ئا: ئاوێنە
میدیاکانی ئێران لەزاری بەرپرسێکی باڵای کۆماری ئیسلامییەوە بڵاویانکردەوە، کە ئێران پلانە ١٥ خاڵییەکەی ئەمەریکای بۆ راگرتنی شەڕ رەتکردووەتەوەو ئەوە ئێرانە کە وادەی کۆتاییهاتنی شەڕ رادەگەیەنێت نەک دۆنالد ترمپی سەرۆکی ئەمەریکا، ئێران پێنج مەرجی هەیە بۆ ئاگربەست.
بەپێی میدیاکانی ئێڕان ٥ مەرجەکە بریتین لە:
یەکەم: "وەستاندنی تەواوەتی دەستدرێژییو کوشتو بڕ" لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە.
دووەم: "دروستکردنی میکانیزمی تایبەت بۆ دڵنیابوون لەوەی جارێکی دیکە شەڕ بەسەر کۆماری ئیسلامیدا نەسەپێندرێت".
سێیەم: "گەرەنتی و ڕوونی پێدانی زیان و قەرەبووی جەنگ".
چوارەم: "کۆتایی هاتنی شەڕ لەهەموو بەرەکان و بۆ هەموو گروپە خۆڕاگرییە بەشداربووەکان لەسەرتاسەری ناوچەکەدا (لوبنان، عێراق، یەمەن)".
پێنجەم: "دانپێدانان و گەرەنتی نێودەوڵەتی سەبارەت بە مافی سەروەری ئێران بەسەر گەرووی هورمزدا".