چیرۆکی پشت ناوی "لامین یەمال"
  2026-07-19       163       
لامین یەمال

ئەمشەو، شەوی یەکشەممە (١٩/٧) ملیۆنان بینەر لە سەرانسەری جیهان بینەری یاری کۆتایی جامی جیهانی ٢٠٢٦ دەبن. گرنگترین ئەستێرەکانی ئەمشەوی شەوی تۆپی پێ، لامین یامال (ئیسپانیا)و لیۆنێل مێسی (ئەرجەنتین) دەبن. پێشتر ئەو دوو یاریزانەی تۆپی پێ پێکەوە بوون، بەڵام نەک لەیاریگادا، بەڵکو لەسەر سێتی ڕیکلامێکی یونیسێف، مێسی تەمەن ١٩ ساڵانی ئەوکاتە یەمال دەشوات کە منداڵێکی ساوایە.

بەڵام ئەوەی کەم کەس دەیزانێت ناوی تەواوی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیایە.

جەمال هاوشێوەی زۆربەی ئیسپانییەکان، کە ڕۆژی دووشەممە تەمەنی 19 ساڵ بوو، دوو ناوی بنەماڵەکەی هەیە، یەکێکیان لەباوکیەوەو ئەوی دیکەیان لەدایکیەوە. ئەمانە نەسراوی و ئێمبانان.

بەڵام وەک زۆرێک لە یاریزانانی تۆپی پێی ئیسپانیا - لەنێویاندا چاڤی ڕاهێنەری پێشووی بەرشەلۆنەو پێدری هاوڕێی - یاریزانە ژمارە ١٩ی ئیسپانییەکە ناوی یەکەمی خۆی لەڕووی پیشەگەرییەوە بەکاردەهێنێت.

لەدۆسیەی ئەودا ئەم ناوە یەکەمە لەدوو بەش پێکدێت، هەروەک چۆن لویس ئینریکی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان کە یاریزانێکی دیکەی پێشووی بەرشەلۆنەیە.

لە هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەرشەلۆنەدا، ناوی پشتەوەی درێسەکەی نووسراوە: لامین یامال. لەسەر پاسپۆرت و ناسنامەی نیشتمانی، ناوی تەواوی بەم شێوەیە نووسراوە: لەمین یەمال نەسراوی عیبانا.

 

لامین یەمال واتای چییە؟

لامین ناوێکی بەناوبانگی عەرەبییە کە "ئەمین"ە، دەتوانرێت بە "ڕاستگۆ" یان "متمانە" وەربگێڕدرێت. لەئەلئەمینەوە هاتووە، کە نازناوێکی شەرەفمەندانەیەو بە پێغەمبەر محەمەد دراوە.

یەمال جۆرێکە لە ناوی عەرەبی (جەمال) کە بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێت، کە دەتوانرێت بە "جوانی"، "نیعمەت"، یان "سۆز" وەربگێڕدرێت. زۆربەی ئەوانەی بینیویانە یاری تۆپی پێ دەکات، ڕەنگە هاوڕا بن کە ئەم ناوانە کە لەگەڵیدا دەگونجێت.

هەردوو ناوەکە نائاسایی نابێت بۆ منداڵێک کە لەمانگی تەمموزی ٢٠٠٧ لە خێزانێکی کۆچبەر لەکەتەلۆنیا لەدایک بووە. (مونیر نەسراوی) باوکی جەمال لە مەغریب لەدایک بووە، دایکی (شیلا ئیبانا) لە گینیا ئیکواتۆریال لەدایک بووە.

 

لامین یەمال: ناوی کێی لێنراوە؟

بەڵام پێچ و پەنا لەم چیرۆکەدا - وەک میدیاکانی ئیسپانیا بە شێوەیەکی بەرفراوان باسیان کردووە - ئەوەیە کە هەردوو ناوەکە لەلایەن دایک و باوکی ئەو کۆرپەیەی کە باسی لێوە دەکرێت وەک نیشانەی سوپاسگوزاری بۆ دوو هاوڕێیان هەڵبژێردراون.

ئیبانا تەمەنی تەنها ١٦ ساڵ بوو کاتێک لامین لەدایک بوو، ئەوو هاوسەرەکەی(یەکەمی)، تەنها دایک و باوکێکی نوێ نەبوون کە پێویستیان بە یارمەتی دارایی کەسانی دەوروبەریان هەبێت بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی بارودۆخی نوێ و زیادبوونی بەرپرسیارێتی ببنەوە.

