2019-12-10   2568     
سدیق عه‌بدولعه‌زیز
ئا: سه‌ڵاح سالار
1
بزوێنه‌ری كاری ڕابوونی ئیسلامیی كوردستانه.
یه‌كێكه له سه‌ركرده به‌ناوبانگه‌كانی گه‌لی كورد.
له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ڵكه‌وتووی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه.
2
مامۆستا سدیق كوڕی مه‌لا عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌ده.
باوكی زانایه‌كی كاریگه‌ری شاری هه‌ڵه‌بجه بووه.
برای هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی ڕابوونی ئیسلامی،
مامۆستا مه‌لا عوسمان و مامۆستا مه‌لا عه‌لییه.
3
ساڵی 1939 له گوندی (پریس)ی هه‌ڵه‌بجه له‌دایكبووه.
له حوجره‌ی باوكی‌دا زانسته ئیسلامییه‌كانی خوێندووه.
ساڵانی شه‌سته‌كان سه‌رقاڵی كاری مامۆستایی بووه،
له قوتابخانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه بووه‌ته مامۆستا.
4
له سه‌ره‌تای ساڵانی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا،
په‌یوه‌ندیی به كاری ڕێكخستنی ئیسلامییه‌وه كردووه،
كه ئه‌وكاته به نهێنی له هه‌ڵه‌بجه سه‌ری هه‌ڵدابوو.
5
ساڵی 1971 كۆمه‌ڵه‌ی برایانی مسوڵمان له میسر،
كاری ڕێكسختنی ئیخوان له كوردستان ڕاده‌گرێت،
ئه‌م ڕاوه‌ستانه تا ساڵی 1979 درێژه‌ی هه‌بوو.
6
ساڵی 1979 مامۆستا سدیق وه‌ك بزوێنه‌رێكی نوێ،
كاری ڕێكخستنی برایانی مسوڵمان زیندوو ده‌كاته‌وه،
یه‌كه‌مین شانه‌ی نهێنیی له هه‌ڵه‌بجه‌وه پێكده‌هێنێته‌وه.
7
ساڵانی هه‌شتاكان له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ناوه‌ڕاستی عێراق،
یه‌كگرتنی هه‌ردوو ڕه‌وته‌كه‌یان ئه‌نجام ده‌ده‌ن،
دواتر به‌هۆی ئاشكرابوونی كاری ڕێكخستنه‌كه‌یان،
زۆرێكیان ده‌ستگیر ده‌كرێن.
8
ساڵی 1987 به‌ناچاری كۆچ ده‌كات بۆ وڵاتی ئێران،
دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی 1991 ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ كوردستان،
ساڵی 1992 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی دیكه‌دا،
بزووتنه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئیسلامیی داده‌مه‌زرێنێت.
9
له 1999 له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له كوردستان،
یه‌كیان گرت و بزووتنه‌وه‌ی یه‌كبوونیان دروستكرد.
به جێگری ڕابه‌ری گشتیی یه‌كبوون ده‌ستنیشان كرا.
10
له 2009 بوو به ڕابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی،
له پاش 2012 وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ مایه‌وه.
ڕۆژی 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2019 كۆچی دوایی كرد.