2019-04-12   5211     
ئا: ئاوێنه
مسته‌فا چاوڕه‌ش، بۆ هه‌مو ئه‌وانه‌ی سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ كاری حزبی‌و سیاسی‌دا هه‌یه كه‌سێكی ناسراوه، ئه‌و پیاوێكی مه‌یدانیی چوست‌و چالاكه، كه به‌چونه ناو حزبی شیوعییه‌وه ده‌ستی به‌كاری حزبی كرد‌و نیوه‌ی ژیانیشی له‌ناو یه‌كێتیدا به‌سه‌ربردوه، ناوبراو به‌مدواییه یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆی بڵاوكرده‌وه، كه چه‌ندین خاڵی سه‌رنجڕاكێش له‌خۆده‌گرێت.
چاوڕه‌ش
مسته‌فا كه ئێستا ته‌مه‌نی 68 ساڵه، به‌بێ ناوبردنی به"مسته‌فا چاوڕه‌ش" كه‌س نایناسێت، كاتێك كه ئه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاده‌وه‌رییه دوره‌كانی‌و باس له‌و ساته‌وه‌خته ده‌كات ئه‌م نازناوه‌ی به‌سه‌ردا دابڕا‌وه، ده‌ڵێت "یاریزانی تیمی دو گۆڵی هێرش بوم، جارێكیان له‌گه‌ڵ ئه‌م تیمه بۆ یاریكردن چوین بۆ هه‌ڵه‌بجه، له‌به‌رئه‌وه‌ی یاریزانیان كه‌م بو منیان له‌تیمی یه‌كه‌م داخڵ كرد، له‌كاتی یاریكردندا یه‌كێك له‌هاوڕێكانم به‌ناوی عه‌بدول وتی: چاوڕه‌ش تێی هه‌ڵده. ئیتر كه یاری ته‌واوبو، منداڵی هه‌ڵه‌بجه به‌چاوڕه‌ش دوامكه‌وتن، له‌دواییدا چاوڕه‌ش بو به‌نازناو بۆم. ئێستاش له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك تاكو نه‌ڵێیت مسته‌فا چاوڕه‌ش كه‌س نامناسێت".
شه‌ڕه خه‌نجه‌ری شیوعی‌و پارتییه‌كان
مسته‌فا چاوڕه‌ش باس له‌وه ده‌كات كه له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵییه‌وه (1962) چوه‌ته ناو ریزی حزبی شیوعییه‌وه، چونكه زۆربه‌ی كه‌سوكارو ماڵه خاڵوانی سه‌ر به‌و حزبه بون، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه خۆی منداڵییه‌كی سه‌ختی پڕ له‌چنگه‌كڕێ له‌گه‌ڵ ژیاندا به‌سه‌ربردوه‌و له‌ته‌مه‌نی دوانزه ساڵییه‌وه هاوینان كرێكاریی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌رجی خوێندنی ده‌ستكه‌وێت، له‌ناوه‌ندی شۆڕش ده‌بێته به‌رپرسی كۆمه‌ڵێك خوێندكاری شیوعی كه دواتر ده‌بنه ناوی دیار، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، خاڵه حاجی "محه‌مه‌د ره‌حیم"، كه‌مال شاكر‌و چه‌ند كه‌سێكی تر.
له‌ناوه‌ندی شۆڕش سه‌ره‌تای شه‌سته‌كان رۆژ نه‌بو توشی شه‌ڕ‌و ده‌نگه‌ده‌نگ نه‌بن له‌گه‌ڵ پارتیه‌كان هه‌رچه‌نده هاوڕێ‌و برابون، له‌شه‌ڕێكدا چه‌قۆیه‌ك به‌ر په‌نجه‌ی ده‌كه‌وێت، كه چه‌قۆكه به‌ئاسۆی شێخ نوری ده‌بێت، دواتریش كاتێك به‌ده‌م هانای ئه‌كره‌می حه‌پسه‌ی پورییه‌وه ده‌چێت، خه‌نجه‌رێك به‌ر قۆڵی ده‌كه‌وێت‌و ماوه‌ی 14 رۆژ له‌نه‌خۆشخانه ده‌كه‌وێت.
