2019-12-15   1815     
لوقمان غه‌فوور
كۆمیته‌ی پارێزگاری له رۆژنامه‌نووسان (CPJ) بڵاویكرده‌وه كه له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی داپلۆسێنه‌ری شی جین بینگ و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان و محه‌مه‌د بن سه‌لمان و عه‌بدولفه‌تاح سیسی، بۆ ساڵی چواره‌م زیندانه‌كانیان پڕن له رۆژنامه‌نووس و به‌ڵگه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌واوی ئازادیی رادهربڕینهه له ژێر حوكمیاندا.
رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ئه‌مڕۆ 14ی دیسێمبه‌ر ئاماری رۆژنامه‌نووسه زیندانییه‌كانی جیهانی بڵاوكرده‌وه كه به‌شێكه له‌و ئابروچوونانهی سیستمه نادیموكراتییه‌كانی دنیا كه ناتوانن په‌نجه له‌گه‌ڵ ره‌خنه‌دا نه‌رم بكه‌ن.
ئه‌مساڵ توركیا ریزبه‌ندی یه‌كه‌می نه‌گرتووه وه‌ك پار، به‌ڵكو له ریزبه‌ندی دووه‌مدایه و 47 رۆژنامه‌نووس له زیندانه‌كاندان و تا ئێستا دادگایی نه‌كراون، زیاتر له 40 رۆژنامه‌نووسیش به غیابی حوكمدراون. ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ هه‌وڵی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان-ی سه‌رۆكی توركیا بۆ نه‌هێشتنی رۆژنامه‌گه‌ریی ئازاد له وڵاته‌كه و له ئاكامی ره‌خنه‌گرتنیش 100 رۆژنامه و پێگه‌ی میدیایی داخراون. زیاتر له 56 رۆژنامه‌نووسیش وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه و به‌ره‌و مه‌نفا هه‌ڵاتوون.
نیویۆرك تایمز پشتبه‌ستن به ئاماری (CPJ) كه باره‌گاكه‌ی له نیویۆركه، پێمان ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده ئاماره‌كان كه‌میكردووه به‌ڵام دڵخۆشكه‌ر نین، ساڵی 2019، ژماره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی له جیهاندا ده‌ستگیركراون و ئه‌برێنه به‌رده‌م دادگا یاخود هێشتا دادگایی نه‌كراون گه‌یشتۆته 250 رۆژنامه‌نووس به‌به‌راورد به 2016 كه 273 رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركرابوون.
هه‌موو ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ش كه ده‌ستگیركراون، به‌شێكن له‌وانه‌ی له‌رێگه‌ی كاره‌كانیانه‌وه رووبه‌روی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وڵاته‌كه‌یان بوونه‌ته‌وه، چین و توركیا و سعودیه و میسر به‌دوای یه‌كدا له پێشینه‌ن.
نیویۆرك تایمز به توانجه‌وه ده‌ڵێت توركیا كێبڕكێ له‌گه‌ڵ چین – دا ده‌كات بۆ زیندانیكردنی رۆژنامه‌نووسان، له ژێر ده‌سه‌ڵاتی شی جین بینگ له ساڵی 2019دا 48 رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركراون. ده‌سه‌ڵاتدارانی چین كۆنترۆڵی ئازادی راده‌ربڕینیان له وڵاتی چین كردووه. دواهه‌مین رۆژنامه‌نووس له مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2019 خرایه زیندانه‌وه، كچه رۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ سۆفیا هوانك سوشین بوو له‌سه‌ر راپۆرتێكی ده‌رباره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی هۆنگكۆنگ كردبوو.
دۆخی عه‌ره‌بستانی سعودیه له توركیا خراپتر نه‌بێت باشتر نییه، ساڵی 2019، 26 رۆژنامه‌نووس خراونه‌ته زیندانه‌وه، له‌وانه 18 رۆژنامه‌نووسیان به‌بێ هیچ لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له زینداندان و 4 یشیان له ئه‌شكه‌نجه‌دا بوون. جگه له‌دۆسیه‌ی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی واشنگتۆن پۆست كه دوای پارچه‌پارچه‌كردنی دۆزرایه‌وه و سی ئای ئه‌ی –یش به‌ڵگه‌ی ته‌واوی له‌لایه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیه كاره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
میسر وڵاتێك كه هه‌میشه رۆژنامه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هێناوته چۆك ئێستا لهسهیهی عه‌بدولفه‌تاح سیسی بووه به مه‌یدانی تیرۆری رۆژنامه‌نوسان. له‌ساڵی 2019، 26 رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركراون و له زینداندان. دواهه‌مین فڕاندنی كچه رۆژنامه‌نووس ئیسرا عه‌بدولفه‌تاح بوو كه له‌لایه‌ن ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی فڕێندرا به‌ڵام دواتر به‌هۆی هه‌وڵی چه‌ند پۆلیسێكه‌وه توانرا ئازادكرێت و ده‌ریشكه‌وت كه پیاوانی سه‌ر به سیسی بوون.
ئه‌ریتریا و ڤێتنام و ئێران و روسیا چوار وڵاتی تر له دۆخی ئازادی راده‌ربڕین له‌وپه‌ڕی خراپیدایه. له ئه‌ریتریا 16 رۆژنامه‌نووس له زینداندایه، له‌ڤێتنام كاری رۆژنامه‌نووسی سه‌خته، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته له 2019دا 12 رۆژنامه‌نووس-یان ده‌ستگیركردووه، له ئێران وڵاتی پهتو سێداره له ساڵی 2019، 11 رۆژنامه‌نووس زیندانی كراون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به سه‌دان هاووڵاتی له سێداره ده‌درێن له‌سه‌ر ئازادی راده‌ربڕین، روسیا و كامیرۆن وه‌ك یه‌ك وان بۆ ژیانی رۆژنامه‌نووسی هه‌ریه‌كه‌یان 7 رۆژنامه‌نووس-یان خستۆته زیندانه‌وه.
نیویۆرك تایز نووسیویه‌تی، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی تێبینییه، 98% ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی ده‌ستگیر كراون له‌سه‌ر كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان نووسیویانه و رۆژنامه‌نووسی محه‌لین، 3 له‌و رۆژنامه‌نووسانه ده‌ستگیركراوانه هه‌ڵگری ره‌گه‌نامه‌ی ئه‌مریكین بۆیه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا فشاری كردۆته سه‌ر وڵاته‌كانیان بۆ ئازادكردن. 90%ی ئه‌و 250 رۆژنامه‌نووسه ده‌ستگیركراوانه له‌سه‌ر گه‌نده‌لی و مافی مرۆڤ نووسیویانه.