به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌ریم رایگه‌یاند، گوڕی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی چه‌مچه‌ماڵ 3.5 پله بوه به‌پێوه‌ری رێخته‌ر.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، سه‌عات 1:27 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 3.5 پله له چه‌مچه‌ماڵ رویداوه.
به‌پێی قسه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم، چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه 3 كیلۆمه‌تر له باكوری چه‌مچه‌ماڵ بوه و به قوڵی 13 كیلۆمه‌تر رویداوه.
هاوڵاتیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسیان له به‌هێزی بومه‌له‌رزه‌كه كردوه.
