2020-03-10   3584     
ئا: سه‌ڵاح سالار
1
یه‌كێكه له‌و سه‌ركرده ده‌گمه‌نه ئازایانه‌ی كورد، شۆڕه‌سوارێكی كه‌موێنه بووه له قاره‌مانێتییدا. هه‌ردوو ده‌وڵه‌تی عوسمانیی و قاجار پێكه‌وه، هاوپیه‌مانیان ده‌كرد بۆ له‌ناوبردنی.
2
جوامێرئاغا، كوڕی ئه‌حمه‌دی كوڕی محه‌مه‌د ئاغایه، خۆی جوامێری دووه‌م و نه‌وه‌ی جوامێری یه‌كه‌مه، له تیره‌ی به‌گزاده‌یه و سه‌رۆكی هۆزی هه‌مه‌وه‌ند بوو. ساڵی 1815 له خانه‌واده‌یه‌كی گه‌وره له‌دایكبووه.
3
هه‌مه‌وه‌ند پارێزه‌ری سنووری ئه‌ماره‌تی بابان بوون. جوامێرئاغا له‌ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی شۆڕه‌سواردا بووه، له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵییدا بووه‌ته سه‌رله‌شكری هه‌مه‌وه‌ند، دژی هێرشی عوسمانیی بۆ سه‌ر ئه‌ماره‌تی بابان.
4
له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تییدا سه‌رپه‌رشتی 27 جه‌نگی كرد، كه دژی ده‌وڵه‌ته‌كانی عوسمانیی و قاجار كردوویه‌تی، كه به‌ره‌ی شه‌ڕی نابه‌رابه‌ر و گه‌وره و به‌رفراوانبووه، به‌ڵام له‌هه‌موو جه‌نگه‌كاندا سه‌ركه‌وتوو بووه.
5
زۆرێك له پیاوه ئازا و هه‌ڵكه‌وتووه‌كانی كوردستان، ڕاوێژكار و پشتیوان و پارێزه‌ری جوامێر ئاغا بوون، كاتێك عوسمانییه‌كان و قاجاره‌كان هاوپه‌یمانی ده‌كه‌ن، پێكه‌وه بده‌ن به‌سه‌ر هۆزی هه‌مه‌وه‌نددا.
6
ئه‌ده‌هه‌م پاشای والی به‌غدا به له‌شكرێكی 7 تابوور، له‌گه‌ڵ ئاڵا و نیوێك سواره، تابوورێكی تۆپی شاخ، له‌گه‌ڵ هێزی سه‌ربازیی ناوچه‌كه هێریشیان بۆ دێنن، له‌شكره‌كه ده‌شكێنن و ئه‌ده‌هم پاشا دیل ده‌كه‌ن.
7
هاوكات له‌شكری قاجار به هێزێكی 15 هه‌زار سه‌رباز، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ هۆز و عه‌شره‌ت په‌لاماریان ده‌ده‌ن، تا (ماهی ده‌شت) له‌شكره‌كه ده‌شكێنن و ده‌ڕفێنن، سه‌دان ئه‌سپ به باره‌وه له سوپاكه‌ش ده‌گرن.
8
كاتێ له‌گه‌ڵ عوسمانییه‌كان تێكده‌چن، ده‌ڕۆن بۆ زه‌هاو، ناسره‌دین شای قاجار به‌گه‌رمی پێشوازیی لێده‌كات، حوكمی ناوچه‌یی له قه‌سه‌ری شیرین پێ ده‌دات، قه‌ڵایه‌كی گه‌وره له قه‌سری شیرین دروست ده‌كات.
9
له كوردستان نزیكه‌ی 15 قه‌ڵا و سه‌نگه‌ر و ئه‌شكه‌وت، به‌ناوی جوامێرئاغا هه‌یه و شوێنه‌واریان هه‌ر ماوه. ده‌بێته سه‌ركرده‌ی هۆزه‌كانی ناوچه‌ی قه‌سری شیرین، عوسمانیی و قاجاره‌كان دژی ئه‌و ڕێككه‌وتن ده‌كه‌ن، قاجاره‌كان ده‌عوه‌تی ده‌كه‌ن و سوێندی بۆ ده‌خۆن.
10
له 10ی ئازاری 1887 حسامولملوكی حاكمی ناوچه‌كه، له‌كاتی گفتوگۆدا به پیلان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ری، خۆی سێ هاوڕێی ده‌كوژن و سه‌ریان ده‌بڕن، كولی كه‌ر‌ه‌ندی شاعیر به شێخ عوبه‌یدوڵای چواندووه.
11
دواتر هێرشی گه‌وره ده‌كه‌نه سه‌ر قه‌ڵای جوامێر ئاغا، ژن و پیاو شه‌ڕێكی سه‌خت له‌گه‌ڵ قاجاره‌كان ده‌كه‌ن، دواتره هه‌مه‌وه‌ند ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سنووری عوسمانی، زۆرینه‌یان دوور ده‌خرێنه‌وه له ئه‌ده‌نه تا لیبیا.
12
دواتر ناسره‌دین شا دوو كچی بنه‌ماڵه‌كه‌ی خۆی، ده‌دات به حه‌مه‌خانی كوڕه گه‌وره‌ی جوامێر ئاغا، به‌ڵام كاتێ پاش 10 ساڵ هه‌مه‌وه‌ند ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌ویش خۆی ده‌رباز ده‌كات و ده‌گه‌ڕێته‌وه.
13
پیره‌مێردی شاعیر زۆر باسی جوامێری كردووه:
هه‌تاكو جوامێر ده‌نگی دلێر بوو
تیپی هه‌مه‌وه‌ند ژنیشیان شێر بوو
14
كوێخا جوامێری هه‌مه‌وه‌ند ئه‌یگوت:
های جوامێر ڕۆم و عه‌جه‌م وان له‌دووت
سه‌رێ كه شاهان به‌ته‌مای نه‌بن
بۆ ئه‌وه باشه هه‌ڵكه‌نرێ له‌بن