به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هاوڵاتییه‌ك له هه‌ولێر كه به "رێكۆ خه‌یلانی" ناسراوه به ده‌ستڕێژی گوللـه كوژرا. به‌پێی قسه‌ی برایه‌كی كوژراوه‌كه، رێكۆ خه‌یلانی "كێشه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌س نه‌بوه و له‌كاتێكدا كه له لایڤی تیكتۆكدا بوه‌و هه‌ردو كوڕه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ بوه، ته‌قه‌ی لێكراوه‌و كوژراوه."
ئاوێنه: نزیك سه‌عات 3ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، هاونیشتمانییه‌ك به‌ناوی "رێگر رەشید" کە بە "رێکۆ خەیلانی" ناسراوه لە گەڕەکی باداوەی هەولێر لەلایەن کەسێکەوە ته‌قه‌ی لێكراو كوژرا.
هەمزە رێگر، کوڕی کوژراوەکە، به میدیای پارتی وتوه"لە نزیک باوکم بوم، ئۆتۆمبێلێک هات بە فول لایت بەرچاوی باوکمی تاریک کرد، دواتر جامەکەی کردەوە و تەقەی لێکرد".
رێكۆ خه‌یلانی، پێنج منداڵ بوه، فایەق رەشید برایەتی و به میدیای پارتی وتوه"بۆ کوژراوە و کێ کوشتویەتی؟ نازانین. پۆلیس هاتوە و کامێراکانی بردوە و لێکۆڵینەوە دەکەن و دوای لێکۆڵینەوەکان هۆکارەکەی دەزانین".
برای كوژراوه‌كه وتوشیه‌تی "رێگری برام کێشەی لەگەڵ کەس نەبو، هەردو کوڕەکەی لەگەڵ بوە و لەسەر شەقام بوە و لەناو لایڤی تیکتۆکدا بوە، وتویەتی منداڵەکان دەبەمەوە و دێمەوە، بەڵام پێش ئەوەی بگاتەوە ماڵ تەقەی لێکراوە".
رێگر رەشید وەستای دیوار بوە. پۆلیسی هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ روداوەکە کردوەتەوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی لەبارەی تۆمەتبارەکە بڵاونەکردوەتەوە.