ئا: ئاوێنە
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، کوردستان دەبێت ببێتە پرد نەک گۆڕەپانی جەنگ. جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه هیچ هێزێكی كوردی له خاكی هه‌رێمه‌وه هێرشی نه‌كردوه‌ته سه‌ر ئێران و ده‌شڵێت، گۆڕینی ڕژێم لە ئێران لەم کاتەدا ئەستەمە.
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ كه‌ناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، رایگه‌یاند، کوردستان لە چەندین لاوە کەوتوەتە بەر هێرش و هیچ نیشانەیەک بۆ هێوکردنەوەی دۆخەکە بەدی ناکرێت.
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بافڵ تاڵه‌بانی وتی، ترەمپ زۆر میهرەبان و سەرنجڕاکێش بو، هەستم بە سۆز دەکرد لە دەنگیدا کاتێک وتی، کوردەکان شەڕڤانی ئازان، ئەو زۆر سوپاسگوزار بو بۆ ئەو ساڵانەی پێکەوە کارمان کردوەو جەختی لە پاراستنی خەڵکی عێراق کردەوە.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی قسه‌كردنیشی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، سه‌رۆكی یه‌كێتی وتی، وەزیری دەرەوەی ئێران کە قسەمانکرد زۆر بێهیوا بو، ئاماژەی بەوەدا، دانوستانەکان باش ده‌چونه پێشه‌وه، بەڵام ئێستا پێیان وایە ئەم جەنگە بۆ مان و نەمانەو ناچارن شەڕ بکەن، هەرچەندە حەزیان پێی نییە.
له‌باره‌ی شه‌ڕی ئێرانیش، بافڵ تاڵه‌بانی وتی، دۆخەکە جیاوازە لە عێراقی 2003 و گۆڕینی ڕژێم لە ئێران لەم کاتەدا ئەستەمە.
وتىشی: ئەوکات له عێراق ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز و ناسراو هەبو دژی سەدام حسێن، بەڵام لە ئێران ئێستا شتێکی وا نابینم.
هه‌روه‌ها جه‌ختیشی كرده‌وه كه هیچ هێزێکی کوردی لە خاکی هەرێمەوە هێرشی نەکردوەتە سەر ئێران. وتیشی، ئەمە زیان بە ئۆپۆزسیۆنی ناوخۆی ئێران دەگەیەنێت و ڕژێم دەتوانێت کارتە نەتەوەییەکە دژیان بەکاربهێنێت و وەک جیابونەوە وێنای بکات، ئەمەش خەڵکی ئێران یەکدەخاتەوە.
له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش، وتی، نامەوێت بێ‌باك دەربکەوم، بەڵام ئەمە یەکەم ئەزمونمان نییە، ئێمە هیچ بەرگرییەکمان نییە دژی هیچ جۆرە درۆنێک، بۆیە کات بەفیڕۆدانە ئەگەر خەمی لێ بخۆین.
هه‌روه‌ها وتیشی، کوردستان دەبێت ببێتە پردێک، نەک گۆڕەپانی جەنگ، ئێمە دراوسێی ئێرانین و هاوپەیمانی ئەمریکاشین، دەتوانین ڕۆڵ ببینین لە هێوکردنەوەی دۆخەکە، هه‌ركات گونجاو بێت.