سیسی: سەرۆکایەتییەکەم لە ساڵی ٢٠٣٠ کۆتایی دێت
  2026-10-17     

عبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر ڕایگەیاند، دەستووری وڵاتەکەی بۆ سەرۆکایەتی ناگۆڕدرێت ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە ساڵی ٢٠٣٠ کۆتایی دێت.


ئاوێنە: سیسی لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ دەرچووانی نوێی ئەکادیمیای سەربازیی میسر وتی "ئەم بابەتە بە تەواوی یەکلایی کراوەتەوە و سنووری دوو ماوەی سەرۆکایەتی لە دەستووری وڵاتدا ناگۆڕدرێت".

وتیشی "تا کاتێک حکومەتی میسر پڕ نەبێت لە کەسانێک کە توانای وەرگرتنی بەرپرسیارێتییان هەیە، دەست لە کارەکەم هەڵناگرم".

جێی ئاماژەیە، عبدولفەتاح سیسی لە ساڵی ٢٠١٣، دوای خۆپیشاندانەکان دژی محەمەد مورسی، سەرۆککۆماری ئەوکاتی میسر، دەسەڵاتی گرتە دەست. ساڵێک دواتر، دوای سەرکەوتن لە هەڵبژاردندا، بووە سەرۆککۆماری قاهیرە.

هەروەها حکومەتی میسر لە ساڵی ٢٠١٩، لەڕێگەی ڕاپرسییەکی گشتییەوە، ماوەی دەورەی سەرۆکایەتییەکانی درێژتر کردەوە، بەڵام بەپێی وتەی خۆی دەستوری وڵاتەکەی ناگۆڕێت و تاوەکو ٢٠٣٠ بەردەوام دەبێت لە دەورەی سەرۆکایەتی.
 

زۆرترین بینراو
پێکدادانی قورس و هێرشی درۆنی لەنێوان سوپای پاسداران و گەریلاکانی پژاک لە بەرزاییەکانی شاهۆ ڕوویدا
وتاربێژی هەینیی نەجەف هێرش دەکاتە سەر کابینەکەی زەیدی: دروستکردنی سێ وەزارەتە نوێیەکە بارگرانییە
پڕۆژه‌ی هه‌ژماری من: بانكی گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پاییزی ساڵی رابردوه‌وه‌ له‌ پڕۆژه‌كه‌ دورخراوه‌ته‌وه‌
دوای ١٨ ساڵ کارپێکردن؛ وەزارەتی دارایی عێراق مەرجێکی پێدانی سەرمووچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە
كه‌شناسی: باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه‌
فواد حسێن: به‌هۆی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئێرانه‌وه‌، عێراق 60 ملیار دۆلار زیانی به‌ركه‌وتوه‌
محەمەد سەمعان: لە چەند ڕۆژی داهاتودا پارێزگارێکی تورکمان بۆ کەرکوک دەستبەکاردەبێت
تره‌مپ: پێویست ناكات چه‌كی ئه‌تۆمی له‌دژی ئێران به‌كاربهێنین
نرخی دراوه‌كان له‌ كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ؛ دۆلار زیاتر به‌رزبوه‌وه‌
ئه‌و بانكه‌ عێراقییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزادرا: تۆمه‌تباركردنمان پاڵپشته‌ به‌ بانگه‌شه‌ی ناڕاست
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×