مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریكییه‌كان له‌ساڵی 2011 له عێراق كشانه‌وه پاش ماوه‌یه‌ك داعش هات، ئێستاش له هه‌مان سیناریۆ ده‌ترسم، هه‌رچه‌نده بارودۆخه‌كه گۆڕاوه. ده‌شڵێت: له ئێستا ته‌نیا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان حوكمی عێراق ده‌كات.
ئاوێنه: مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی شه‌رقیه رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكییه‌كان له عێراق بكشێنه‌وه چ گه‌ره‌نتییه‌ك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی داعش نه‌گه‌ڕێته‌وه.
مه‌سعود بارزانی هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه وتی، ساڵی 2011 كاتێك كه نزیکەی 100 هەزار سەربازی ئەمریکی لە عێراقدا بو كۆبونه‌وه‌ی زۆر له به‌غدا كرا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان بچینه نێو رێككه‌وتنێكی دوقۆڵییه‌وه یان ده‌بێت ئه‌مریكییه‌كان له عێراق بچنه ده‌ره‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لە یەکێک لە کۆبونەوەکاندا، هەمو لایه‌ك ئامادە بون، لە نێوانیاندا وەزیری بەرگری و وەزیری ناوخۆش، پێم وتن: با پرسیار لەوانە بکه‌ین کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە بابەتی ئەمنییەوە هەیە، وەزیری بەرگری و وەزیری ناوخۆ. پرسیارمان لێکردن: ئایا ئێوە هێز و توانای ئه‌وه‌نده‌تان هەیە وڵات بپارێزیت؟ وه‌زیری به‌رگری وتی: وەڵا هیچمان نییە. وەزیری ناوخۆش وتی: وەڵا ناتوانم بنکەیەکی پۆلیسیش بپارێزم.
مه‌سعود بارزانی وتوشیه‌تی، پێم وتن دەی کەواتە ئێمە تاوتوێی چی دەکەین؟ ئه‌وان سوربون و هەندێکیشیان موزایەدەیان دەکرد. ته‌نانه‌ت لەبیرمە پرسیارم لێ‌كردن، پێم وتن باشە ئێستا ئەفسەرێکی ئەمریکی ناتوانێت بێتە ناو ئەم هۆڵەوە و هەمومان دەستگیربکات؟ یەکێکیان لەبیرم نییە کێ بو، وتی، نەک ئەفسەر، سەربازێکیش دەتوانێت. پێم وتن دەی ئایا بۆ ئێمە باشتر نییە ڕێککەوتنێک هەبێت لانیکەم ئەم ماوەی داگیرکارییە کۆتایی پێبێت و سەروەری خۆمان بگەڕێنینەوە و با ڕێککەوتنێکی دوقۆڵی هەبێت؟ ئه‌وه بو ئەمریکییەکان ڕۆیشتن و داعش هات. ئێستاش من لە هەمان سناریۆ دەترسم.
سه‌رۆكی پارتی وتیشی"به‌ڵێ لە هەمان سناریۆ ده‌ترسم. بەڵام بە دڵنیاییەوە بارودۆخەکە جیاوازە، لەو کاتەدا بەڕاستی هێزێک هاتبون کە خۆیان ناوی خۆیان نابو داگیرکەر و وەک هێزێکی داگیرکەر ڕەفتاریان دەکرد. ئێستا بارودۆخەکە جیاوازە، ساڵی 2014 دوای ئەوەی داعش هات، حکومەتی عێراق لەو کاتەدا پاڕایەوە لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی و ناتۆ کە وەرن لەبەر خوا فریامان بکەون، لەبەر خوا یارمەتیمان بده‌ن."
مه‌سعود بارزانی لەبارەی دەسەڵاتەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و کێشەکانی بەردەم بەڕێوەبردنی دەوڵەت وتی: لە ڕاستیدا ئاستەنگ و بەربەست لەبەردەم هەر سەرۆک وەزیرانێکدا هەبوە؛ سەرۆک وەزیران بژارده‌ی تەواوی لەدەستدا نەبووە و خاوەنی دەسەڵاتی تەواو نەبووە، بەڵکو تا ڕادەیەک ئیرادەی لێ زەوت کراوە. ئەو حزبانەی کە هەن و لە پلەی یەکەمیشدا چوارچێوەی هەماهەنگی بەرپرسیارێتییەکە هەڵدەگرن، چونکە ئەوانن کە دەستیان بە حوکمڕانی کردوە، ئەمەش هەڵەیەکی زۆر گەورەیە، ناکرێت تەنیا یەک پێکهاتە حوکمڕانی بکات.
سەبارەت بەوەی ئایا ئێستا تەنیا چوارچێوەی هەماهەنگی حوکم دەکات؟ بارزانی ڕایگەیاند: نزیکەی هەمو شتێک بەدەست ئەوانەوەیە، سەرجەم دەسەڵاتەکانیان بەدەست خۆیانەوەیە. لەسەر ئەو بنەمایە ڕێککەوتبوین کە بگەڕێینەوە سەر بنەماکانی شەراکەت، سازان و هاوسەنگی، ئەگەر ئەمە جێبەجێ بکرێت باشە، بەڵام ئەگەر بەردەوام بن لەسەر هەمان ڕێچکەی پێش‌و، ئەوا لە ڕاستیدا تەنیا چوارچێوەیە کە حوکم دەکات.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئەگەر پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕەوتی سەدر و لایەنەکانی دیکە لە گۆڕەپانەکەدا ئامادە نەبن، حوکمڕانی چۆن بەڕێوەدەچێت؟ بارزانی وتی: حوکمڕانییەکی ئیفلیج دەبێت، حوکمێکی ئیفلیج دەبێت ئەگەر ڕەوتی سەدر ئامادە نەبێت، ئەگەر ئێمە ئامادە نەبین و ئەگەر لایەنەکانی دیکەش ئامادە نەبن، بە دڵنیاییەوە حوکمڕانییەکە ئیفلیج دەبێت.