کەشناسیی هەرێم: ڕێژەی بارانبارینی ئەمساڵ لە سەرووی تێکڕای 30 ساڵی ڕابردوو دەبێت
  2026-10-30     

بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییە زانستییەکانی بۆ وەرزی دابارینی ئەمساڵ خستەڕوو و رایگەیاند، چاوەڕوان دەکرێت رێژەی بارانبارین لە ئاستێکی زۆر باش و دڵخۆشکەردا بێت و تێکڕای ئاسایی خۆی تێپەڕێنێت.

ئاوێنە: ​ئەمڕۆ هەینی ٣٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخی کەشوهەوا و وەرزی دابارینی ئەمساڵ کرد و بەراوردێکی لەگەڵ ساڵی رابردوودا خستەڕوو.

​بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسی ئاماژەی بەوە کرد، پاڵپشت بەو داتا و مۆدێلە زانستییانەی لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بەردەستن، پێشبینی دەکرێت رەوشی دابارینی ئەمساڵ لە سەرووی تێکڕای خۆی بێت. روونیشی کردەوە، مەبەست لە سەرووی تێکڕا ئەوەیە کە بەراورد بە تێکڕای تۆمارکراوی ٣٠ ساڵی رابردوو، بڕی بارانبارین لە ئەمساڵدا لە ئاستێکی باشتردا دەبێت.

​لەبارەی بەراوردکردنی وەرزی دابارینی ئەمساڵ بە ساڵی رابردوو، فازڵ ئیبراهیم وتی: "ساڵی رابردوو بەهۆی بارانبارینی یەکجار زۆرەوە ساڵێکی نائاسایی بوو و رێژەی دابارین لە ئاستێکی یەکجار بەرزدا بوو، بۆیە ئەمساڵ بەراورد بە پارساڵ ناکرێت، بەڵام بەگشتی بۆ ئەمساڵیش رێژەی دابارین لە ئاستێکی زۆر باشدا دەبێت."

​ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە ئەمساڵ وەرزی دابارین پێشکەوتووە؛ بە جۆرێک ساڵی رابردوو وەرزی بارانبارین لە ١٥ـی تشرینی دووەمەوە (مانگی ١١) دەستیپێکرد، بەڵام ئەمساڵ هەر لە مانگی تشرینی یەکەمەوە (مانگی ١٠) بە بڕی جیاواز لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارانبارین دەستیپێکردووە.

​لەلایەکی دیکەوە و سەبارەت بە رەوشی کەشوهەوای سبەی شەممە ٣١ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمانی هەرێم لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەوردا دەبێت، لەگەڵ هەبوونی ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری.

​کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەش داوە کە سبەی شەممە پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی شەممە بە پلەی سیلیزی:

​هەولێر: ٢٧ پلە

​سلێمانی: ٢٦ پلە

​دهۆک: ٢٥ پلە

​هەڵەبجە: ٢٧ پلە

​گەرمیان: ٣٢ پلە

​زاخۆ: ٢٦ پلە

​چەمچەماڵ: ٢٧ پلە

​پیرمام: ٢٣ پلە

​سۆران: ٢١ پلە

​حاجی ئۆمەران: ١٦ پلە

زۆرترین بینراو
پۆلیسی راپه‌ڕین: باندێك په‌یدابون به‌ناوی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ كچان ده‌خه‌ڵه‌تێنن
بە نێوەندگیری قەتەر؛ نامەیەکی نهێنیی جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ موحسین ڕەزایی هەوڵی ڕاگرتنی جەنگی ئێران دەدات
وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی هه‌رێم وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئاڵا تاڵه‌بانی ده‌داته‌وه‌
ئاڵا تاڵەبانی: عەلی زەیدی بۆ ڕاگرتنی قاچاغچێتیی نەوتی هەرێم لەگەڵ تورکیا هاتووەتە سەرهێڵ و داوای وردبینیی نێودەوڵەتی دەکات
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم: سه‌رله‌به‌ری قسه‌كانی ئاڵا تاڵه‌بانی ناڕاستن
بانکی ناوەندیی عێراق دەنگۆی چاپکردنی دراوی نوێ رەتدەکاتەوە و دابەزینی جیاوازیی نرخی دۆلار رادەگەیەنێت
دوای هەڵبژاردنەکان؛ نەتەنیاهۆ سەرکردایەتیی حکومەتی کاربەڕێکەر دەکات و پارتە عەرەبییەکان ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکەن
قوباد تاڵه‌بانی: خۆش نییه بۆ ماوه‌ی‌ دو ساڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تێكی كاربه‌ڕێكه‌ر بیت
ئیلهام ئه‌حمه‌د: پێشێلكارییه‌كانی گروپه‌ چه‌كداره‌كان رێگره‌ له‌به‌رده‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی عه‌فرین
لە سنووری هەولێر تەرمی ژنێک دۆزرایەوە و پۆلیس دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×