لوقمان غه‌فور- ئه‌مریكا
جیمیس ماكلین رۆژنامه‌نوسی ئه‌مریكی لە راپۆرتێكدا بۆ ماڵپەڕێكی ئەمریكی، نهێنی
كڕینی ئه‌و دو كۆشكه‌ی ئاشكراكردوه كه له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانییه‌وه به بڕی
47 ملیۆن دۆلار له "بێڤری هێڵس" له باشوری ویلایه‌تی كاڵیفۆرنیا، كڕدراوه
كه ته‌نیا سه‌رمایه‌داره زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌توانن كۆشك له‌و شوێنه بكڕن،
چونكه تا بڵێی شوێنێكی دڵڕفێن و سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه.
روبه‌ری كۆشكی یه‌كه‌م 20 هه‌زارو 298 پێ چوارگۆشه‌یه (هه‌زارو 858 مه‌تر
دوجا)و له هەشت ژوری نوستن و 17 گه‌رماو و پاسروم پێكهاتوه، هه‌روه‌ها ساڵۆنی
جوانكاریی و مه‌له‌وانگه‌و هۆڵی وه‌رزش و بلیاردو چه‌ندین هۆڵی پێشوازی لەخۆدەگرێت.
كۆشكی (میزان 613)، كۆشكێكی نه‌ناسراو نییه له دنیای كۆشكبه‌ره‌ی ئه‌مریكاو
تا ئێستا چه‌ند ده‌ستێكی كردوه. دواهه‌مین كه‌س كه بۆته خاوه‌نی ئه‌م موڵكه زه‌به‌لاحه
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستانی عێراقه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی پێش‌و كه‌سێك به ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان به هێواشی به
شه‌قامی به‌رده‌م كۆشكەكەدا رۆیشت‌و به‌كامێرایه‌ك و ستاندێكه‌وه كه‌وته چركاندنی
چه‌نده‌ها وێنه.
زانینی نرخی میزان 613 ئاسانه و هه‌مو كه‌س ده‌یزانی پێش دو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
40 ملیۆن دۆلار نرخه‌كه‌ی بوه. له دیوی ده‌ره‌وه‌ی كه سه‌یری ده‌كه‌ین جێپه‌نجه‌ی
ئه‌ندازه‌ی ئه‌وروپی پێوه دیاره كه به زه‌خره‌فه‌ی جۆراوجۆر رازاوه‌ته‌وه.
یه‌ك مایل له‌باكوری میزان 613 كۆشكێكی دیكه هه‌یه به‌ناوی (فۆتهێل مانه‌ر)
كه بۆ سه‌رده‌می 1970 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كه‌مێك بچوكتره له روبه‌ری كۆشكی یه‌كه‌م
و 11 هه‌زار و 838 پێ چوارگۆشه‌یه. هەردوكیان له‌و داستانێكی چڕ‌و دڵڕفێندا ون بون.
وێرای ئه‌وه‌ی هه‌ردو كۆشكه‌كه به‌ئاسانی موڵكییه‌ته‌كه‌ی گوازراوه‌ته‌وه
بۆ كه‌سێك به‌ڵام تا ئێستا به نهێنی مابۆوه. ساڵی پار كه‌سێك به 27 ملیۆن دۆلاری
كاش، كۆشكی میزان 613 كڕیوه به‌پێی تۆماری خانوبه‌ره كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین
مامه‌ڵه‌ی كڕینی خانوبه‌ره له بێڤری هێڵس.
ته‌نیا سێ مانگ دوای كڕینی كۆشكی یه‌كه‌م هه‌مان كه‌س به 20 ملیۆن دۆلار
(فۆتهێل مانه‌ر)ی كڕیوه كه بۆته جێگه‌ی سه‌رنجی خانوبه‌ره‌ی ناوچه‌كه‌و هه‌مان
نوسینگه‌ی یاسایی فێرجینیا ئه‌و كاره‌ی كردوه.
نیكۆلاس شاكسۆن رۆژنامه‌نوس و لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی به‌ریتانییه‌و زیاتر سه‌رقاڵه
به لێكۆڵینه‌وه له باج و موڵكایه‌تیدا، پێیوتم"ئه‌بێ ئه‌م كه‌سه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند
بێت... ئه‌مه ئه‌و هه‌مو پاره‌یه‌ی له كوێ ده‌ستكه‌وتوه."
دوای گه‌ڕانێكی قوڵ به‌دوای ئه‌و نهێنییه‌دا له نێو تۆماره‌كاندا، ته‌نیا
كه‌سێك نزیك بو له‌م مه‌له‌فه‌وه، ئه‌ویش كه‌سێكی كورد بو به‌ناوی هه‌ڤاڵ دۆسكی
كه نزیكایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ مه‌نسور و مه‌سرور بارزانی كه كوڕی مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆكی پێشوی هه‌رێمی كوردستانه.
