ئا: هێڤی ئاوات
بەشێکی بەرچاو لەو هاوسەرگیریانەی لەم ساڵانەی دواییدا ئەنجامدراون، جیاوازییەکی بەرچاو لەنێوان تەمەنی کچ‌و کوڕەکەدا هەبووە، کۆمەڵناسێک دەڵێت "له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌هۆی هه‌لومه‌رجی ئابورییه‌وه رێژه‌ی هاوسه‌رگیریی كه‌م بووه‌ته‌وه‌و زۆرجار كچان هه‌ستده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا هه‌لی شووكردنیان له‌به‌رده‌مدا كه‌متر ده‌بێته‌وه".
"ته‌مه‌ن رێگر نییه"
لانه (ته‌مه‌نی ٢٥ساڵه)، هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکدا کردووە کە ته‌مه‌نی (٤٨ ساڵه)، ئه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌شی نابه‌دڵ بوون له‌وه‌ی شووی پێبكات، چونكه جیاوازیی ته‌مه‌نیان ده‌بێته‌هۆی پێكه‌وه نه‌گونجان‌و سه‌رئه‌نجام جیابوونه‌وه‌یان، به‌ڵام ئه‌م به‌خواست‌و حەزی خۆی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كردووه.
لانە پێیوایه گرنگترین شت بۆ هاوسه‌رگیریی، خۆدوورگرتن له‌خۆپه‌رستی‌و رێز له‌یه‌كتری گرتنه، به‌دیهاتنی ئه‌مه‌ش له‌نێوان دوو كه‌سدا مه‌رج نییه په‌یوه‌ندیی به‌ته‌مه‌نه‌وه هه‌بێت، ئەو بەئاوێنەی وت "سه‌ڕه‌رای جیاوازیی ته‌مه‌نیشمان، من هه‌ست به‌ئاسووده‌یی ده‌كه‌م".
هه‌رچه‌نده ئه‌و به‌توندیی نكۆڵیی له‌وه ده‌كات كه ده‌وڵه‌مه‌ندی‌و سه‌روه‌ت‌و سامانی هاوسه‌ره‌كه‌ی، فریوی دابێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیریی بكات، به‌ڵام ده‌ڵێت "ره‌نگه ئه‌مه راست بێت كه كاسه‌ی پڕ ئاشتی ماڵه، به‌ڵام سه‌روه‌ت‌و سامان هه‌میشه خۆشبه‌ختیی له‌گه‌ڵ خۆیدا ناهێنێت، له‌وه گرنگتر شێوه‌ی قسه‌و مامه‌ڵه‌كردنیه‌تی له‌گه‌ڵ مندا".
پێشیوایه مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه شوو به‌پیاوێكی ته‌مه‌ن گه‌وره ده‌كه‌ن، مه‌سه‌له‌كه ته‌نها پاره‌و سه‌روه‌ت‌و سامان بێت، چونكه هه‌زاران ژن‌و مێردیش هه‌ن هه‌رچه‌نده جیاوازیی ته‌مه‌نیشیان زۆر كه‌مه، یان هه‌ر نییه، ته‌نها پاره به‌یه‌كه‌وه كۆیكردوونه‌ته‌وه، ئه‌گینا له‌دڵ‌و ناخه‌وه چاره‌ی یه‌كتریان ناوێت.
له‌به‌رامبه‌ریشدا، رێبواری هاوسه‌ری كه كاری بازرگانیی ده‌كات، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خۆشترین شت به‌لایه‌وه له‌م هاوسه‌رگیرییه‌دا ئه‌وه‌یه هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌ك هه‌رزه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكاو په‌ڵپ‌و بیانووی پێناگرێ، یان پێویستی به‌وه نییه خۆشه‌ویستیی خۆی بۆ ده‌رببڕێت، ئه‌و بەئاوێنەی وت "گرنگ نییه ئه‌و له‌به‌رچی شووی پێكردووم، گرنگ ئه‌وه‌یه رێز‌و خۆشه‌ویستیی له‌نێوانماندایه‌و من له‌گه‌ڵیدا زۆر ئاسووده‌م".