گوێیه‌كی له‌ده‌ست دا
مسته‌فا چاوڕه‌ش له‌به‌هاری 1965دا ده‌چێته ده‌ره‌وه بۆ پێشمه‌رگایه‌تی‌و تێكه‌ڵ به‌و هێزه‌ی حزبی شیوعی ده‌بێت كه دوای كوده‌تای 1963 هاتنه سه‌ر كاری قه‌ومییه‌كان‌و به‌عسییه‌كان باریان ده‌كه‌وێته لێژیی‌و ناچار په‌نا بۆ پارتی ده‌به‌ن، بۆ یه‌كه‌مجار له‌شه‌ڕی "كۆڕه‌ك" به‌شداری ده‌كات‌و دواتریش له‌ناوه‌ڕاستی به‌هاری 1966دا له‌كاتی به‌شداریكردنی له‌شه‌ڕی هه‌ندرێندا گولله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری لای گوێچكه‌ی ده‌كه‌وێت، ئه‌و ده‌ڵێت "ئیتر كه‌وتم‌و ئێستاش ئه‌و گوێچكه‌یه‌م هیچی پێنابیستم.. له‌و كاته‌ی خوێن له‌ده‌موچاو‌و سه‌رم ده‌هات، وامئه‌زانی ئه‌مرم، چونكه گولله له‌سه‌ری ئینسان بدات‌و نه‌زیف هه‌بێ، ئه‌گه‌ری مانه‌وه له‌ژیاندا كه‌مه... هوتافم ده‌كێشا به‌ژیانی حزبی شیوعی‌و چینی كرێكار، كوڕێكی هاوڕێم وتی هه‌تیو فڵته فڵتی چیته؟ كه‌ی كاتی ئه‌وه‌یه تۆ خه‌ریكی ده‌مریت".
هه‌وادارێكی سه‌رسه‌ختی قیاده مه‌ركه‌زی
ساڵی 1967 كاتێك كه حزبی شیوعی دو كه‌رت ده‌بێت، ئه‌م ده‌چێته پاڵ قیاده‌ی مه‌ركه‌زی كه عه‌زیز ئه‌لحاج سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، مسته‌فا چاوڕه‌ش ده‌ڵێت "ئه‌م باڵه خۆی له‌حزبی شیوعی به‌شۆڕشگێڕتر ده‌زانی، زۆربه‌ی شیوعییه‌كان له‌سلێمانی له‌گه‌ڵ قیاده‌ی مه‌ركه‌زی بون له‌وانه شێخ عه‌لی باوكی به‌ختیار عه‌لی‌و فاروقی مه‌لا مسته‌فا".
ساڵی 1968ه‌وه بۆ كاری حزبی روده‌كاته به‌غداو له‌وێ فاروقی مه‌لا مسته‌فا كه كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی بازرگانی ده‌بێت رێنوێنی ده‌كات‌و ئیبراهیم عه‌لاوی له‌نزیكه‌وه ده‌ناسێت، كه له‌سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی 1970ه‌وه ده‌بێته هاوڕێی گه‌شته‌كانی بۆ سوریا‌و لوبنان.
چونه ناو پارتی‌و گرتنی عومه‌ری سه‌ید عه‌لی
ساڵی 1973 واز له‌حزبی شیوعی (قیاده‌ی مه‌ركه‌زی) ده‌هێنێت‌و په‌یوه‌ندی به‌فه‌ره‌نسوا حه‌ریرییه‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رحی حاڵی خۆی بكات كه وازی له‌حزب هێناوه، ئه‌ویش ره‌وانه‌ی لای مه‌سعود بارزانی ده‌كات‌و ئه‌میش نامه‌یه‌كی ده‌داتێ‌و ده‌ینێرێت بۆ عه‌لی عه‌بدوڵا كه ئه‌وكات پارێزگاری سلێمانی ده‌بێت، ئه‌ویش ره‌بتی ده‌كات به‌محه‌مه‌د ره‌حیمه‌وه كه به‌رپرسی پاراستن ده‌بێت له‌سلێمانی‌و پێیده‌ڵێت "له‌چوارتا باره‌گایه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه تۆ بچۆ به‌رپرسی به".