خێزانی بارزانی یه‌كێكه له‌و خێزانانه‌ی بۆ سه‌رده‌مێكی دورودرێژ شۆڕ‌شیان
كردوه و خه‌باتگێڕن. ئێستا حوكمی ناوچه‌ی كوردستانی عیراق ده‌كه‌ن كە وه‌ك نیمچه
ده‌وڵه‌تێك وایه له ناوچه‌كه و ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانی نه‌وت. ئه‌م قەوارەیەش
ناوی هه‌رێمی كوردستانە كه حكومه‌تێكی ته‌شریعییه‌و سوپا و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی
هه‌یه. له 2005 تا 2017 مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بو.
هه‌رچه‌نده سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی بارزانی مشتومڕی زۆری هه‌ڵگرت كه تێوه‌گلاوه
به گه‌نده‌ڵی، به‌ڵام بارزانی هه‌میشه نكۆڵی لێكردوه. خه‌ڵكی كوردستان، میدیا و
حزبه‌كه‌ی بارزانی به‌وه وه‌سف ده‌كه‌ن كه خۆیان ئه‌ژێنن له‌سه‌ر ئه‌و نه‌وته‌ی
كه به‌نایاسایی ئه‌یبه‌ن بۆ ئێران. هه‌ربۆیه كڕینی ئه‌م دو ته‌لاره گومان ناهێڵێته‌وه
له تێوه‌گلانی خێزانه‌كه‌ی بارزانی به گه‌نده‌ڵییه‌وه.
خێزانه‌كه‌ی بارزانی ده‌وڵه‌مه‌ندن. هه‌رچه‌نده ئه‌وان نكۆڵی لێده‌كه‌ن،
به‌ڵام جگه له‌م دو كۆشكه‌كه‌و كۆشكه‌كه‌ی ماكلین له ویلایه‌تی فێرجینیا ئه‌و نكۆڵیانه‌ی
نه‌هێشتۆته‌وه كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین باڵه‌خانه‌كانی ویلایه‌ته‌كه. كۆشكه‌كه‌ی
فێرجینیا كه ناوی شاتۆ دی نۆبل ماكلین هیچی كه‌متر نییه له كۆشكی میزان 613 .
هه‌ریه‌ك له میزان 613 و فۆتهێل مانه‌ر، له‌سه‌ر رێگای رۆدیۆیه له بێڤری
هێڵس كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی باكوری كالیفۆرنیا له
ده‌ره‌وه‌ی دیزینی لاند كه كۆمه‌ڵێك سینه‌ماكار و بزنسمان و دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ
و یاریزانه به‌ناوبانگه‌كان له‌و شوێنه‌دا بۆ گه‌شتی ساڵانه ئه‌مێننه‌وه. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی به‌ده‌یان ستۆری راقی گرنبه‌ها كه جلوبه‌رگی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ی گرانبه‌های
لێده‌فرۆشرێت و له ته‌واوی دنیاوه چاویان له‌سه‌ریه‌تی. له‌گه‌ڵ ده‌یان كۆشك و
ته‌لاری گرنبه‌ها كه مه‌گه‌ر كه‌سه زه‌به‌لاحه سه‌رمایه‌داره‌كان له‌كڕینی بێن.
جیمیس ماكلین وه‌سفێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری دورو درێژی شه‌قام شوێنه‌كانی ئه‌و
ناوچه‌یه ده‌كات و پێیوایه ئه‌مه شوێنێكی جیاكراوه‌یه له‌سه‌ر روی زه‌مین.
ماكلیین-ی رۆژنامه‌نوس نوسیویه‌تی، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی توشی سه‌رسوڕمان كردوه
كه‌س له‌م كۆشكه‌دا ناژی و هه‌میشه به‌تاریكی ده‌بینرێت و چۆڵه. بۆیه بۆته پرسیار
ئه‌م كۆشكه‌یان بۆ كڕیوه. ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێت ساڵانه چه‌ند جارێك له‌لایه‌ن
ژنێك به‌ناوی سودابی (سودی) خۆشدامان، كه هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانییه و خۆشه‌ویستی
یه‌كێك له نه‌وه‌كانی بارزانییه ده‌رگاكه‌ی ده‌كرێته‌وه و یه‌كێك له كوڕه‌كانی
خۆشدامان نازناوی بارزانی هه‌ڵگرتوه.
به‌پێی تۆمارێكی خانوبه‌ره‌ی به‌ریتانیا، له مانگی دیسێمبه‌ری 2016 بنه‌ماڵه‌ی
بارزانی كۆشكیه‌كی بۆ خۆشدامان كڕیوه له گه‌ره‌كی كنسینگتۆن له له‌نده‌ن به
پاره‌ی كاش به‌بڕی 14 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی. ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی كه ئه‌م كه‌سانه‌ی
تێدا نیشته‌جێن: تامارا ئیكلیستۆن پێشبڕكێكاری فۆرمیلا وه‌ن، زالاتان ئیبراهیمۆڤیچ
یاریزانی به‌ناوبانگی تۆپی پێ، لاكشمی میتال گۆرانیبێژی به‌ناوبانگی هندی.
هه‌ر له راپۆرتەكەدا باسی كاره‌كانی خۆشدامان كراوه له‌گه‌ڵ بونی كۆمپانیا
و ئه‌و سامانه زه‌به‌لاحه‌ی هه‌یه‌تی.

















