2020-03-03   3407     
شێخ سه‌لام
ئا: سه‌ڵاح سالار
1
شاعیر و چیرۆكنووس و تێكۆشه‌رێكی گه‌له‌كه‌مانه.
ناوی سه‌لام كوڕی شێخ ئه‌حمه‌دی كوڕی شێخ عه‌بدولقادره.
له‌ناو خه‌ڵكیدا ناسراو بووه به شێخ سه‌لام عازه‌بانی.
ساڵی 1892 له گوندی عازه‌بان له‌دایكبووه.
2
هێشتا منداڵ بووه كاتێك باوكی كۆچی دوایی كردووه،
به‌گه‌كه‌كانی گونده‌كانی (میره‌دێ) و (قلیجه)ی شاره‌زوور،
كه خاڵۆی (شێخ سه‌لام)ن سه‌رپه‌رشتییان كردووه.
خاڵۆكانی ناردوویانه بۆ خوێندنی حوجره.
3
ساڵی 1922 بووه به مدیری ئه‌وراقی عه‌سكه‌ری سلێمانی.
ساڵی 1923 بووه به (ته‌حسیلدار)ی ناحیه‌ی وارماوا،
ساڵی 1924 گواستراوه‌ته بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه.
ساڵی 1925 گواستراوه‌ته‌وه بۆ شاری سلێمانی.
4
به‌شداریی شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حموودی كردووه.
ساڵی 1930، پاش ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی شه‌شی ئه‌یلوول،
په‌یوه‌ندیی به شێخ مه‌حموودی حه‌فیده‌وه كردووه‌ته‌وه.
ساڵی 1931 به‌شداریی شه‌ڕی (ئاوباریك)ی كردووه.
5
ساڵی 1928 له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی هاوڕێیدا،
(كۆمه‌ڵه‌ی زه‌رده‌شت)یان به‌نهێنی دامه‌زراندووه.
ئه‌ندامانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له سنه و سلێمانی بوون.
6
كاتی دروستكردنی ڕێگه‌وبانی سلێمانی ـ پێنجوێن،
ساڵی 1932 له سه‌یدسادق و پێنجوێن بووه به چاو‌دێر.
شیعره به‌ناوبانگه‌كه‌ی (مله‌كه‌وه)ی له‌و ساڵانه‌دا نووسیوه.
ساڵی 1933 له پێنجوێنه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌سره.
7
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تییه‌كی نشیتمانپه‌روه‌ر بووه،
له‌ژیانیدا چه‌ندین جار له‌كاری میریی فه‌سڵ كراوه،
هه‌روه‌ها بۆ هه‌ولێر و حلله و به‌سره گواستراوه‌ته‌وه.
له حلله چوارینه‌كانی خه‌ییامی كردووه به كوردی.
8
سه‌لام، ژیانی پڕبووه له مه‌ینه‌تی و چه‌رمه‌سه‌ری،
ساڵانی كۆتایی ژیانی له ناوچه‌ی قه‌ره‌داخ نیشته‌جێبووه،
ڕۆژی 3ی ئازاری 1959 له گوندی دۆڵان كۆچی دوایی كرد.
9
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه به‌فرێكی زۆر باریبوو،
له دیوه‌خانه‌كه‌ی خۆیدا به‌خاكیان سپاردبوو،
پاش 40 ڕۆژ ته‌رمه‌كه‌یان گواسته‌وه بۆ گردی سه‌یوان.