لەم چیرۆکەدا، لە نێو ئەوانەی کە بەڕاستی لە کاتی پێویستیدا لەپەنایان وەستابوون، دوو پیاو، هاوڕێی خێزانەکەیان بوون. یەکێکیان ناوی ئەمین (لامین)و ئەوی دیکەیان جەمال (یەمال) بوو.

لەپێناو سوپاسگوزاری بۆ ئەم پاڵپشتییە، دایک و باوکی بڕیاریان دا ناوی منداڵەکەیان ئەمین جەمال نەسراوی عیبانا بنێن.

لەتەمەنی ١٢ ساڵیدا ماڵەکەی لەکەنارەکانی کەتەلۆنیا بەجێدەهێڵێت و پەیوەندی بەئەکادیمیای بەناوبانگی لاماسیای بەرشەلۆنە دەکات. نازناوی لالیگای لەگەڵ بەرشەلۆنەو پاڵەوانێتی ئەوروپای ٢٠٢٤ لەگەڵ ئیسپانیا بەدەستهێناوە.

گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە کە لە ساڵی ٢٠٢٥ ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، بەهای ساڵانەی دەگاتە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ، هاوکات گرێبەستی سپۆنسەریشی لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکانی وەک ئەدیداس، ئەمریکن ئیگل، ڤیزە، کۆکاکۆلا و بیتس بای درێ هەیە.

یەمال چەندین جار باسی لەوە کردووە کە ساڵانی سەرەتای ژیانی چەندە سەخت بووە، بەتایبەت بۆ دایک و باوکی، بۆ خێزانەکەی و هاوڕێکانی لە گەڕەکی ڕۆکافۆندا لە شاری ماتارۆی کەتەلۆنیا، ناوچەیەکە کە بەرزترین ڕێژەی هەژاری لەئیسپانیا لەخۆدەگرێت.

یەمال لەسەرەتای مانگی تەمموزدا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕادیۆیی ئیسپانیا کادینا سێر وتی "سەیرکە دایکم منی هەبووە کاتێک تەمەنی ١٦ ساڵ بوو". "باوکم هەروەها دەبوو بچێتە دەرەوە و بەدوای ڕێگایەکدا بگەڕێت بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان، هەندێکجار شتەکانی لەسەر شۆستەو شەقامەکانەوە هەڵدەگرت بۆ ئەوەی بتوانێت بەدەستی پڕەوە بێتەوە ماڵەوەو سفرەمان بەتاڵ نەبێت. بۆ من ئەوە زۆر سەخت بوو، ئەوە هاندەرو فشارێکی ڕاستەقینە بوو، بۆ ئەوەی کە ئێستا هەم."

ئاهەنگگێڕانی تایبەتمەندی ئەو بە "304" ئاماژەیەکی شانازییە بۆ سێ ژمارەی کۆتایی کۆدی پۆستی ڕۆکافۆندا، لەکاتێکدا لە زۆرێک لە چاوپێکەوتنەکاندا باسی ئەو قوربانیدانانەی کردووە کە دایک و باوکی داویانە بۆ ئەوەی بتوانێت بەدوای خەونەکەیدا بگەڕێت کە تۆپی پێ بوو.

 

لە - زە ئەتلەتیک

لامین یەمال لەگەڵ دایک و باوکی و براکەی

مێسی و یەمال

زۆرترین بینراو
چیرۆکی پشت ناوی "لامین یەمال"
موجتەبا خامنەیی ڕێبەری ئێران لە کوێیە؟
گاردیان: ترەمپ گەورەترین مەترسییە بۆ سەر جیهان نەک ئێران
حزبی دیموكرات: راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی "كۆنگره‌ی ئازادیی ئێران"، گوزارشت له‌ هه‌ڵوێستی ئێمه‌ ناكات
ئیسرائیل خۆی بۆ پەرەسەندنی خێرای جەنگی دژ بەئێران ئامادە دەکات‌و باس لە"سوپرایز" دەکات
بەغدا لەسەر هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان هەڵوێست وەردەگرێت: پێشبینی دەکرێت ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنیان ئەنجام بدرێت
پاك: ئێران له‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا بۆ سه‌ر هێزه‌كانمان فۆسفۆڕی سپی به‌كارهێناوه‌
ئه‌مریكا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
"هێزه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بۆ گه‌ڕانه به‌دوای پاره‌دا، هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر باخه‌كانی شبل زه‌یدی و ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی"
ئێران دووبارە کوێت بۆردومان دەکاتەوە و ئەمریکاش لە وەڵامی زیانەکانی لە ئوردن، هێرشەکانی فراوانتر دەکات
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×