ئا: ئاوێنە
جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری پێشوتری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ بژارده‌یه‌ك جگه له گۆڕینی رژێمی ئێران گه‌ره‌نتی ئه‌وه ناكات كه ئه‌و وڵاته هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌دات. ده‌شڵێت، راگرتنی پڕۆسه‌ی پڕچه‌ككردنی كورد له‌سه‌ر داوای ئه‌ردۆغان هه‌ڵه بو، ئه‌ردۆغان دۆستی ئه‌مریكا نییه، كورد دۆستی راسته‌قینه‌ی ئه‌مریكان.
جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری پێشوتری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له چاوپێكه‌تنێكدا له‌گه‌ڵ نیوزنه‌یشن، وتی"پێموانییە هیچ بژاردەیەک جگە لە گۆڕینی ڕژێم لە تاران هەبێت گەرەنتی ئەوە بکات كه حکومەتی دواتر هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌دات."
وتیشی"47 ساڵە ئەم ڕژێمە، ڕێک لە دوای شۆڕشەوە، پێ‌داگر بوە لەسەر بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی. هیچ بەڵگەیەک لە ئارادا نییە کە نیشانی بدات ئەوان چاوپۆشی‌یان لەو ڕێڕەوە کردبێت یان بڕیارێکی ستراتیژییان دابێت بۆ وازهێنان لێی."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "بۆیە من پێموایە گۆڕینی ڕژێمه‌كه كارێكی یەکلاکەرەوە و گرنگە. ئەمەش نەک تەنها بۆ کۆتاییهێنان بە هەڕەشەی ئەتۆمی، بەڵکو بۆ کۆتاییهێنان بە پێگەی ئێران وەک گەورەترین دەوڵەتی پشتیوانیکەری تیرۆر لە جیهاندا - حەماس، حزبوڵا، حوسییەکان، میلیشیا شیعەکانی عێراق و لە ڕاستیدا تیرۆر لە تەواوی جیهاندا."
جۆن بۆڵتۆن پێشی وایه "لە کۆتاییدا گۆڕینی ڕژێم به‌بێ ئه‌وه‌ی كه گەلانی ئێران خۆیان ئامادەبن هەندێک سەرکێشی بکەن، رونادات. وتوشیه‌تی"ئەم ڕژێمە بەشێوەیەکی نائاسایی له‌به‌رچاوی خه‌ڵك كه‌وتوه‌و خۆشەویست نییە. ئابوری ئێران وێران بوە، گەنجان حەزیان لێی نییە، ژنان بەهۆی کوشتنی ژینا ئەمینی و لێکەوتەکانییەوە دژی وەستاونەتەوەو گروپە نەتەوەییەکانیش لێی توڕەن. بەڵام ئۆپۆزسیۆن پێویستی بە یارمەتی هەیە. ئەگەر وەک ئەوەی تۆ دەڵێیت، كۆتوبه‌ندێك له‌سه‌ر سەرۆک ترەمپ هەبێت بۆ بەکارنەهێنانی هێزی سەربازی ئەمریکی لەسەر زەوی، ئەوا دەبێت ئۆپۆزسیۆن خۆی ڕۆڵ بگێڕێت."
وتوشیه‌تی"ئەوەی ئێمە تا ئەم ساتە نەمانکردوە ئەوەیە کە بچینە لای هەمو هێزە جۆراوجۆر و تا ڕادەیەک رێك نه‌خراوه‌كان لە وڵاتەکەدا و پێیان بڵێین: 'پێویستتان بە چییە؟ چ سەرچاوەیەکتان دەوێت؟ پێویستتان بە پارەیە؟ پێویستتان بە ئامرازەکانی پەیوەندییە؟ پێویستتان بە چەکە؟ چۆن دەتوانین یارمەتیدەر بین؟'."
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "من پێموایە پێش دەستپێکردنی شەڕەکە، هه‌وڵێك هەبو بۆ ئەوەی کورد باشتر پڕچەک بکرێت و چەک بەسەر لایەنەکانی تری ئۆپۆزسیۆن لەناوخۆی ئێران‌دا دابەش بکرێت. زانیارییەکانی من دەڵێن کە ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا -کە بە بڕوای من دۆستی ئێمه نییه- پەیوەندی بە ترەمپەوە کردوەو پێی وتوە: 'کورد پڕچەک مەکە'، ئەمەش بەهۆی کێشە و دوژمنایەتییەکەی خۆی لەگەڵ کورد لە ناوخۆی تورکیادا. پێموایە ڕاگرتنی ئەو پرۆسەیە هەڵە بو. پێموایە کورد دۆستی ڕاستەقینەی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکان و دوژمنی ڕاستەقینەی ڕژێمی ئێرانن."