2020-01-16   451     
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند، ''بۆ پشتیوانی حكومه‌تی فایز سه‌راج له دژی هێزه‌كانی خه‌لیفه حه‌فته‌ر، توركیا هێز بۆ لیبیا ده‌نێرێت''.
ئاوێنه: ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت، ''توركیا هه‌موو كارێكی دیپلۆماسی و سه‌ربازی بۆ مسۆگه‌ركردنی سه‌قامگیری سنوری وشكانی و ئاوی باشوری لیبیا ئه‌نجام ده‌دات''.
به‌ر له دوو هه‌فته سه‌رۆكی توركیا داوای له په‌رله‌مان كرد، ناردنی هێز له په‌سه‌ند بكه‌ن و ده‌نگی پێویستی به‌ده‌ست هێنا و په‌سه‌ند كرا.