سەرتیپ وەیسی کەریم
له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتیی هاوكێشه‌كان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌ی لێهاتووه :
* باڵی ماڵی مام جه‌لال گۆڕدرا به باڵی بنه‌ماڵه‌ی شێخ جه‌نگی به سه‌رۆكایه‌تی لاهور شێخ جه‌نگی، چونكه به‌پێی ئه‌نجامه‌كان له بازنه‌كانی ( هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركوك و دهۆك و موسڵ و راپه‌رین و هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوور و كۆیه و سۆران و حه‌مرین و به‌غدا و ...هتد) زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌و كه‌سانه‌ی یه‌كه‌مبوون، یاخود ده‌رچوون بۆ ئه‌نجومه‌نی گشتییی سه‌ركردایه‌تی، له لاهور شێخ جه‌نگیه‌وه نزیكن، یاخود له لیستی پاڵێوراوه‌كانی ئه‌ودابوون و ئه‌و پشتگیری كردوون.
له‌م كۆنگره‌یه‌دا باڵه‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی له دانان و حساباتی ده‌رچوواندنی ئه‌ندامه‌كانیان له‌سه‌رجه‌م بازنه‌كان زۆر به وردی كاریان كرد ، ئامانجه‌كانیان له‌سه‌دا 99% پێكاوه. ئه‌و په‌یڕه‌وه‌ی دانرابوو بۆ مه‌رج و پێوه‌ره‌كانی كاندیدبوون له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نوسرابوو.
له ماڵی مام جه‌لال قوباد تاڵه‌بانی به ته‌زكیه سه‌ركه‌وت، هه‌رچه‌نده باڤڵ تاڵه‌بانی دووه‌م ده‌نگی كۆنگره‌بوو، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و و براكه‌ی پشتیوانیان ده‌كردن هه‌موویان سه‌رنه‌كه‌وتن له نموونه‌ی یوسف گۆران و ته‌حسین نامیق و سه‌ركه‌وت كوبه.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌دیش كه یه‌كێكه له میراتگرانی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و ماڵی مام جه‌لال، له‌و كۆنگره‌یه‌دا ته‌نها توانیویه‌تی خۆی ده‌ربچووێنێت، ئه‌ویش به ده‌نگێكی كه‌م، چونكه ناوبراو رووبه‌رووی دژایه‌تی زۆر بوویه‌وه.
كه‌واته له‌م كۆنگه‌ره‌یه‌دا، ده‌ركه‌وت ماڵی شێخ جه‌نگی زیاتر و باڵاده‌سترن له ماڵی مام جه‌لال.
*گروپی كه‌ركووكییه‌كان له دوای باڵه‌كه‌ی ماڵی شێخ جه‌نگی وه‌كو به‌هێزترین باڵ ده‌ركه‌وتن و له كۆیی ئه‌و 32 ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی له سنووری خۆیان، زۆرینه‌ی ره‌ها هی خۆیانه.
گروپی كه‌ركوكییه‌كان هه‌ماهه‌نگی باشیان له‌گه‌ڵ قائیمه‌كه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی هه‌بووه و ئه‌و دووباڵه له داهاتوو كه ده‌توانین بڵێین باڵی ( لاهور+ كه‌ركووكییه‌كان ) ژماره گه‌وره گه‌وره‌كه‌ی نێو یه‌كێتیی ده‌بن، به‌شێكی سه‌ركه‌وتنی ئه‌و گروپه په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه هه‌یه، كه یه‌كگرتوون، پاشانیش له‌گه‌ڵ باڵه‌كانی دیكه به یه‌ك دووری مامه‌ڵه ده‌كه‌ن و هه‌رگیز هێلكه‌كانی خۆیان ناخه‌نه ناو یه‌ك سه‌به‌ته‌ی به‌رامبه‌ره‌كانیان.
* به‌رهه‌م ساڵح دوای ئه‌وه‌ی چووه ناو هاوپه‌یمانی پێگه‌كه‌ی له‌رووی قاعیده‌ی جه‌ماوه‌ریه‌وه لاوازبوو، به‌ڵام له‌و كۆنگره‌یه‌دا جگه له‌وه‌ی خۆی به ته‌زكیه سه‌ركه‌وت، له هه‌مانكاتیشدا وه‌كو ده‌ڵێن په‌ڕو باڵی كرا، ئه‌و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌ی پێشووتریش كه له گه‌ڵیدابوون، زۆربه‌ی زۆریان خۆیان كاندید نه‌كرد، یان ده‌رنه‌چوونه‌وه. كه‌واته ئێستا به‌رهه‌م ساڵح ئه‌گه‌ر ببێته‌وه سكرتێریش زۆر لاواز ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیاریكراون ده‌بن ، ته‌نها وه‌ك واجیهه‌ی یه‌كێتیی ده‌رده‌كه‌وێت.
* كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌وه ناسرابوو بچێته ناو هه‌ر یاریه‌كی سیاسی ئه‌سته‌مه بدۆڕێت، به‌ڵام له‌م كۆنگره‌یه‌دا حساباته‌كانیان هه‌ڵه‌بوو، ئه‌وان ئه‌گه‌ر جاران له‌به‌رامبه‌ر باڵی ماڵی مام جه‌لاڵ به‌هێزیشببووبن، له‌م كۆنگره‌یه‌دا له‌ڕووی پێگه‌و قورسایه‌وه زۆر لاوازبوون، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ركه‌وتوون له سه‌ر لیستی ماڵی كاك كۆسره‌ت به نموونه له سنووری هه‌ولێر ناگاته نیوه، له بازنه‌كانی دیكه‌ش هیچ كه‌سیان ده‌رنه‌چووه كه لێیانه‌وه نزیك بێت.
یه‌كه‌م نه‌بوونی كوڕه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سول له هه‌ولێر و ئه‌و لاوازبوونه‌یان، واده‌كات كه ئه‌وان نه‌توانن له دانووستاندنی حزبه‌كه‌یان له‌ماوه‌ی 45 رۆژی داهاتوو بۆ گۆڕانكاریكردن له په‌یره و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایی و ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و ئۆڕگانه‌كان داوای شتی زۆر بكه‌ن.
* له‌م كۆنگره‌یه‌دا ئه‌وانه‌ی قوتابی دلێری سه‌ید مه‌جیدی ئیداری گشتیی و قاسه‌كه‌ی یه‌كێتیی بوون باش هاتوونه‌ته پێشه‌وه، بۆ نموونه سه‌رباری ئه‌وه‌ی براکەی ده‌نگێكی زۆری هێناوه‌و ده‌رچووه، هه‌ریه‌ك له ( شوانه‌ی نۆكان و سالاری نۆكان له سلێمانی و شێخ ئه‌حمه‌دی نۆكانیش له هه‌ڵه‌بجه) له یه‌كه‌مه‌كانی كۆنگره‌ن خۆشی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسییه.
* له‌م كۆنگره‌یه‌دا پاره و هێز زۆرترین حكومیان كردووه، كه‌واته كێ زۆرترین پاره‌ی هه‌بووبێت و هێزی ئه‌منی و چه‌كداری له‌به‌رده‌ستدابووبێت، براوه‌ی كۆنگره‌بوو، ئه‌وه‌ش به ئاشكرا له لیستی ده‌رچووانی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌رده‌كه‌وێت.
* له‌م كۆنگره‌یه‌دا ئه‌وانه‌ی پێیانده‌وترێن "ریفراندۆمچی" به ته‌واوی دۆراوی كۆنگره‌بوون، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی قاعیده‌ی یه‌كێتیی به ته‌واوی له دژی پارتی بیرده‌كه‌نه‌وه.