وتیشی "پێش ئەوەی هاوسەرگیریی بکەین، من هەموو شتێکی ژیانی خۆمم بۆ روونکردوەتەوە، ماوەی ساڵێک پەیوەندیمان هەبووەو ئارەزوومەندانە هەردووکمان بڕیاری هاوسەرگیریمان داوە، لەکوردەواریشدا وا باوە کە ژن بەراورد بەپیاو زووتر لەڕووی جەستەییەوە دائەکەوێ‌و هاوسەرگیرییەکەم بەکارێکی نائاسایی نابینم، دڵخۆشم کە ژنێکی گەنجم هەیەو واملێدەکات بەگەنجێتی بمێنمەوەو زۆریشم خۆش دەوێ".
"ته‌مه‌ن رێگره"
چیا، كچێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵه‌و شووی كردووه به‌پیاوێكی ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ، كه له‌ئه‌وروپا ده‌ژی، كاتێك سه‌باره‌ت به‌هاوسه‌رگیریی خۆی ده‌دوێت، ئه‌وه ناشارێته‌وه كه هۆكارێكی گرنگی ئه‌م هاوسه‌رگرییه‌ی، ئه‌وه بوو پیاوه‌كه‌ی ده‌یبات بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ئەو بەئاوێنەی وت "بێزارم له‌م ژیانه‌ی ئێره‌و ده‌مه‌وێ بڕۆم، ئیتر ته‌مه‌نی ئه‌وه‌ی شووی پێده‌كه‌م، تۆزقاڵێك به‌لامه‌وه بایه‌خ‌و گرنگیی نییه".
ئه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌میشه كاتێك به‌یه‌كه‌وه ده‌چنه ده‌ره‌وه، بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكیی به‌جله‌كانیاندا هه‌ست به‌جیاوازیی ته‌مه‌ن نه‌كات، جۆرێك له‌جلوبه‌رگی شیاو ده‌پۆشێت كه جیاوازیی ته‌مه‌نی نێوان خۆی‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌رناخات، ئه‌مه‌ش بۆ رێزگرتن له‌ته‌مه‌نی مێرده‌كه‌ی.
ئه‌و وتی "به‌ڵام زۆرجار كه به‌ته‌نها یان له‌گه‌ڵ هاوڕێیانی هاوته‌مه‌نمدا ده‌چمه‌ده‌ر، دوا مۆدێلی كابۆو جلوبه‌رگی ره‌نگاوڕه‌نگ ئه‌پۆشم".
پاشان ئه‌وه ئه‌دركێنێت كه ره‌نگه به‌هۆی جیاوازیی ته‌مه‌نیانه‌وه میزاجیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا نه‌گونجێ‌و ئه‌وه‌شی به‌لاوه گران بووه كاتێك لێره پێكه‌وه گه‌ڕاون، به‌هۆی جیاوازیی ته‌مه‌نیانه‌وه خه‌ڵكیی پێیانوابووه ئه‌وه باوكیه‌تی شانبه‌شانی ده‌ڕوات، چیا ده‌ڵێت "به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی نێوان ته‌مه‌نمان ره‌نگه له‌ساڵانی داهاتوودا گرفتمان بۆ دروستبكات، كاتێك من ته‌مه‌نم به‌ره‌و چل ساڵیی ده‌ڕوات، ئه‌و ته‌مه‌نی له‌سه‌روو شه‌ست ساڵییه‌وه ده‌بێت، ئیتر نازانم ئه‌وكاته ژیانمان چی لێدێت، ره‌نگه هه‌ست به‌په‌شیمانیی بكه‌م".
