تکایە فێرکاری چۆنیەتی دەنگدان بە پرۆژەکەی لینزی گرام پۆست بکەن، چونکە خەڵکانێکی زۆر پێیانوایە کە مادام بەکۆمێنت لەژێر پۆستی لینکەکە نوسیویانە «بەڵێ»، کەوانە دەنگیان داوە. ئێمە چەند ملیۆن کوردین و خەڵکانێکی زۆر خواستی دەنگدانیان هەیە بەڵام نازانن چۆن بەدروستی دەنگ بدەن تاوەکو هەژمار بکرێ.
لە کۆمێنت بنوسی «بەڵێ» دەنگەکەت هەژمار ناکرێ.
دەبێ ئەم هەنگاوانەی خوارەوە جێبەجێ بکەیت:
چۆن واژۆ دەکەیت؟
١. سەرەتا کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە:
https://www.change.org/p/urge-us-senators-to-support-lindsey-graham-s-save-the-kurds-act?
٢. لە ناو پەڕەکەدا، سندوقێک دەبینیت نووسراوە First name (ناوى یەکەم) و Last name (ناوى دووەم)، ناوی خۆتی تێدا بنووسە.
٣. لە خانەی Email، ئیمەیڵەکەی خۆت بنووسە کە ئەبێ کارا بێ.
٤. شارو وڵاتەکەت هەڵبژێرە.
٥. لەکۆتاییدا کلیک لەسەر دوگمە سوورەکە بکە کە نووسراوە: (Sign this petition).
٦. تێبینیەکی گرنگ هێشتا دەنگدانەکەت هەژمار نەکراوە! دوای واژۆکردن، بڕۆ ناو ئیمەیڵەکەت، نامەیەکت بۆ دێت لەلایەن Change.org کلیک لەسەر دوگمەی "Confirm" یان "Verify" بکە بۆ ئەوەی واژۆکەت بە فەرمی ئەژمار بکرێت. ئەگەر بۆت نەهاتبوو، هەنگاوەکان سەرلەنوێ دوبارە بکەرەوە. سەیری فۆڵدەری spam بکە لەناو ئەکاونتی ئیمێڵەکەت چونکە ڕەنگە ئیمێڵەکە کە هاتبێ، چوبێتە ئەوێوە.
هەتاوەکو لەناو ئیمێڵەکەتەوە کلیک لەسەر لینکەکە نەکەیتەوە، دەنگدانەکەت هەژمار ناکرێ.
ئا: تەڵا رەشید