دەرکردنی ژەنەڕاڵەکان لەلایەن هێگسێتەوە، بۆچی ئێستا؟
  2026-04-03       468       
پیت هێگسێث

ئا: ئاوێنە

 

پیت هێگسێث وەزیری جەنگی ئەمریکا سێ ژەنەراڵی باڵای لەگەرمەی شەڕدا لەگەڵ ئێران لەکارەکانیان دوورخستەوە، ئەمەش بەشێوەیەکی کاریگەر بەمانای داڕشتنەوەی پێکهاتەی فەرماندەیی سوپای ئەمریکاو دوورخستنەوەی پنتاگۆنە لەململانێ.

دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەرکانی گشتی سوپای ئەمریکا، ژەنەڕاڵ ڕاندی جۆرج، هەروەها ژەنەڕاڵ دەیڤید هۆدجسۆن و مەیجر ژەنەڕاڵ ویلیام گرین جونیۆر، لەگەرمەی شەڕی دژی ئێران، چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لەلایەن شۆن پارنێل وتەبێژی پنتاگۆنەوە ڕاگەیەندرا، ئەمەش دوای بڕیارە پەیوەندیدارەکەی پیت هێگسێتی وەزیری جەنگی ئەمریکا .

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هۆکاری ئەم بڕیارە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام سیناریۆکان زۆرن چونکە ئەو هەنگاوەو هەروەها شێوازی گۆڕینیان یان دەرکردنیان لەکاتی شەڕدا بەزۆر نائاسایی دادەنرێت.

 

دیدگای هێگسێت‌و ترامپ و چۆن کاریگەری لەسەر بڕیارەکان هەیە؟

ڕوانگەی باوی بڕیارەکەی هێگسێت کە بە کردەوە هیچ زانیارییەکی جەوهەری سەبارەت بەهۆکارەکان پێشکەش ناکات، ئەوەیە کە وەزیری جەنگ سەرکردایەتییەکی لەسەربازیدا دەوێت بتوانێت دیدگای سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا جێبەجێ بکات.

ئەم دیدە چییە؟! دیاری نەکراوە، بەڵام دەکرێت ئاماژە بەوتارێک بدرێت کە ئەوو سەرۆک ترامپ لەمانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا بۆ ژەنەراڵەکان پێشکەشیان کرد. ئەوان ئاماژەیان بەوە دەکرد کە هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا چیتر پلەی ژەنەڕاڵەکان بەرز ناکەنەوە "بەپشتبەستن بەڕەگەز یان پێشینەی مێژوویی"، کە "هاوڕەگەزخوازو رەگەزگۆڕواوەکان" چیتر لەسەربازیدا پێشوازییان لێناکرێت، هەروەها ئەوە بێزارکەرە کە ژەنەڕاڵ و دەریاوانە قەڵەوەکان ببینیت لەکۆریدۆرەکانی پێنتاگۆن فەرماندەیی یەکەکان دەکەن لەسەرتاسەری وڵات‌و جیهان”.

 

ئامانج کۆنترۆڵی ڕەهایە تەنانەت لەپلەبەرزکردنەوەشدا

ئەوانەی سەرەوە، وەک زۆرێک جەختی لەسەر دەکەنەوە، تەنها پەردەپۆشکردنێکە، بەو پێیەی بە ئامانجگرتنی ئەو هەنگاوانە کە یەکەم هەنگاوی خۆیان نین کە هیگسێت ئەنجامیداون، قووڵترە و ڕەخنەگرانی ئیدارەی ترەمپ دەڵێن ئامانجیان کۆنترۆڵکردنی ڕەهایە لەڕووی ڕووبەڕووبوونەوەی حزبی و سیاسیی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکاوە.

ماوەیەکە بارودۆخی پنتاگۆن بۆنی باروتی لێهاتووە، بەو پێیەی جگە لەپڕۆسە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بەشەڕی ئێران، ململانێی نێوان هێگسێت و دان پی دریسکۆڵی وەزیری سوپا، لەم دواییانەدا هاتۆتە ئاراوە، کە ماوەی چەند مانگێکی خایاندووە و پەیوەندی بە قەیران و پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرەکانەوە هەیە.

تەنها هەفتەیەک پێش ڕاگەیاندنەکانی ئەمڕۆ، ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە هێگسێت پلەبەرزکردنەوەی چەندین ئەفسەری "بڕیوە"، لەنێویاندا دوو ئەفریقایی ئەمریکی و دوو ژن، کە پێدەچێت دریسکۆڵ پشتگیریان لێبکات، ئەمەش لەلایەن خۆیەوە هێما بۆ "خزمەتە زۆرە بەنرخەکانیان لە ساڵانی لەسەربازیدا".