بۆ كچێك شوو به‌پیاوێكی ته‌مه‌ن گه‌وره ده‌كات؟
توێژه‌ری ده‌روونی، شەهێن حسێن، پێیوایه هۆكار زۆرن بۆئه‌وه‌ی كچێكی كه‌م ته‌مه‌ن هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ كوڕ یان پیاوێكی به‌ته‌مه‌ندا بكات، ئه‌و به‌ئاوێنه‌ی وت "ره‌نگه ئه‌و كچه‌ی ئه‌و ژیانه هه‌ڵده‌بژێرێت، بۆ دووركه‌وتنه‌وه بێت له‌و واقیعه‌ی خۆی كه تیایدا ده‌ژی‌و بیه‌وێت ژیانێكی نوێ هه‌ڵبژێرێت، بێگوێدانه ته‌مه‌ن‌و ناوه‌ڕۆكی كه‌سه‌كه، یاخود به‌هۆی چاولێكه‌رییه‌وه بێت‌و ئافره‌تانی دیكه هانی بده‌ن بۆئه‌وه‌ی ئه‌و كاره بكات، چونكه وای تێده‌گه‌یه‌نن كه ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه به‌ته‌مه‌ن بێت، ئه‌وا زیاتر ئافره‌ته‌كه‌ی خۆشده‌وێ".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌هۆكاره‌كانی دیكه دا‌و روونیكرده‌وه، كه لایه‌نی مادیی پیاوه‌كه‌ش خاڵێكی گرنگه‌و وا له‌ئافره‌ته‌كه ده‌كات شووی پێبكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌و پێداویستییەکانی ژیانی بۆ مسۆگەر دەکات‌و پەکی لەسەر هیچ ناکەوێت.
به‌ڵام "بورهان رەئوف"، كه هەلگری بڕوانامەی ماستەرە لەبواری کۆمەلناسدیی، هۆكاری ئه‌م دیارده‌یه به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لتوری كورده‌واریی فرسه‌تی ته‌واو نادات به‌كچان تێكه‌ڵاو به‌كوڕان ببن، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌هۆی هه‌لومه‌رجی ئابورییه‌وه رێژه‌ی هاوسه‌رگیریی كه‌م بووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت "زۆرجار كچان هه‌ستده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا هه‌لی شووكردنیان له‌به‌رده‌مدا كه‌متر ده‌بێته‌وه".
بۆ پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن ژنێكی گه‌نج ده‌هێنێت؟
شەهێن، پێیوایه ئه‌و هۆكارانه‌ی وا له‌پیاوانیش ده‌كات کچانی له‌خۆیان منداڵتر بهێنن، ئه‌وه‌یه زۆرجار پیاوه‌كه بۆ سه‌لماندنی پیاوه‌تی خۆی ئه‌و كاره ده‌كات‌و ده‌یه‌وێت بڵێت من له‌ته‌مه‌نێكی گه‌وره‌دا ئافره‌تێكی منداڵكارم هێناوه، یان بیركردنه‌وه‌یه‌كی وه‌های هه‌بێت كه ئافره‌تی منداڵ له‌ڕووی كاری سێكسییه‌وه چێژی زیاتری لێوه‌رده‌گرێت، به‌ڵام له‌وكاته‌دا پیاوه‌كه بیر له‌وه ناكاته‌وه كه دوور نییه له‌پاشه‌ڕۆژدا‌و به‌هۆی جیاوازیی ته‌مه‌نیانه‌وه تووشی كێشه ببن‌و له‌یه‌كتریی جیاببنه‌وه.
بورهان رەئوفیش پێیوایه هه‌ندێك له‌پیاوان له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه حه‌زیان به‌وه‌یه ژنێك بهێنن ته‌مه‌نیان له‌خۆیان به 15 ساڵ‌و به‌ره‌و سه‌ر كه‌متر بێت، چونكه له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه چێژێكی زیاتری لێده‌بینن، هه‌رچه‌نده ئه‌و پێشیوایه مه‌رج نییه هه‌موو هاوسه‌رگیرییه‌ك كه جیاوازیی ته‌مه‌نی تیایه، به‌و مه‌به‌سته بێت‌و مه‌رجیش نییه كه سه‌رئه‌نجامی هه‌موویان شكست بێت، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و هاوسه‌گیرییانه‌ی كه له‌كوردستان ده‌كرێن به‌وشێوه‌یه، زۆربه‌یان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یه.
تێبینی: ئەو ناوانەی لەم راپۆرتەدا ھاتون، خوزراون، جگە لەدوو توێژەرە کۆمەڵایەتییەکە.