ئا: ئاوێنە
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مریكی له‌زاری دو به‌رپرسی باڵای پارتی و یه‌كێتییه‌وه بڵاویكردۆته‌وه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و بافڵ تاڵه‌بانی به راشكاوی وتویه‌تی، ده‌بێت كورد به‌ره‌یه‌كی ئه‌م شه‌ڕه هه‌ڵبژێرن، یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو ئیسرائیل ده‌بن یاخود له‌گه‌ڵ ئێران.
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له راپۆرتێكدا له‌زاری سه‌رچاوه ئاگاداره‌كانه‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه دۆناڵ تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشنیاری ئه‌وه‌ی كردوه كه ئاماده‌ن له‌ڕوی ئاسمانییه‌وه پاڵپشییه‌كی زۆر و هه‌روه‌ها له‌ڕوی دیكه‌شه‌وه پشتیوانی له گروپه كوردییه‌كانی ئێران بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه تره‌مپ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده كورده‌كانی ئێران و هه‌رێمی كوردستانی عێراق كردوه.
به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به رۆژنامه‌كه‌ی وتوه، "داواكاریی ئه‌مریكا بۆ كوردانی عێراق ئه‌وه‌یه كه له‌نێو عێراقه‌وه رێگه بۆ گروپه كوردییه‌كان بكه‌نه‌وه و كۆسپیان بۆ دروست نه‌كه‌ن و هاوكات پشتیوانی لۆجیستییان پێشكه‌ش بكه‌ن."
ئه‌و به‌رپرسه باڵای یه‌كێتی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، تره‌مپ له گفتوگۆ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی "رشكاوانه" قسه‌ی كردوه. ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی وتویه‌تی، تره‌مپ "پێی وتین ده‌بێت كورد یه‌كێك له به‌ره‌كانی ئه‌م شه‌ڕه هه‌ڵبژێرن، یان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو ئیسرائیل ده‌بن یان له‌گه‌ڵ ئێران."
واشنتۆن پۆست ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، تره‌مپ هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتیش قسه‌ی كردوه. به‌رپرسێكی باڵای پارتی به رۆژنامه‌كه‌ی وتوه، تره‌مپ هه‌مان په‌یامی بۆ بارزانی هه‌بوه.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی پارتی وتویه‌تی، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ست نییه به‌وه‌ی چ گروپێكی چه‌كدار زۆرترین چالاكی هه‌یه بۆ په‌ڕینه‌وه بۆ نێو سنوری ئێران، به‌ڵكو په‌یوه‌سته به‌وه‌ی كه كام گروپه له‌نێو خۆی ئه‌و وڵاته پشتیوانی زیاتری هه‌یه.
واشنتۆن پۆست له راپۆرته‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه كردوه، كوردانی ئێران و عێراق روبه‌ڕوی دۆخێكی سه‌خت بونه‌ته‌وه، ئه‌مریكا پشتیوانی له كوردانی عێراق و سوریا كردوه، به‌ڵام زۆربه‌ی كاته‌كان ئه‌وله‌ویه‌تی داوه به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌یاره به‌هێزه‌كانی كورد.
له به‌شێكی دیكه‌ی راپۆرته‌كه‌یدا واشنتۆن پۆست هێمای بۆ ئه‌وه كردوه كه شه‌وی رابردو چه‌ند راپۆرتێك له میدیاكانی ئیسرائیل و ئه‌مریكا بڵاوكرانه‌وه كه گوایه هێزه كوردییه‌كانی ئێران ده‌ستیان به هێرش كردوه به‌ڵام دواتر راپۆرته‌كان سڕدرانه‌وه.
به‌رپرسه باڵاكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به رۆژنامه‌كه‌ی وتوه "ئێمه له به‌رده‌م هه‌ڵوێستێكی زۆر هه‌ستیارداین، ئه‌گه‌ر هێزه كوردییه‌كانی ئێران شكستبهێنن نازانین كاردانه‌وه‌ی ئێران به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان چی ده‌بێت، هاوكات هه‌روا به‌ئاسانی ناتوانین داواكه‌ی تره‌مپ ره‌تبكه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌ت كاتێك خودی خۆی په‌یوه‌ندی كردوه‌و ئه‌و داوایه‌ی كردوه."