مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد دەچنە توركیا و ئۆجەلان دەبینن
  2025-12-01     

ئا: ئاوێنە

 

ئامادەكاری دەكرێت بۆ ئەوەی مانگی داهاتو هەریەكە لە مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد،  بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری سەردانی توركیا بكەن و دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیكراوی پەكەكە ئەنجام بدەن و رێككەوتنێكی نوێش واژۆبكرێت. هەروەها توركیاش ئامادەكاری بۆ ئازادكردنی ئۆجەلان دەكات.

 

عەبدولڕەحیم سەماوی، سەرۆکی سەنتەری "تەمل" بۆ توێژینەوە لە میانەی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی "وڵات تیڤی" ڕایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت مانگی داهاتو مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد سەردانی تورکیا بکەن، سەردانەکە کۆبونەوەیەك لەگەڵ ئۆجەلان و واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ لەخۆدەگرێت، کە تەواوکەری رێککەوتنی پێشوی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سوریا و بڕگەکانی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو رێککەوتنەی كە لەنێوان ئۆجەلان و حکومەتی تورکیا کراوە لەم راگەیاندنەوە سەرچاوەی گرتوە، ئەنقەرە هەنگاوی ئەرێنی ناوە، لەوانە گۆڕینی گوتاری سیاسی بەرامبەر پەكەكە. هەروەها ئامادەکارییەکان لە تورکیا بەردەوامن بۆ ئەوەی بەمنزیکانە یاسایەکی نوێ دەربکەن، كە زامنی ئازادکردنی ئۆجەلان بكات لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیکردنی حکومەتی تورکیا، جگە لە گەڕانەوەی گەریلاكانی پەکەکە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و چارەسەركردنی بارودۆخیان.

بە وتەی عەبدولڕەحیم سەماوی، یاسا نوێیەکانی توركیا مافە کولتوری و نەتەوەییەکانی گەلی کورد دەستەبەر دەکات، گرتنەبەری ئەو هەنگاوە بنەڕەتی و مێژوییانەش پێویستی بە کات و دان بەخۆگرتن هەیە، حکومەتی تورکیا بە خێرایی هەنگاو دەنێت بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی.

ئەوە لەكاتێكدایە مەزڵوم عەبدی هەفتەی ڕابردو لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ توركیا كەناڵی پەیوەندی كراوەیان هەیە و دەیانەوێت ئەو پەیوەندییە بكەنە فەرمی، هەروەها دەشیانەوێت سەردانی ئیمڕاڵی بكەن بۆ دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەكەكە و ئەویش داوایەكی لەو شێوەیەی هەبوە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×