ڕه‌فیق حیلمی
  2020-08-04       2305       
ڕه‌فیق حیلمی

ئا: سه‌ڵاح سالار

1
سیاسته‌مه‌دارو نوسه‌رو ڕۆشنبیرێكی گه‌وره‌یه‌. مامۆستاو شاعیرو مێژونوسێكی هه‌ڵكه‌وتووه‌. له‌ژیانیدا چه‌رمه‌سه‌ری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه‌.

2
ڕه‌فیق كوڕی ساڵح ئه‌فه‌ندی كوڕی عه‌بدوڵا ئه‌فه‌ندییه‌. ساڵی 1898 له‌شاری كه‌ركووك هاتووه‌ته‌ دونیاوه‌. له‌كفری، سلێمانی، كه‌ركووك، به‌غداو ئه‌سته‌نبوڵ، درێژه‌ی به‌قۆناغه‌كانی خوێندن داوه‌.

3
له‌پاش ته‌واوكردنی په‌یمانگه‌ی ئه‌ندازه‌ له‌ئه‌سته‌نبووڵ، گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ سلێمانی‌و بووه‌ته‌ مامۆستای بیركاری. زمانه‌كانی: توركی، فه‌ره‌نسی، ئینگلیزی، فارسی زانیوه‌.

4
له‌شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حموددا ڕۆڵی دیاری هه‌بو، وه‌ك دیبلۆمات‌و سیاسه‌تمه‌دارو ڕۆشنبیرێك، خزمه‌تی زۆری بزوتنه‌وه‌كه‌ی شێخ مه‌حمودی كرد.

5
یه‌كێ بووه‌ له‌هاوڕێ نزیكه‌كانی شێخ مه‌حمود، ڕاوێژكاری سیاسیی شێخ مه‌حمودی مه‌لیك بووه‌. پاش شكستی حكومه‌تی باشوری كوردستان، دورخراوه‌ته‌وه‌ بۆ باشووری عێراق.

6
دواتریش درێژه‌ی به‌خه‌بات‌و كاری سیاسیی داوه‌، ده‌بێته‌ ئه‌ندام‌و دواتر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر، ناوه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت بۆ حزبی هیوا.

7
له‌بواری كاری ڕۆژنامه‌گه‌رییشدا كاری كردووه‌، سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ئومێدی ئیستقلال بووه‌. كۆمه‌ڵێ كتێبی به‌كوردیی‌و عه‌ره‌بیی نوسیوه‌.

8
بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆی به‌ناوی یادداشت نوسیوه‌ته‌وه‌‌، یادشته‌كانی خۆی له‌شه‌ش به‌شدا ته‌واو كردووه‌، كه‌ باسی كوردستان‌و شۆڕشه‌كانی شێخ مه‌حموده‌.

9
كاتێ نه‌خۆش ده‌بێت له‌یه‌كێ‌ نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا، مه‌لا مسته‌فاو عه‌بدولكه‌ریم قاسم سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ڕۆژی 4ی ئابی 1960 له‌به‌غدا كۆچی دوایی كرد، له‌گردی سه‌یوان به‌خاكسپێدراوه‌.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×