"لەڤەنزوێلاوە تا کوردستان: گێڕانەوەی چارەنوسێک"
  2026-03-07     
کارۆل پرۆنهابێر، نوسەری کتێبی "لەفەنزوێلاوە هەتا کوردستان: گیڕانەوەی چارەنوسێک"

ئا: ئاوێنە


کارۆل پرۆنهابێر، نووسەرو ڕۆژنامەوانی ڤەنزوێلی‌و دۆستی گەلی کوردو دکتور قاسملوو، کە چەند مانگێک لەمەوبەر کتێبێکی بەناوی "لەڤەنزوێلاوە هەتا کوردستان: گێڕانەوەی چارەنوسێک" بڵاوکردەوە، دەڵێت "روخانی ڕژێمی ئایەتوڵاکانی ئێران دەرفەتێک بۆ گەلی کورد لەو وڵاتە دەڕەخسێنێت بۆ رزگاربوون لەو جەورو ستەمەی بەرامبەریان دەکرێت".

 

شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، هاوکات بوو لەگەڵ بانگەشەکردنی کتێبەکەی کارۆل پرۆنهابێردا، "لەڤەنزوێلاوە بۆ کوردستان: گێڕانەوەی چارەنووسێک، کە ئەزمون‌و تێڕامانەکانی خۆی دەگێڕێتەوە دوای ئەوەی یەکێک بووە لەو ڕۆژنامەنووسە پێشەنگانەی روویان لەچیا سەخت‌و سەرکەشەکانی کوردستان کردووە لەسەرەتای هەشتاکانی سەدەی رابردووداو بووە بەهاوڕێیەکی نزیکی دکتۆر قاسملوو.

 

پرۆنهابێر ئەوە وەبیردەهێنێتەوە کە چۆن حەزو ئارەزووی بۆ کوردستان، دوای چاوپێکەوتنی یەڵماز گونەی، دەرهێنەری سینەمای تورکی بەڕەچەڵەک کوردو  براوەی خەڵاتی پاڵم دی ئۆر، لە فێستیڤاڵی فیلمی کان لەساڵی ١٩٨٢، سەریهەڵداو فیلمی یۆل (رێگا)ی ئەو، دۆخی نالەباری گەلی کوردی گەیاندە بینەرێکی زۆر لەجیهای. دواتر بوو بەمتمانەپێکراوی نزیکی  عەبدولڕەحمان قاسملو، سەرکردەی بەرخۆدان لەدژی ئایەتوڵڵا خومەینی کە فەرمانی تیرۆرکردنی دەرکرد، لەکاتێکدا لەڤیەننا لەگەڵ نێردراوانی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی دانوستانی دەکرد. 

پرۆنهابێر ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو تیرۆرە گورزێکی زۆر سەخت بوو لەدۆزی کوردو دەڵێت "دەکرێ بڵێین کە لەدوای ئەوە نەیتوانیوە بەتەواوی هەستێتەوە".

پرۆنهابێر دەڵێت "روخانی ڕژێمی تیۆکراتی ئێران دەرفەتێک بۆ گەلی کورد لەو وڵاتە دەڕەخسێنێت کە رووبەڕووی ئەو جەوروستەمە ببنەوە کە بەرامبەریان دەکرێت‌و خۆبەڕێوەبەرییەکی تا ڕادەیەک سەقامگیری وەک حکومەتی ئێستای هەرێمی کوردستان لەعێراق، دابمەزرینن، کە کراوە بێت بەڕووی وەبەرهێنانی بیانیدا، بەدامەزراوەی کارا، فرەیی سیاسی، میدیای ئازادتر لەوڵاتانی دراوسێ، کۆمەڵگەیەکی مەدەنی چالاکیان هەبێت".

نووسەر هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە، هەرچەندە کەمینەکان، بەتایبەتی کورد ، کاردەکەن بۆ "قۆستنەوەی ئەو دەرفەتەی کە ڕووخانی یەکلاکەرەوەی ڕژێمی ئایەتوڵڵاکان پێشکەشیان دەکات، بەڵام لایەنە سەرەکییەکان لەگەڵ ئەوەدا نین کە ئەو گۆڕانکارییە بەسەرۆکایەتی ڕەزا شای پەهلەوی، کوڕە گەورەکەی دوایین شای ئێران بێت". 

پرۆنهابێر جەخت لەوە دەکاتەوە کە کورد سەدەیەکە باجێکی زۆر گران دەدات لەسەر دەستی هەموو ئەو ڕژێمانەی لەو وڵاتانەی تیا دەژین. ئەو بەتایبەتی ئاماژە بەدۆسیەی ژینا ئەمینی دەکات، ئەو ژنە گەنجە کوردەی کە لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە لەتاران دەستبەسەر کراو کوژرا بەهۆی ئەوەی قژی بەپێی

کارۆل پرۆنهابێر لە ساڵی ١٩٥٦ لە شاری کاراکاسی فەنزوێلا لەدایکبووەو بڕوانامەی دوکتورای لەزانکۆی پاریس وەرگرتووە.

ئەو خاتوونە نووسەر و ڕۆژنامەوانە لەژێر ناوی ڕۆژنامەوانی نێونەتەوەیی و هەواڵنێری دەرەوەی ڕۆژنامەیەک  لە مادریددا چالاکی کردووە.

ناوبراو لە ساڵی ١٩٨٠دا لە سەردانێکیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ دوکتور قاسملوو ڕێبەری گەلی کورد و سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکرات ئاشنا دەبێتو کتێبێکی دەربارەی ژیان‌و تێرۆری دوکتور قاسملوو بڵاوکردوەتەوە.

کارۆل پرۆنهابێرو عەبدولڕەحمان قاسملو، مەدرید، ١٩٨٨

کارۆل پرۆنهابێر لەگەڵ دوو پێشمەرگە 1985

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×