ئا: ئاوێنە
ترەمپ هەڕەشەی "سەرلەنوێ هێرشکردنە سەر ئێران" دەکات، نزیکەی ٢٠ پاسدار لەعێراق کوژران، ئیسرائیل خۆی ئامادە دەکات بۆ وەڵامدانەوەی پێشێلکردنی ئاگربەست لەلوبنانو وەزیری بەرگری سعودیە لەگەڵ ڤانس لە واشنتۆن کۆدەبێتەوە، لەهەینی ڕابردووەوە ئارامییەکی ڕێژەیی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پارێزراو بووە، بەڵام زنجیرەیەک ڕووداو ڕەنگە جارێکی دیکە ئاگر لەناوچەکە بەربداتەوە.
شەش ڕۆژ لەمەوبەر، شەوی نێوان پێنجشەممەو هەینی، ئەمریکا دوایین شەپۆلی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ئەنجامدا. لەو کاتەوە لانی کەم ئارامییەکی ڕێژەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پارێزراو بووە. بەڵام شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، سوپای پاسداران هێرشێکی گەورەی مووشەکی ئاراستەی هێزەکانی ئەمریکا لەئوردن کرد. دوای دوو کاتژمێر، ئەمریکاو سعودیە هێرشی ئاسمانییان کردە سەر ئامانجە میلیشیاکانی لایەنگری ئێران لەعێراق و بەپێی زانیارییەکان نزیکەی ٢٠ ڕاوێژکاری ئێرانی کوژراون.
دۆناڵد ترەمپ پێشتر هەڕەشەی وەڵامدانەوەی توندی لە دژی ئێران کردبوو، بەڵام لە لێدوانەکانیدا لە کۆشکی سپی ئێوارەی ئەمڕۆ، ڕەتیکردەوە بەروارێک دیاری بکاتو وتی "زۆر بە توندی لێیان دەدەین. ئەوان دەزانن کە دەبێت و داوایان لێکردین ئەو کارە نەکەین. زۆر کەم شت هەیە کە بتوانن بیکەن. ئەمە گروپێکی جیاوازە لەو گروپەی کە قسەی لەگەڵ دەکەین. داوای لێبوردنیان کرد. 5 مووشەک تەقێندران - هەموویان ڕێگرییان لێکرا. ئێستا نۆرەی ئێمەیە لێیاندەین، ئێمە زۆر بە توندی لەئێران دەدەین".
هەروەها لە کۆشکی سپی پرسیار لە ترەمپ کرا سەبارەت بە تەقینەوەکەی بەندەرێکی میسر کە لەسەر "نەخشەی ئامانجی تۆڵەسەندنەوە"ی ئێران
ئامادەکارییەکان بۆ پەرەسەندن لە ناوچەکەدا لە ئیسرائیلیش بەدیدەکرێت دژ بەئێران و لوبنان دەبنەوە. ئەمشەو بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبووەوە، ئەمەش دوای ڕۆژێک لە دیدارەکەی لەگەڵ ترامپ. دوای کۆبوونەوەکە، نەتانیاهۆ وتی "شتێکی سەرنجڕاکێشی پێوتم، پێی وتم ئێمە سەیری جیهان دەکەین، وڵاتانێک هەن ئارەزووی شەڕکردنیان هەیە شانبەشانی ئەمریکا، بەڵام توانایان نییە. وڵاتانێکیش هەن توانایان هەیە، بەڵام ئیرادەیان نییە. وتی تەنها لەئیسرائیل هەم ئیرادە و هەم توانا دەبینین. وە چ پێزانینێکە بۆ هەردوو گەلی ئیسرائیل و هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل IDF”.
دیدارێکی دیکە لە واشنتۆن لە نێوان شازادە خالید بن سەلمان وەزیری بەرگری سعودیە و جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکادا بوو. بەگوێرەی ڕاپۆرتی سی ئێن ئێن، هەردووکیان کۆمەڵێک بابەتیان تاوتوێ کردووە، لەوانە هێرشە هاوبەشەکان و وەڵامدانەوەی سعودیە بۆ هێرشەکانی سەر ژێرخانی ئەو وڵاتە.
بەگوێرەی یەکێک لە سەرچاوەکان شازادە خالید، پەیامێکی شەخسی محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی هەڵگرتووە، کە دەیەوێت ڕووبەڕوو بیگەیەنێت.
سەرچاوەیەکی دیکە بە سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاند، خالید دەیەوێت هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی بەردەوامبوونی شەڕەوە بگوازێتەوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، شانشینی سعودیە مەزەندە دەکات کە ئێران هەوڵدەدات لەڕێگەی پەرەسەندنی شەڕەوە هێڵی بەرگری بۆ خۆی دروست بکات، هەروەها بەردەوام دەبێت لە هەوڵدان بۆ بەکارهێنانی میلیشیاکانی لایەنگری ئێران لە عێراق و حوسییەکان لە یەمەن بۆ ئەو کارە. وەڵامدانەوەی سعودیە بۆ حوسییەکان و میلیشیا عێراقییەکان مەبەست لێی ئەوەیە کە بە ڕوونی ئەوە دەربخات کە هێرشکردنە سەر ژێرخانی مەدەنی هێڵێکی سوورە کە بێ وەڵام نابێتەوە، هەرچەندە شانشینی سعودیە هێشتا هەوڵدەدات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.
بەڵام تەنها ئێران نییە کە ئاگری شەڕ دەیسوتێنێت. لە لوبنان، وەک لەلایەن میدیاکانی ئیسرائیلەوە ئاماژەی پێکراوە، شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبێلێکی ئەندازیاری IDF لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تەقەمەنی حزبوڵڵا لە ناوچەی عەلی تاهر لە باشووری لوبنان لەکاتی دەوریەی هێزەکە لە ناوچەکەدا لێیدرا، ئەمەش پێشێلکردنی ئاگربەستەکەیە. هەرچەندە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام ئێستا IDF دەیەوێت وەڵامی هەڵدانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە تەقینەوەکە بداتەوە، تونێلەکانی ناو چیاکای عەلی تاهر وەک ئامانجێکی ئەگەری دیاری بکاتو چاوەڕێی بڕیارێکە لەلایەن سەرۆکوەزیران بنیامین ناتانیاهۆوە. تونێلی عەلی تاهر، اوەیەکی زۆرە دەیان چەکداری حزبوڵای لوبنانی تیا گەمارۆ دراوەو تەقینەوەی تونێلەکانی ئەم ناوچەیە دەتوانێت بە مانای گەڕانەوە بۆ شەڕ لە لوبنان بێت.