ئا: ئاوێنە
رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی دەڵێت "ئەمریکا، ئیسرائلی نائومێد کردووە، کە ئامادە نەبووە لەدژی ئێران، کوردەکان پڕ چەک بکات بۆ ئەوەی راپەڕن".
رۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی لەڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە دامەزراوە هەڵگریو ئەمنییەکان گریمانەی ئەوە دەکەن هاوڵاتیانی ئێرانی لە کاتی شەڕدا ناچنە سەر شەقام و ڕاپەڕین نوێ ناکەنەوە، بەڵام ئیسرائیل لە ئێستاوە زەمینە بۆ هەنگاوی داهاتوو ئامادە دەکات.
دەڵێت "لەئیسرائیل مەزەندە دەکرێت تا شەڕەکە بەردەوام بێت، چاوەڕوانی ڕاپەڕینێکی بەرچاوی جەماوەری ناکرێ. گریمانەکە ئەوەیە کە هاووڵاتییەکی ئێرانی لەناو شەڕێکدا ناچێتە سەر شەقامەکان، چ لە ترس و چ لەبەر ئەوەی ناڕەزایەتییەکی لەو شێوەیە دەتوانرا وەک خیانەت هەست پێبکرێت. بەڵام ڕۆژی دوای ئەوە، ئەگەر و کاتێک شەڕەکە بوەستێت، پێدەچێت ئەگەری هەڵچوونی ناوخۆیی بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد بکات. بەگوێرەی خەمڵاندنەکان، ئەمەش پاشخانی ئەوەشە کە بۆچی دامەزراوەی هەواڵگریو ئەمنی بەردەوامە لەچاودێریکردنی وردی گروپە کەمینەکانی وەک کورد و بەلووچ، کە وەک فاکتەرێک هەستیان پێدەکرێت بۆ زیاتر لاوازکردنی کۆماری ئیسلامی".
پاشان مەعاریف دەپرسێت 'ئایا کورد بەشداری شەڕەکە دەکات؟"
لەوەڵامدا دەڵێت "پرسی کوردیش هاتە پێشەوەو لەم چوارچێوەیەدا لەئیسرائیل ڕەخنەی بێدەنگ لەواشنتۆن دەبیسترێت، ئامادەکارییەک هەبوو کە بریتی بوو لەچەکدارکردنی کوردو ئامادەکردنی بۆ ئەگەری ئەنجامدانی راپەڕین، بەڵام ئەمریکییەکان ڤیتۆیان لەسەر کرد، بەشێکی هۆکارەکەی بۆ هەستیاری تورکیاو دژایەتیی توندی ئەردۆغان بوو، کە ئەو هەنگاوەی وەک هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر تورکیا دەبینی. ئیسرائیل نائومێد بووە لەرەتکردنەوەی ئەوهەنگاوە لەلایەن ئەمریکاوەو بێزاری دەربڕیوە، بەڵام تێگەیشتنێک هەبووە لەبەرئەوەی هەنگاوە فراوانەکەی دژی ئێران بەهەماهەنگییەکی لەگەڵ ترەمپ بەڕێوەدەچێت".