تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ حه‌سه‌كه‌ی رۆژئاوای كوردستان و دیداری له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده، بۆ لێدان نه‌بوه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و یه‌كپارچه‌یی خاكی توركیا.
ئاوێنه: تۆم باراك، كه هاوكات باڵیۆزی ئه‌مریكایه له توركیا، له پۆستێكدا له تۆڕی ئێكس رایگه‌یاند، وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا‌و نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سوریا، وەک نێردراوێک سەردانی حەسەکەم کرد بۆ ئاسانکاری و چاودێریکردنی به‌ره‌وپێشچونه‌كان لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئازاری نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی سوریا.
وتوشیه‌تی، ئەم ڕێککەوتنە نەک تەنیا بۆ سەقامگیری و ئاسایشی سوریا، بەڵکو بۆ بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانی تورکیا و ئەمریکاش گرنگی هەیە. بە شەفافیەتێکی تەواو و ڕۆحی پێشخستنی سەقامگیری ناوچەیی و هەماهەنگی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر‌و گەیشتنی كۆمەكە مرۆییەكانەوە سەردانی حەسەكەم كرد، هەمو ئەمانەش ڕاستەوخۆ خزمەت بە بەرژەوەندییە ئەمنی و ئابورییەکانی تورکیا دەکەن.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، هەر بانگەشەیەك بۆ ئەوەی سەردانەکە چه‌ند چالاكییه‌كی له‌خۆگرتبێت كه لێدان بن له بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی تورکیا یان یەکپارچەیی خاکی تورکیا، هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه. هه‌ر تۆمەتێکیش لەبارەی بونی نەخشەیەکەوە، کە هەرگیز لە ژوری کۆبونەوەدا نەمبینیوەو تێیدا نەبوم، بۆ لێدان له بەرژەوەندییەكانی توركیا، بە تەواوی گاڵتەجاڕانه‌یه.
تۆم باراك وتوشیه‌تی، ئەرکی من لەسەر به‌ره‌وپێشبردنی ئه‌و میكانیزمانه‌ی هاوكاری بوه‌و ده‌بێت كه ده‌بنه مایه‌ی سنوردانان بۆ هه‌ڕه‌شه‌كانی سنوربەزاندن و پشتگیری له ئامانجه فراوانتره‌كه‌ی ئاشتی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی.