باخچەلی داوای پۆستی "ڕێکخەری پرۆسەی ئاشتی" بۆ ئۆجالان دەکات
  2026-05-18     

ئا: ئاوێنە

 

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە ڕایگەیاند، دەستپێشخەرییەکی نوێ پێویستە سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەری نوێ، کە پارتی دەسەڵاتدار بە "تورکیە بێ تیرۆر" وەسفی دەکات و پارتی دیم بە "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" ناوی دەبات، ئەو دەڵێت "پێویستە پێکهاتەیەک دروست بکرێت کە ئۆجالان بتوانێت وەک  (ڕێکخەری پرۆسەی ئاشتی) کاریگەری خۆی بەسەر ئەو ڕێکخراوەدا بپارێزێت، لەبری ئەوەی وەک سەرۆکی دامەزرێنەری پەکەکە لەکارکەوتوو بمێنێتەوە".

 

 لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی تورکگون، باخچەلی لەبارەی پێگەی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕایگەیاند کە "هاوکات لەگەڵ زیندانیکردنی ئۆجالان، دەبێت پێگەیەکی کۆمەڵایەتی نوێ بەئۆجالان بدرێت تا ڕێگە بەپەکەکەو پێکهاتەکانی بدات کە پرۆسەی داماڵینی چەک بە شێوەیەکی تەندروستتر بەڕێوەببەن".

هەروەها پێشنیاری "نووسینگەی هەماهەنگی پرۆسەی ئاشتی و بەسیاسیکردن"ی بۆ ئەم پێگە نوێیە کرد.

باخچەلی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو پێگەی هەماهەنگکارەی کە دەکرێ بە ئۆجالان بدرێت، تەنیا لە پرۆسەی هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکەدا سنووردار دەبێت و دەشڵێت، "ئەم ڕۆڵە هەماهەنگییە بابەتگەلێکی وەک سەرکردە و نوێنەری کوردبوون، یان داکۆکیکردن لە مافە نەتەوەیی و چینایەتییەکان ناگرێتەوە".

سەرۆکی مەهەپە بۆ یەکەمجار لە کۆبوونەوەی گروپی پارتەکەی لە ٥ی ئایاردا پۆستی هەماهەنگی پێشنیار کرد. دەم پارتییش پشتگیری لەم پێشنیازە کرد بۆ ئەوەی ئۆجالان وەک "ڕێکخەری پرۆسەی ئاشتی" ڕۆڵ بگێڕێت.

باخچەلی، بە ئاماژەدان بەوەی کە پەکەکە "میکانیزمی تاک سەرکردایەتی"ی هەیە، ئاماژەی بەوەدا کە بۆ ئەوەی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە کۆتایی پێبێت، دەبێت کاریگەریی ئۆجالان کە جارێکی دیکە بە "سەرکردەی دامەزرێنەر" وەسفی کرد، زیاتر بکرێت.

باخچەلی دەشڵێت "ڕۆیشتن بەرەو تورکیەیەکی بێ تیرۆر بە پێکهاتە پارچەپارچەکراوەکانەوە، گەیشتن بە ئەنجامەکان دوادەخات، ئیستفزازەکان زیاد دەکات، ڕێگە بە دەستێوەردانی دەرەکی دەدات، تیشک دەخاتە سەر پرۆسەکەو دینامیکی ململانێی ناوخۆیی لەناو ڕێکخراوەکەدا دیار دەکات، بەدەستهێنانی ئەنجامەکان قورستر دەکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەکارهێنانی دەستەواژەی 'سەرکردەی دامەزرێنەری ڕێکخراوەکە' هەر لە سەرەتاوە بە"ئامانجی کەمکردنەوەی ئەم نیگەرانییە و کەمکردنەوەی مەترسییە ئەگەرییەکان و گەیشتن بە ئامانجی تورکیەیەکی دوور لە تیرۆر بە خێرایی بووە".

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×