ئه‌و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "رۆژێكیان له‌شه‌قامی مه‌وله‌وی چاوم به‌به‌كری حاجی فه‌ره‌ج‌و بێستونی مه‌لا عومه‌ر كه‌وت‌و پێیانوتم ئه‌مرمان پێكراوه ده‌چین كه‌سێك بگرین‌و ئه‌میش ده‌چێت له‌گه‌ڵیان‌و له‌نزیك "ته‌یناڵ" عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ده‌گرن، پاشان ده‌یبه‌ن بۆ نێو گرتوخانه‌ی ئه‌و باره‌گایه‌ی ئه‌م به‌رپرسیه‌تی له‌چوارتا".
چونه ئه‌وروپاو گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات
دوای هه‌ره‌سی 1975، مسته‌فا چاوڕه‌ش ده‌چێته رۆژهه‌ڵاتی كوردستان‌و له‌تاقیگه‌ی بیمارستانی سه‌رده‌شت ده‌بێته كارمه‌ند، تا ساڵی 1976 ناوی دێته‌وه‌و وه‌ك په‌نابه‌ر ده‌چێته هۆڵه‌ندا "وڵاتێك كه هه‌ر به‌خه‌و بینیومانه"وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، ناوبراو ده‌ڵێت "ئه‌و ساڵانه كه قیاده موه‌قه‌ته‌و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چالاكییان ده‌ستپێكرده‌وه له‌نێو ئه‌و كوردانه‌ی له‌هۆڵه‌ندا وه‌ك په‌نابه‌ر وه‌رگیرابوین من‌و فوئاد حسێن یه‌كێتیمان هه‌ڵبژارد".
مانگی 9ی 1977 ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوریا له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌سته‌نبول‌و له‌وێشه‌وه بۆ دیاربه‌كرو له‌ڕێی گه‌ڤه‌ره‌وه به‌قاچاخ بۆ باشوری كوردستان، ئه‌وكات سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خه‌باتی چه‌كداریی‌و دروستكردنه‌وه‌ی مه‌فره‌زه‌و هێزی پێشمه‌رگه بو، رۆڵ له‌رێكخستنه‌وه‌و چالاكی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كانی شارباژێڕ‌و قه‌ره‌داغ‌و له‌چالاكییه‌كانی ناو سلێمانیدا ده‌بینێت. دوای شه‌هیدكردنی سیروان تاڵه‌بانیش ده‌بێته ئامر هه‌رێمی قه‌ره‌داغ، ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاكێشه ئاماژه‌كردنیه‌تی به‌وه‌ی له‌كۆنفرانسی یه‌كی كۆمه‌ڵه‌دا له‌نێوزه‌نگ به‌ئاگری ململانێكانی نێوان مه‌لا به‌ختیار‌و سالار عه‌زیز له‌لایه‌ك‌و نه‌وشیروان مسته‌فا له‌لایه‌كی دیكه ده‌سوتێت‌و به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵنابژێردرێت، كه خۆی به‌شایسته‌و شیاوی ئه‌وه ده‌زانێت.
ساڵی 1983 ئه‌ندامێكی ئه‌و وه‌فدی دانوستانكاره ده‌بێت له‌گه‌ڵ رژێم كه به‌سه‌رۆكایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌چنه به‌غداو 2 ملیۆن دینار له‌سه‌ر داوای نه‌وشیروان مسته‌فا له‌به‌غداوه به‌ئوتومبێلی حكومه‌ت ده‌هێنێته‌وه بۆ سه‌رگه‌ڵو ته‌سلیم به‌مام جه‌لالی ده‌كات.
