2019-12-04   1554     
ئا: ئاوێنە
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی کۆنگرەی یەکێتی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، هیچ پاساوێک نیە بۆ داخستنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان و سەرجەم کارە هونەری و لۆجیستییەکان تەواو بون.
ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردوە، دەبێت لەسەرەتای هەفتەی ئایندەدا کۆنفرانسی مەڵبەندەکان بکرێت کە هەمو ئامادەکارییەکانی بۆکراوە.
دەشڵێت، دەبێت کۆنگرەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەم مانگەدا ببەسترێت و نابێت بەهیچ شێوەیەک بۆ ساڵی داهاتو دوابخرێت.
لەخاڵی سێیەمی داواکراوی راگەیەنراوەکەدا، ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ئاماژەی بەوەکردوە، ئەگەر لەبەر بەرژەوەندی بەرتەسکی شەخسی یان هەر هۆکارێکی دیکەی ناشەرعی کۆنگرە بۆ ساڵی داهاتو دوابخرێت، ئەوا ئێمە وەک ئەنجومەنی ناوەندی ناچینە ژێر باری ئەو بەرپرسیارێتییە مێژوییەو رێز لەئیرادەی یەکێتییەکان دەگرین.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەنراوەکەی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە:
١. دەبێ لەسەرەتای هەفتەی ئایندەدا کۆنفرانسی مەڵبەندەکان بکرێت کە هەموو ئامادەکارییەکانی بۆکراوە.
٢. دەبێ کۆنگرە لەم مانگەدا ببەسترێت و نابێت بەهیچ شێوەیەک کۆنگرە بۆ ساڵی داهاتوو دوابخرێت .
٣. ئەگەر لەبەر بەرژەوەندی بەرتەسکی شەخسی یان هەرهۆکارێکی دیکەی نامەشروع کۆنگرە بۆساڵی داهاتوو دوابخرێت ئەوا ئێمە وەک ئەنجومەنی ناوەندی بە هیچ شێوەیەک ناچینە ژێر باری ئەو بەرپرسیاریەتیە مێژووییە و رێز لە ئیرادەی یەکێتیەکان دەگرین .
٤. دەستخۆشی لە مەکتەبی هەڵبژاردنو لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکەین کە بە شێوەیەکی دڵسۆزانەو سەرکەوتوانە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ کردووە ، داوایان لێدەکەین بەردەوام بن لەسەر کارەکانی خۆیان.
٥. ئەنجومەنی ناوەندی بەهەموو شێوەیەک گشت جۆرە لیستێکی داخراو رەت دەکاتەوەو لەگەڵ پرۆسەیەکی شەفافو دێموکراسی داین .
٦. ئەنجومەنی ناوەندی سوپاسی دڵسۆزیو پشودرێژی سەرجەم هەڤاڵانو ئۆرگانەکانی یەکێتی دەکات کە ڕوو لە ئەنجومەنی ناوەندی دەکەنو داوای هەڵوێست و پشتگیریمان لێدەکەن .
٧. بە ووردی چاودێری بەڕێوەچوونی کۆبونەوەی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) دەکەینو هیوادارین بڕێارێکی بەرپرسیارانە بدەن لەم ساتە هەستیارو مێژووییەدا و روحیانەتی سەرۆک (مام جەلال ) و سەرجەم شەهیدانی گەلەکەمان شاد بکەن