 

"رێساکان"ی ئەفسەرانی پەیوەست بەبایدن – میلی

هەڵسەنگاندنێکی دیکە سەبارەت بەو هۆکارانەی کە بوونە هۆی دەرکردنی ئەو سێ ژەنەراڵە، پەیوەندی بەوەوە هەیە، کە هێگسێت لەبنەڕەتداو بەشێوەیەکی سیستماتیکی بەردەوامە لە"قەدەغەکردنی" ئەو ئەفسەرانەی بەهەر شێوەیەک پەیوەندییان بەئیدارەی جۆ بایدن و بە تایبەتیتر بە مارک میلی سەرۆکی پێشووی ئەرکانی سوپای ئەمریکاوە هەیە.

میلی، یەکێکە لە ڕەخنەگرانی هەرە سەرسەختی دۆناڵد ترەمپ و ئیدارەکەی، بەئاشکرا بە "فاشیستێکی ڕاستەقینە" وەسفی دەکات و توڕەیی سەرکردایەتی نوێی پنتاگۆنیشی لێکەوتۆتەوە، کە تەنانەت داوای لێسەندنەوەی پلەکانیشی کردووە سەرەڕای ئەوەی کە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.

 

داڕشتنەوەی ئەنجومەنی ئەرکانی گشتی

وەک ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست تێبینی دەکات، لەگەڵ لابردنی ڕاندی جۆرج (هەڵبژاردەی جۆ بایدن)، وەزیری جەنگ هێگسێت بەتەواوی کۆی سەرۆکایەتی ئەرکانی هاوبەشی گۆڕیوە، هەروەها ئەنجومەنی ئەفسەرانی باڵای سەربازی پنتاگۆن، کە ئامۆژگاری هەردوو سەرۆک و وەزیری جەنگ دەکات.

تاکە کەس کە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ەوە ماونەتەوە، کاتێک هێگسێت دەستبەکاربووە، ژەنەڕاڵ ئێریک ئێم سمیس، فەرماندەی هێزی دەریایی و ژەنەڕاڵ بی.چانس سالتزمان، بەرپرسی هێزی بۆشایی ئاسمانە.0000000000000

هەروەها ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، ژەنەڕاڵ چارڵز سی براون جونیۆر، سەرۆکی ئەو کاتەی سەرۆک ئەرکانی هاوبەش، دەریاوان لیزا فرانچێتی، سەرۆکی هێزی دەریایی ئەمریکا، دەریاوان لیندا فاگان، فەرماندەی پاسەوانی کەناراوەکان، ژەنەڕاڵ جەیمس شلایف، جێگری سەرۆکی هێزی ئاسمانی‌و بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری بەرگری (DIA) جێفری دوورخستەوە.

دواتر هێگێست داوای زوو خانەنشینکردنی جەنەڕاڵ دەیڤید ئۆلڤین، سەرۆکی ئەرکانی هێزی ئاسمانی کرد.

 

سەرۆکی کاتی: کریستوفر لانێڤ

ڕاپۆرتە میدیاییەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێستا، کریستوفر لانێڤ کە پێشتر وەک یاریدەدەری سەربازی پیت هێگسێت کاری کردووە، ئەو کەسە دەبێت بۆ ماوەیەکی کاتی ئەرکی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا لەئەستۆ دەگرێت. لەساڵی ٢٠٢٢ تا ٢٠٢٣ وەک فەرماندەی فیرقەی ٨٢ی ئاسمانی کاری کردووە.

لانێڤ "فەرماندەیەکی تاقیکراوەی شەڕەو دەیان ساڵە ئەزموونی ئۆپەراسیۆنی هەیەو متمانەی تەواوی وەزیر هێگسێتی بەدەستهێناوە بۆ جێبەجێکردنی دیدگای ئەم حکومەتە".

 لەهەموو ئەو ڕەخنانەی کە ئاڕاستەی هێگسێت کراوە بەهۆی لایەنگری و پێوەرە ڕەگەزپەرستییەکان بۆ هەڵبژاردنی کارمەندان و پلەبەرزکردنەوە، وەڵامی داوەتەوە کە ئەمانە درۆن و پلەبەرزکردنەوەکان لەسەر بنەمای "پێوەرەکانی شایستەیی" دامەزراوە.

 

سیناریۆی ناکۆکی لەسەر ستراتیژی لە ئێران

ئەوانەی سەرەوە هەموو ئەو بابەتانەن کە ماوەیەکە پنتاگۆن و پلەبەندی سەربازی ئەمریکایان سەرقاڵ کردووە. لەئاکامدا زۆرن ئەوانەی پێیانوایە ئەم دوایین بڕیارانە پەیوەندییان بەهەموو ئەمانەوە هەیە، بەڵام پەیوەندی بەشەڕی ئێرانیشەوە هەیە، هەروەها پەیوەندی بەستراتیژی ئەم شەڕەوە هەیە.

بە وتەی کریس مێرفی، سیناتۆری دیموکراتی ئەمریکی، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیران، پێدەچێت ژەنەڕاڵە باڵاکانی ئەمریکا پلانەکانی پیت هێگسێتی وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بە"وێرانکەرو کوشندە" بزانن‌و وادیارە وەزیریش ئەو کارەی بەدڵ نەبووە.

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×