ئاوێنە زانیاری نوێ لەسەر مووچەی چوار مانگی کۆتایی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات
  2025-11-15     

ئا: ئاوێنە

 

هەرچەندە وا بڕیاربوو پێش هەڵبژاردنی ١١ی ١١ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق مووچەی مانگی نۆ بنێردرێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ١٢٠ ملیارەکەی هەرێم؛ نەنێردرا. لە پاش هەڵبژاردنیش بەپێی وتەی پەرلەمانتارێکی پێشووی بەغدا، لەدوای هەڵبژاردنەوە بابەتی مووچە روئیای ناروونە، بەڵام ئەگەر بێت و فیدراڵ چاوەڕێی ئەوە بێت کە مووچەی مانگی ١١ی فەرمانبەرانی دابەشبکات و لەگەڵ ئەوەدا مووچەی مانگی ٩ بنێرێت، ئەوا کێشە بۆ دوو مووچەی کۆتایی ئەمساڵ دروست دەبێت.

 

شیروان میرزا، ئەندامی پێشویی پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان، لەبارەی مووچەی مانگەکانی کۆتایی ساڵ لەگفتوگۆیەکی ئاوێنەدا وتی "لەدوای هەڵبژاردنەوکانەوە بابەتی مووچە هیچ روئیایەکی دیار نییە، وە نازانین ئایا بەغدا چاوەڕێیە مووچەی مانگیی ١١ دابەشبکات لە عێراق و پاشان لەگەڵ ئەوەدا مووچەی مانگی ٩ی هەرێم بنێرێت، کەواتە ئەگەر لە مانگی ١١ مووچەی مانگی ٩ بنێرێت و لە ١٢ش مووچەی مانگی ١٠ بنێرێت، ئەوا بەهۆیەوە دوو مووچەی کۆتایی ئەمساڵ ئایندەی نادیار دەبێت".

سەبارەت بە ١٢٠ ملیار دینارەکەشەوە، بەوتەی میرزا بێت، تاوەکو ئێستا روون و نەزانراوە کە هەرێم ١٢٠ ملیار دینارەکەی ئامادەیە یاخود نا، چونکە "هیچ فشارێکی لێنابینین کە بۆ مووچەی مانگی ٩ داهات بینێرێت، وە تەنانەت حکومەتی هەرێمیش نازانێت پلانی بۆ ئەوە چییە!".

لەسەر نەوتیش، پەرلەمانتارەکەی پێشویی عێراق دەڵێت "تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەک بۆ نەوت نەهاتووەتە پێش. بەڵام لەبارەی مووچەوە تا ئەم ساتەیە نە هەرێم و نەبە‌غدا؛ بەفەرمی هیچ قسەیەکیان نەکردووە، شیروان میرزا دوپاتیشیکردەوە، "ئەگەر فشارێکی جدی نەکرێت ئەگەری مووچە فەوتان هەیە".
 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×