بنیامین نەتانیاھو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هه‌واڵێكی ڕۆژنامەی فاینانشاڵ تایمز ره‌تده‌كاته‌وه کە تێیدا ھاتبو دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕێگریی لە جێبەجێکردنی پلانی ئیسرائیل کردوە بۆ ھێرشکردنە سەر ئێران لەم مانگەدا.
ئاوێنه: نەتانیاھو بە کەناڵ 7ی ئیسرائیلی ڕاگەیاند کە ئەم هه‌واڵه "ناڕاستە" و وتیشی، هیچ ڕونکردنەوەیەک لەسەر ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی ئه‌م دواییه‌ی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران نادات.
رۆژنامەی فاینانشاڵ تایمزی بەریتانی، دوێنێ لە زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادارەوە بڵاویكرده‌وه کە سوپای ئیسرائیل لە ڕۆژانی 10 و 11ی ئه‌م مانگه‌دا ئامادەی ئەنجامدانی ھێرش بوە بۆ سەر ئێران، بەڵام دۆناڵد ترەمپ بڕیاری داوە تا به‌ر له ھەڵبژاردنەكانی كۆنگرێسی ئەمریکا هیچ ھێرشێک بۆ سەر ئێران ئەنجام نەدرێت.
بەگوێرەی هه‌واڵه‌كه‌ی فاینانشاڵ تایمز، دامەزراوە ئەتۆمییەکان، ناوه‌نده حکومییەکان و هەندێک دامەزراوەی مەدەنی وەک وێستگەکانی كاره‌با، لە ڕیزبەندی ئەو ئامانجانەدا بون کە ئیسرائیل پلانی هه‌بوه هێرشیان بكاته سه‌ر.
ڕۆژنامەكه لە زاری یەکێک لە سەرچاوەکانه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دابو کە بڕیار بوە ھێرشە پلان بۆ داڕێژراوەکانی ئیسرائیل لەو ھێرشانەی لە جەنگی چل ڕۆژەدا ئەنجام دراون، "توندتر" بن.
سەرۆکی ئەمریکا پێشتر رایگەیاندبو کە پێش ھەڵبژاردنەكانی كۆنگرێس، کە کەمتر لە دو هەفتەی دیکە بەڕێوەدەچن، ھێرش ناکەنە سەر ئێران.