نه‌ك ته‌نها كه‌سێك، ده‌یان كه‌سم كوشتوه
مسته‌فا چاوڕه‌ش دوای هێنانه‌وه‌ی پاره‌كه، باس له‌وه ده‌كات له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ به‌غدا، له‌كه‌ركوك كاتێك له‌بینای لیژنه‌ی رێكخستنی به‌ینی حكومه‌ت‌و یه‌كێتی، نوێنه‌ری یه‌كێتی، ئه‌م به"غه‌سان ناجی عه‌سكه‌ری" گه‌وره به‌رپرسی رژێمی به‌عس له‌و شاره ده‌ناسێنێت، غه‌سان پێیده‌ڵێت "ئێمه له‌ژێر ئه‌رز بۆ تۆ ده‌گه‌ڕێین كه‌چی ئێستا لێره‌ییت"، "قسه‌یه‌كی به‌ماناوه كرد به‌رامبه‌رم، وتی: تۆ وه‌ره‌قه ئه‌كه‌یت بۆ خه‌ڵكی بێن بۆ لات، كه‌چی له‌ڕێگه كه‌مینیان بۆ داده‌نێیت‌و ده‌یانكوژییت. منیش وه‌ڵامم دایه‌وه‌و وتم: من ئیشی نامه‌ردانه ناكه‌م، خۆ ته‌نها یه‌ك كه‌سم نه‌كوشتوه، ده‌یان كه‌سم كوشتوه، هه‌ر كه‌سێك دژی میلله‌ته‌كه‌م بێت ده‌یكوژم".
نامه‌یه‌ك كه هه‌رای نایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی ساڵی 1982، مسته‌فا چاوڕه‌ش له‌شاخ ژن ده‌هێنێت‌و له‌ڕێگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه له‌سلێمانیه‌وه بوكی بۆ ده‌برێت بۆ نێوزه‌نگ، رۆژی 19/7/1987 رویداوێكی چاره‌نوسساز له‌ژیانی ئه‌ودا روده‌دات، كاتێك نه‌هاوه‌ندی خێزانی‌و زریانی كوڕی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵی ده‌یانه‌وێت له‌سلێمانیه‌وه به‌ره‌و دوكان بچن‌و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای، له‌رێگه‌ی سلێمانی ئه‌خباری ده‌كرێن‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌ی ئه‌منی تایبه‌ته‌وه ده‌گیرێن، یه‌كه‌مجار ده‌برێن بۆ ئه‌منی سلێمانی‌و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌منی گشتی به‌غداو دواتریش ئیستیخبارت له‌ڕێگه‌ی كابرایه‌كی خه‌ڵكی سلێمانیه‌وه شه‌ش وێنه‌ی زریانی كوڕی بۆ ده‌نێردرێت، مسته‌فا چاوڕه‌ش ده‌ڵێت "له‌زروفێكی وه‌هادا پیاو كه‌سێكی بگیرێت، هه‌وڵده‌دات كه‌سێك بدۆزێته‌وه هه‌وڵێكی بۆ بدات، منیش كه‌سێكم ده‌ناسی‌و ئێستاش ماوه، كه‌سێكی دیاری ناوچه‌ی بتوێن "هه‌مزه‌ی عه‌باس مامه‌ند ئاغا" كه ئه‌و كاته مسته‌شار بو، له‌ڕێگه‌ی دۆسته‌كانه‌وه نامه‌یه‌كم بۆ نوسی كه له‌هه‌وڵدان بۆ رزگاركردنی منداڵه‌كانم چی پێده‌كرێت درێغی نه‌كات".
ئه‌م نامه‌یه كه له14/11/1987دا ده‌نوسرێت، دوای راپه‌ڕین هه‌رایه‌كی نایه‌وه‌و ئه‌م هه‌وڵه‌ی بۆ ئازادكردنی منداڵه‌كانی به‌په‌یوه‌ندی دروستكردن له‌گه‌ڵ رژێمی به‌عس لێكدرایه‌وه، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت ئه‌مه زۆرترین ئازاری داوه، تا سه‌ره‌نجام له‌پلنیۆمی یه‌كێتیدا ئه‌ستۆپاكی خۆی ده‌سه‌لمێنێت، ئه‌و ده‌ڵێت "غه‌دری مێژو له‌من كرا، خه‌ڵكی نامه‌ردیش ترش‌و خوێیان زۆر پێوه كرد".
