆنەو مەراسیمە جیاوازەکان لەلایەن حزب‌و لایەنە سیاسییەکان ورد بینه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و كه‌سانه‌ى كه كاندید كراون دەتوانێت بیناسێتەوە کە بانگەشەی هەڵبژاردنە، بۆیە دەتوانین بڵێین: هەرچەندە بەپێی پەیڕەوی کۆمسیۆن بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێنەکردووە، بەڵام حزب‌و لایەنەکان چالاکییەکانی لەو پێناوەدا بەگەڕخستووە".
كاریگه‌ریی ئه‌م جۆره له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه لایه‌نێكى تر‌ى بابه‌ته‌كه‌یه، له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵشۆ وتى "بەشێویەکی ڕێژەیی کاریگەری خۆی دەبێت، بەڵام ئەم کاریگەرییە دەکەوێتە سەرجۆری ئەو بانگەشەیە کە چییە؟ ئایا دەتوانێت هیچ لەواقیع‌و ژیانی ئەو دەنگدەرە بگۆڕێت؟ بۆیە ئەگەر بانگەشەکە لەئێستادا دەنگدەرەکە سوودی لێیوەربگرێت ئەوە دەتوانێت کاریگەری زیاتر هەبێت".
هه‌ڵشۆ عه‌بدولفه‌تاح له باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بانگه‌شه كاریگه‌رییه‌كه‌ى رێژه‌ییه، ئه‌ى چ شتێك پێوه‌ره بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگده‌ر ده‌نگ به‌كاندیدێك بدات؟ ئاماژه‌ى به‌وه كرد "لەڕاستیدا کاریگەری بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەر دەنگدەران بەڕێژەیەکی زۆر کەمە، ئەوەی کە هەیە کۆمەڵێک هۆکاری کاریگەری هەیە کە خۆی دەبینێتەوە لەپێگەی کۆمەڵایەتی‌و ئابوری، هەروەها ئامادەیی‌و بەدەستەوەبوونی دامەزراوە لەهەرێمی کوردستان‌و بوونی هێزی سەربازی، ئەمانەو چەند هۆکاری دیکە".
به‌كارهێنانى میدیا وه‌ك ئامڕازێك بۆ بانگه‌شه‌ى ناراسته‌وخۆى هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن میدیاى سێبه‌رو میدیاى حزبه‌كانه‌وه زۆركات ناوزڕاندن‌و بڵاوكردنه‌وه‌ى وتارى رق‌و كینه‌و زانیارى هه‌ڵه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه، جا به‌مه‌به‌ست بێت یان بێ مه‌به‌ست.
له‌و باره‌یه‌وه، د.به‌رهه‌م خالید، پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر له‌به‌شى میدیا له‌كۆلێجى زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كان زانكۆى سلێمانى بەئاوێنەی وت "بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌ى ناراسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ى میدیاوه ئاساییه، له‌زۆرێك له‌وڵاتان به‌نمونه له‌ئه‌مریكاو به‌ریتانیا ئه‌م حاڵه‌ته رووده‌دات كه حزبه‌كان له‌ڕێگه‌ى میدیاوه، به‌تایبه‌ت میدیاى كاغه‌ز باسى ده‌ستكه‌وت‌و كاره‌كانیان ده‌كه‌ن، میدیاكان به‌شێوه‌یه‌كى پرۆفێشناڵ ده‌یگوزانه‌وه. ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه هه‌یه كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه میدیاى ئێمه سه‌ربه‌خۆ نییه‌و به‌شێوه‌یه‌كى پرۆفێشناڵیش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه ناكات".
به وته‌ى د. به‌رهه‌م "له‌هه‌رێمى كوردستان میدیا له‌ساڵانى پێش 2010و تاوه‌كو 2011 ژینگه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆى هه‌بووه، دواتر میدیاى سه‌ربه‌خۆ كه‌مبووه‌ته‌وه‌و به‌شێكیش رۆڵى به به‌رنامه كه‌مكراوه‌ته‌وه، ئیتر لێره‌وه میدیاى سێبه‌رى كه‌سایه‌تى‌و حزبه‌كان دروستبووه. ئه‌م میدیا سێبه‌رانه له‌پێناو پاراستنى خۆیان وه‌ك میدیایه‌كى ته‌واو حزبى مامه‌ڵه ناكه‌ن، به‌ڵام كێشه‌كه له‌و كاته‌وه ده‌ستپێده‌كات كه ئه‌م میدیایانه كه‌سایه‌تى یان حزبه‌كانى پشته‌وه‌یان ده‌كه‌ونه كێشه، یان ركابه‌ریه‌كى سیاسى یان قه‌یران، ئه‌وكات به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ له‌به‌ره‌ى ئه‌و حزبه‌دا كارده‌كه‌ن".
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا تا چه‌ند ئه‌م جۆره له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌بێته هۆكارى بڵاوكردنه‌وه‌ى زانیارى هه‌ڵه‌و چه‌واشه‌و وتارى رق‌و كینه؟ د. به‌رهه‌م وتى "بێگومان ده‌بێت، زۆركات ئه‌م میدیایانه له‌پێناو پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندى حزبه‌كه به‌تایبه‌ت له‌كاتى قه‌یراندا به‌مه‌به‌ست زانیارى هه‌ڵه‌و چه‌واشه‌كار بڵاوده‌كه‌نه‌وه، زۆركات ناوزڕاندنى كه‌سه‌كه‌ى لێده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌مه‌ش زۆر مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر كاندیده‌كان".
به وته‌ى ئه‌و پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌رە، "زۆركات خانمه كاندیده‌كان ده‌بنه قوربانى ئه‌م شێوازه له‌بانگه‌شه‌یه‌و ده‌كه‌ونه‌به‌ر شه‌پۆلى ناوزڕاندن‌و زیانێكى گه‌وره‌یان پێده‌گات".
ئه‌و پسپۆڕه‌ى بوارى میدیا نایشارێته‌وه كه "ئه‌وه‌ى رووده‌دات به‌تایبه‌تیش به‌كارهێنانى قه‌یرانى سیاسى‌و سه‌ربازى له‌وڵاتێكدا كه له‌قۆناغى قه‌یراندایه له‌لایه‌ن میدیاوه وه‌ك بانگه‌شه‌ى ناڕاسته‌وخۆ له‌ئیتیكى میدیاییدا جێگه‌ى نابێته‌وه‌و ده‌رهاویشته‌ى خراپى ده‌بێت".
ئاوێنە پڕۆژەیەکی میدیایی بەهاوبەشی لەگەڵ "قریب" بەڕێوەدەبات