ئەندامێکی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بۆ ئاوێنە: تا ئێستا جوڵەمان نەکردووە لەدژی ئێران، بەڵام لەئەوپەڕی ئامادەباشیداین
  2026-07-18       81       

ئەمجەد حسێن پەناھی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان دەڵێت " تاوەکو ئێستا یەک فیشەکمان لەدژی ئێران نەتەقاندووە یاخود جوڵەیەکمان نەکردووە، ، بەڵام لەئەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ ھەر ئەگەرێک.

 

ئاوێنە: بەهۆی دەستپێکردنەوەی ھێرشی ئێران بۆسەر بنکە و بارەگاکانی حزبە رۆژھەڵاتییەکان نۆ پێشمەرگەی ئەو حزبانە شەھیدبوون، لەبارەی دواین ھەڵوێستی حزبە رۆژھەڵاتییەکان بۆ ئەو ھێرشە و ئەگەری وەڵامدانەوەیان، ئەمجەد حسێن پەناھی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بەئاوێنەی راگەیاند "یەکەم ئێران ھەر لەسەرەتای دەسەڵاتدارییەوە بەشەڕ دەستیپێکردووە، دووەم حزبەکانی رۆژھەڵات پێشتریش رامانگەیاندووە کە ئێمە بەشێک نیین لەم شەڕەو لەپای ئەو ھێرشانەش تاوەکو ئێستا یەک فیشەکمان بۆ ئێران نەتەقاندووە یاخود جوڵەیەکمان نەکردووەو ئاراممان گرتووە، بەڵام نایشارینەوە لەئەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ ھەر ئەگەرێک، ھەروەھا ئێمە لەوماوەیەدا لەدۆخی خۆپاراستندا بووین، ئێمە لەبەر تێکنەدانی قەوارە و دۆخی ھەرێم پەلکێشکردنی بۆ شەڕ تاوەکو ئێستا دانمان بەخۆماندا گرتووە و ھیچ جوڵەیەکی سەربازیمان نەکردووە".

دەربارەی ھۆکاری ھێرشەکانی ئێران لەم چەند رۆژەدا، پەناھی رایگەیاند "بۆیە بنکە و بارەگاکانمان دەکات بە ئامانج، چونکە ئێران لە حزبە رۆژھەڵاتییەکان تۆقیوە و لە ئەگەری گەورەبوونی شەڕ ئێمە بە مەترسی دەبینێت بۆسەر دەسەڵاتی، ئەو ھێرشانەش دەکەن بۆ لاوازکردنی خەڵکی کوردستان و حزبەکانی ئێمەیە، بەشێکی دیکە لە ھێرشەکانی بۆسەر ئێمە فشارە".

پەیوەست بە فشارەکانیش ناوبراو ئاماژە بە یەکێک لە ھۆکارەکانی ئەو فشارانە دەکات و دەڵێت "فشارەکانی ئێران بۆسەر ئێمە پیشاندانی ئێسک و بازوویەتی بە وڵاتانی دەرەوە و ئەو ناوێرت بەوانی نیشان بدات بە ھەرێمی لاوازی کوردستانی نیشان دەدات، بەشێکی دیکەی فشارەکان ئەوەیە کە بە ناوخۆی خۆی بڵێت؛ ئەوەتا لە نەیارەکانی خۆم دەدەم، خاڵێکی دیکە فشارە بۆسەر بەرپرسانی ھەرێم و عێراق و بڵێت ھەر دەستوەردانێک ھەبێت لەلایەن ئێوەوە راپێچی شەڕەکەتان دەکەین".

لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە سوپای پاسداران بۆ ئەوە ھاتوونەتە سەر سنور کە حزبەکانی رۆژھەڵات جوڵەیان کردووە، ئەمجەد پەناھی رونیکردەوە "ئێمە تاوەکو ئێستا ھیچ جوڵەیەک و ھێرشێکمان نەکردووە، بەڵام ئەگەر کێشەکان بەوجۆرەیە بەردەوام بێت بێ گوێدانە ھەرێم و خەڵکی سڤیل، ئێمە مەحکومین بەوەی بەرگری لە خۆمان و گەلەکەمان بکەین". 

پەیوەست بە ھاوکارییەکانی ئەمریکا و قسەی کۆمەڵە لەسەر ھەڵوێستەکانی ئەمریکا، ئەمجەد حسێن پەناھی ئاشکرایکرد "تاوەکو ئێستا ھیچ ھاوکارییەکمان لە ھیچ لایەنێک و ئەمریکاوە وەرنەگرتووە، بەڵکو قودرەتی خۆمان لەسەر ئیرادەی خۆمان و دۆست و گەلەکمان یەکخستووە. بەڵام هیوادارین ئەمریکا لەسەر ھەڵوێستەکانی خۆی سور بێت و بەتەواوی ئەم رژێمە کۆتایی پێبھێنێت".

زۆرترین بینراو
راگه‌یه‌ندراوی كۆمه‌ڵه‌ له‌باره‌ی شه‌هیدبونی نۆ پێشمه‌رگه‌یان له‌ هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر زڕگوێزه‌ڵه‌
لانیكه‌م هه‌شت پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه له‌ زرگوێزه‌ڵه‌ شه‌هیدبون
سی پی تی: ژمارەی سەرجەم قوربانییانی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم گەیشتە ١٤٤ کەس
وێنه‌و ناسنامه‌ی شه‌هیده‌كانی كۆمه‌ڵه‌: ژماره‌یان بۆ نۆ شه‌هید به‌رزبوه‌وه‌
هێرش كرایه‌ سه‌ر كه‌مپی سورداشی كۆمه‌ڵه‌و دو پێشمه‌رگه‌ برینداربون
ئەمریکا 6 پردی ئێرانی بۆردومان دەکات و تاران 4 وڵاتی عەرەبی دەکاتە ئامانج
دوران کاڵکان: کۆتایمان بەخەباتی چەکداری هێناو نابینە هێزێک کە چالاکیی چەکداری دژی تورکیا ئەنجام بدەین
هێرشەکەی سەر تاسڵوجە بەپێنج درۆن ئەنجامدراوە
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم: به‌توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌ته‌كانی كاره‌باو سامانه‌ سروشتییه‌كان له‌باره‌ی پێدانی كاره‌باو دابینكردنی غاز
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×