2020-02-15   2548     
حه‌سه‌ن به‌ننا
ئا: سه‌ڵاح سالار
1
ڕابه‌ر و دامه‌زرێنه‌ری یه‌كه‌م جووڵانه‌وه‌ی ئیسلامییه.
پاش كۆتاییهاتنی ده‌سه‌ڵاتی خیلافه‌تی ئیسلامیی،
ئه‌و (كۆمه‌ڵه‌ی برایانی مسوڵمان)ی دامه‌زراند.
2
حه‌سه‌ن كوڕی ئه‌حمه‌د كوڕی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ننا ساعاتی،
ناسراو به حه‌سه‌ن به‌ننا، به (ئیمام به‌ننا)ش ناسرابوو.
ساڵی 1906 له‌شارۆچكه‌ی مه‌حموودیه له میسر له‌دایكبووه.
3
باوكی پێشنوێژ و نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری سوننه‌ت بووه.
له ته‌مه‌نی 13 ساڵییدا ئاشنای ڕێبازی ته‌سه‌وف بوو،
ته‌سه‌وفی وه‌ك پاكژیی ده‌روون و زوهد ناسیبوو.
4
به‌شداریی یه‌كه‌م ڕێكخراوی كرد به‌ناوی (الحصافیه الخیریه)،
كاری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه پێشگرتنبوو له بانگه‌وازی مه‌سیحی،
چونكه مه‌سحییه‌كان به‌چڕی سه‌ریان كردبووه میسره‌وه.
5
ساڵی 1927 له خانه‌ی مامۆستایانی (دارالعلوم)،
به پله‌ی یه‌كه‌م خوێندنی مامۆستایی ته‌واو كرد.
له شاری ئیسماعیلیه به پیشه‌ی مامۆستا دامه‌زرا.
زیاتر ده‌ستی كرد به كاری بانگه‌واز.
6
له ئازاری ساڵی 1928 له‌گه‌ڵ شه‌ش هاوڕێیدا،
كۆمه‌ڵه‌ی (برایانی مسوڵمان)ی به نهێنی دامه‌زراند.
ساڵی 1933 گوازرایه‌وه بۆ شاری قاهیره‌ی پایته‌خت،
به‌وهۆیه‌وه كاری برایانیش گوازرایه‌وه بۆ قاهیره.
7
ده‌ركردنی گۆڤار و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێبازه نوێیه‌كه‌یان،
هه‌روه‌ها فراوانكردنی كۆمه‌ڵه‌كه و هۆشیاركردنه‌وه،
بوونه كاری سه‌ره‌كیی پێشه‌وا حه‌سه‌ن به‌ننا.
8
حكومه‌تی میسر كه‌وته چاودێریی و دژایه‌تییان،
هه‌ندێجار حكومه‌ت گفتوگۆشیان له‌گه‌ڵ ده‌كردن،
وڵاتانی خۆرئاوایی له جووڵانه‌وه‌كه‌ی ده‌ترسان،
بۆیه به‌هه‌موویان پیلانی كوشتیان بۆی هه‌بوو.
9
له 12ی شوباتی 1949 كاتێك حه‌سه‌ن به‌ننا،
له باره‌گای كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی مسوڵمان ڕۆشته ده‌ره‌وه،
پیاوانی حكومه‌تی پاشایی میسر ته‌قه‌یان لێ‌كرد،
به 7 فیشه‌ك برینداریان كرد.
10
بكوژه‌كانی به ئۆتۆمبێلی ژماره (9979) هه‌ڵاتن،
ئه‌و ئۆتۆمبێله هی ده‌زگایه‌كی وه‌زاره‌تی ناوخۆبوو.
حه‌سه‌ن به‌ننا پاش چه‌ند كاتژمێرێك له برینداربوونی،
له نه‌خۆشخانه‌ی (قصر العینی) شه‌هید بوو.
11
وڵاتانی خۆرئاوایی ئاهه‌نگی خۆشییان ده‌گێڕا.
سه‌یید قوتب ده‌ڵێت: له ئه‌مریكا له‌نه‌خۆشخانه بووم،
بینیم به‌هۆی هه‌واڵی شه‌هیدكردنی حه‌سه‌ن به‌ننا،
له‌نه‌خۆشخانه‌كه شیرینیان به‌خشییه‌وه.