ئا: ئاوێنە
گوڵستان كلچ كۆچیگیت، سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی ڕایگەیاند، عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ وه‌فدی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه كه خۆی ئه‌ندام بوه تێیدا، له‌باره‌ی تێكه‌ڵكردنی هه‌سه‌ده وتی، به‌شێكی هه‌سه‌ده ده‌چێته ناو سوپای سوریا‌و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یشی ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌پارێزێت.
گوڵستان کلچ کۆچیگیت، رایگەیاند، ئۆجه‌لان لە کۆبونەوەیدا له‌گه‌ڵ وه‌ه‌فدی لیژنه په‌رله‌مانییه‌كه بەوردی پرسی سوریای هەڵسەنگاندوە، بەڵام لە ڕاپۆرتەکانی پەرلەماندا نەخراوەتەڕو.
گوڵستان کلچ ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆجه‌لان هۆشداری دا، ئەگەر لە سوریا دیموکراتیزەبون بەدی نەیەت، حكومەتی كاتی دیمەشق دەتوانێت بگۆڕدرێت بۆ دیکتاتۆرێک.
به‌قسه‌ی گوڵستان كلچ، ئۆجه‌لان سەبارەت بە هه‌سه‌ده فۆرمەلەیەکی پێشکەشکردوە و وتویه‌تی، دەتوانرێت هێزی سەربازیی هه‌سه‌ده تێكه‌ڵ به سوپای دیمه‌شق بكرێت و له ناوچه‌كه‌ش هێزی ئاسایشی خۆی هەبێت. وتیشی، مەبەستی ئەوە بو کە ‘هێزێک بەشداری سوپای ناوەندی دەبێت، هێزەکەی دیکە هەرێمەکە دەپارێزێت، ئاسایش دابین دەکات”.
باسی لەوەشکرد، ئۆجه‌لان نەیوتوە یەپەگە بێ مەرج دەستبەرداری چەک بێت و وەک پەکەکە کۆتایی بەوکارانە بهێنێت کە بەناویەوە دەکرێن، ڕایگەیاند، ئەو جۆرە بانگەشانە ڕاست نین.
لە درێژەی قسەکانییدا ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێبەر ئاپۆ هەڵسەنگاندنی لەسەر بنەماڵەی ئەسەد لە سوریا کردوە و وتی: کە ڕێبەر ئاپۆ وتەیەتی: ” دەبینین سوریا بوە بە ئازارترین و بریندارترین جوگرافیای هەرێمەکە. تەنانەت ئەمڕۆش دەڵێن شەرع گۆڕاوە. ئەگەر بەڕاستی گۆڕاوە، ئەوا دەبێت دیموکراتیزەکردن بەدی بێت، بەڵام ئەگەر دیموکراتیزەکردن نەبێت، شەرعیش دەگۆڕێت بۆ دیکتاتۆرێک، لە دۆخێکی وادا دەزانین چی ڕودەدات."
ئەوەشی خستەڕو، مەبەستی ئۆجالان سیستەمێکی دیموکراتیکە، کە هەمو گەلانی سوریا بە ناسنامەی خۆیانەوە بەشداری بن. بە شێوەیەکی ئاشکرا وتی: ئەگەر ئەمە نەبێت چی دەبێت، دیکتاتۆری. واتە ئیدارەیەکی دیکەی ئەسەد بە ناوێکی نوێ، بە فۆرمەلەیەکی نوێ. هەڵسەنگاندنەکانی بەڕێز ئۆجالان هەم بۆ تورکیا هەم بۆ سوریا و گەلی کورد هەمیشە لەسەر بنەمای دیموکراتیزەبونە. کاتێک دەیگوت ‘کۆماری دیموکراتیک’ بەمجۆرە بو، کاتێک باسی یەکێتی کۆمۆنە دیموکراتیکەکانی دەکرد، لەم چوارچێوەیەدا هەڵسەنگاندنی بۆ دەکرد. واتە دیموکراسی بۆچونی بنچینەیی ئەوە، نەبێت نابێت. هەربۆیە ئەگەر سیستەمی سوریا بگۆڕێت بۆ دیکتاتۆرییەت، بێگومان هێزی کورد نابن بە بەشێک لەم دیکتاتۆرییەتە.
لە وەڵامی پرسیاری “نەخشەڕێی ڕێبەر ئۆجالان بۆ سوریا چییە؟ چی تێگەشتن”؟ گوڵستان کلچ وتی: “دەتوانم بە ڕونی بیڵێم؛ سوریایەکی دیموکراتیک. ئەوکات لێرە کێشەی سەربازی دروست نابێت. بە واتایەکی تر پرسی ‘یەپەگە ئەنتێگراسیۆنی سوپا ببێت، یان دەبێتە ئاسایش’ دەبێتە ڕۆژەڤی دوەم، سێیەم، چوارەم. چونکە یەکێتییەکی دیموکراتیک بەدی هاتبێت. لە فکر و مێشکی خۆییدا سیستەمێکی دیموکراتیکی بنیات ناوە و ئەمە بۆ هەمو ئەو جوگرافیایانە پێشنیاز دەکات کە کورد تێیدایە. بۆ تورکیا، سوریا، عێراقیش دەبێت.