ئاوێنە وادەیەک بۆ ناردنی مووچەی مانگی 8 و بێدەنگیکردن لە "تەوتین" ئاشکرا دەکات
  2025-10-04     

ئاوێنە لەزاری ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عێراقەوە کێشەی تەوتینی مووچە و داهاتی نانەتی ئاشکرا دەکات و بەپێی وتەی ئەو پەرلەمانتارە بێت، دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتینەوە لەبڕیاری یەکەمی پاشگەزبووەتەوە و (هەژماری من)ـیان قبوڵە و سودانیش تا قۆناغی هەڵبژاردن قبوڵیەتی، هەرچی مووچەی مانگی هەشتیشە پێش هەڵبژاردن دەنێردرێت.

 

ئاوێنە: شیروان میرزا، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان سەبارەت بە داهاتی ناوخۆ لەلێدوانێکدا بە ئاوێنەی وت "بەربەستی گەورە لەبەردەم رێککەوتنی هەرێم و بە‌غدا بریتیبوو لە هەناردەکردنەوەی نەوت کە ئەو بەربەستەش لاچوو و دەمێنێتەوە لەسەر داهاتی نانەوتی و بۆ کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ماوەتەوە".

وتیشی "پێش کۆبوونەوەکە لیژنە وزارییەکە راپۆرتی خۆیان لەسەر وەڵامی ئەنجومەنی دەوڵەت تاوتوێ دەکەن و دەبرێتە ئەنجومەنی وەزیران تاوەکو بزانن لەسەر داهاتی نانەوتی لەسەر بڕی چەند رێکبکەون، چونکە عێراق چاوی لەوەیە کە زیاتر لە 120 ملیار دیناری پێبدرێت وە هەرێمیش چاوی لەکەمترە. هەربۆیە باوەڕم وانییە نە هەرێم و نە بە‌غدا لەسەر داهاتی نانەوتی ئەو رێککەوتنە تێکبدەنەوە".

میرزا وردەکاری تەوتین و بابەتی خانەنشینان دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی کە ئەگەر لیژنەکان بەردەوامبن لەکارەکانیان تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ چارەسەر دەبێت. چونکە "هیچ خاڵێکی قورس لەنێوان هەرێم و بەغدا نەماوەتەوە".

لەبارەی تەوتینەوە کە هەردوو حکومەت بۆ بێدەنگی لێکردووە؟ شیروان میرزا دەڵێت "بە دوو هۆکار بابەتی تەوتین دەنگی نەما؛ یەکەم دادگای فیدراڵی روونکردنەوەی دا لە داواکاریەکەی یەکەمجاری خۆی پەشیمان بووەتەوە، دووەم هۆکار سودانی بە روونکردنەوەی خۆی هەژماری منی لە جێی تەوتین قبوڵە".

بەڵام ناوبراو ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو بابەتە دوو سەرەیە، "هەرکاتێک عێراق بیەوێت کێشە دروست دەکات و دەڵێت؛ (هەژماری من) تەوتین نییە و تەوتینم دەوێت، وە دیارە بەغداش (هەژماری من)ـی قبوڵە تا ئەم قۆناغە؛ کە هەڵبژاردنە".

لەسەر وادەی ناردنی مووچەی مانگی هەشتیش، ئەندامەکەی پێشووی پەرلەمانی بەغدا رایدەگەیەنێت "پێموایە ئەم سێشەممەیە داهاتی نانەوتی بڕیاری لەسەر دەدرێت، بۆیە ئەگەر هەیە هەفتەیەکی دیکە یاخود لەنزیکترین کاتدا مووچەی مانگی هەشت بنێردرێت، واتە پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی هەشت دێت".
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×