ملیارە بلۆککراوەکانی ئێران لەکام وڵاتدان؟
  2026-06-17       447       

ئێران دەچێتە ناو دانوستانەکان لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ و چاوی لەسەر لەسەر پرسێکی ئابوری گرنگە، کە ئەویش ئازادکردنی دەیان ملیار دۆلارە کە تا ئێستا "بلۆککراون" لەدەرەوەی وڵات.

 

ئاوێنە: ئەم پارانە بە شێوەیەکی سەرەکی لە داهاتی هەناردەکردنی نەوتی ئێرانەوە دێت کە بەهۆی سزاکانەوە نەتوانراوە بگوازرێتەوە بۆ ئەو وڵاتە، بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٨ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێودەوڵەتی کشایەوەو گەمارۆیەکی توندی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندەوە.

بەپێی خەمڵاندنەکانی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بەپشتبەستن بە شرۆڤەکارانی نێودەوڵەتی و سەرچاوەکانی بازاڕ، سەروەت و سامانی "بلۆککراو"ی ئێران بەسەر چەند وڵاتێکدا دابەش دەکرێت:

چین: نزیکەی ٢٠-٥٠ ملیار دۆلار، بەشێکی زۆری داهاتی وزەی ئێران بەهۆی کڕینی بەرفراوانی نەوتی ئێرانەوەیە.

عێراق: بڕەکەی دیار نییە

ژاپۆن: ٢٠-٥٠ ملیار دۆلار (خەمڵاندنەکان زۆر جیاوازن).

هیندستان: نزیکەی ٧ ملیار دۆلار لەکڕینی نەوتی ئێران.

کۆریای باشوور: نزیکەی ٧ ملیار دۆلار.

قەتەر: نزیکەی ٦ ملیار دۆلار، کە بەڵێندرابوو بۆ بەکارهێنانی مرۆیی، بەڵام تا ئێستا لەدانوستاندایە.

عومان، لۆکسمبۆرگ و ئەمریکا: بڕە پارەیەکی بچووکتر، کە کۆی گشتی نزیکەی ٨ ملیار دۆلارە.

تاران بانگەشەی ئەوە دەکات کە کۆی سەروەت و سامانی بلۆککراوی لەدەرەوەی وڵات ١٠٠ ملیار دۆلار تێدەپەڕێنێت، هەرچەندە خەمڵاندنە سەربەخۆکان لەو بڕە پارەیە کەمتر دەخەنە ڕوو.

بەپێی زانیارییەکان، لە دانوستانەکانی ئێستادا، ئێران قۆناغ بە قۆناغ بە دوای ئازادکردنیدایەو بڕە پارەی سەرەتایی نزیکەی ٢٤ ملیار دۆلارە .

هەندێک لە ئابووریناسان مەزەندە دەکەن کە ئازادکردنی بەشێک لەو سەرمایە دەتوانێت پاڵپشتی تمەن و سنووردارکردنی هەڵاوسان بکات

پرسی پارە بلۆککراوەکان خاڵێکی سەرەکی گوشارە لە دانوستانەکاندا، بەو پێیەی ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ئاسۆی ڕێککەوتنی هەمەلایەنە لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و سەقامگیری ئابووری وڵات.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×