رۆشت‌و هاته‌وه
10 رۆژ دوای ناردنی ئه‌و نامه‌یه، به‌هۆی خیانه‌تی ئافره‌تێكه‌وه كه ژنی پێشمه‌رگه بوه مسته‌فاو دایكی‌و چه‌ند كه‌سێكی نزیكی ژه‌هر خوارد‌و ده‌كرێن، دایك‌و كچێكی دۆستیان ده‌مرن‌و خۆشی ده‌كه‌وێته دۆخێكی فره خراپه‌وه، ئه‌و كه له‌شه‌سته‌كانه‌وه تا ئێستا ده‌یانجار هه‌وڵی كوشتنی دراوه، له‌چونه سه‌ر شوێنی نیشته‌جێبونیه‌وه بگره تا برینداربون له‌شه‌ڕ‌و خه‌ڵك ناردن به‌مه‌به‌ستی كوشتن‌و مین بۆ نانه‌وه، ئه‌م روداوه‌یان له‌هه‌مو ئه‌وانه‌ی تر زیاتر ژیانی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، به‌په‌له ده‌برێت بۆ ئێران‌و دوای به‌سه‌ربردنی ماوه‌یه‌ك له‌نه‌خۆشخانه‌كانی سه‌رده‌شت‌و ته‌ورێزو تاران، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر روده‌كاته له‌نده‌ن‌و كاتێكی زۆری ده‌وێت تا ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر دۆخی ئاسایی.
تا پاش راپه‌ڕین‌و كۆڕه‌و له‌هۆڵه‌ندا ده‌مێنێته‌وه‌و پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوردستان‌و به‌شداری له‌كۆنگره‌ی یه‌كه‌می یه‌كێتی ده‌كات له1992 له‌سلێمانی‌و به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێت‌و پاشانیش ده‌كرێته سه‌رله‌شكری هه‌ولێر.
شه‌ڕی ناوخۆ به‌هۆی هه‌ڵه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه روی دا
خوێندنه‌وه‌ی یاده‌وه‌رییه‌كانی مسته‌فا چاوڕه‌ش له‌به‌ر هیچ گرنگ نه‌بێت، له‌و روه‌وه گرنگیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه كه یه‌كه‌م پریشكی ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ له‌و ناوچه‌یه‌وه هه‌ڵگیرسا، ته‌نانه‌ت ره‌نگه زۆربه‌ی خوێنه‌ران له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م یاده‌وه‌رییانه‌دا په‌له‌ی ئه‌وه‌یان بێت كه زو بگه‌نه ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی كه باس له‌چۆنیه‌تی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كه ده‌كات، بزانن چۆن‌و بۆچی رویدا‌و كێ لێی به‌رپرسه؟
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له‌ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ناوخۆ مسته‌فا چاوڕه‌ش، له‌لایه‌ن مام جه‌لاله‌وه به‌رپرسیاریه‌تی مه‌ڵبه‌ندی پشده‌ری یه‌كێتی پێده‌سپێردرێت كه رانیه‌و قه‌ڵادزێ ده‌گرێته‌وه، ئه‌و له‌گێڕانه‌وه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا ده‌ڵێت "بۆ مێژو ده‌یگێڕمه‌وه، زیادو كه‌می لێناكه‌م، رۆژی 1/5/1994، جومعه بو له‌دو سه‌ره‌وه ده‌واممان نه‌بو، هه‌م یه‌كی ئایار كه جه‌ژنی كرێكاران بو، هه‌م جومعه‌ش بو، وتمان ده‌چین بۆ داره‌شمانه سه‌ردانی جه‌مال كاك ئه‌حمه‌د ده‌كه‌ین، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ قه‌ڵادزێ له‌كۆمیته‌ی ئه‌و شارۆچكه‌یه، له‌لایه‌ن چه‌ند خاوه‌ن دوكانێكه‌وه ئاگاداركراینه‌وه كه عه‌لی حه‌سۆی میرخان هاتوه شۆفڵی هێناوه‌و ده‌ڵێت دوكانه‌كان ده‌ڕوخێنم. منیش وتم: بڕوا مه‌كه‌ن، چۆن دوكان تێكده‌ده‌ن؟ كه له‌كۆمیته‌ی قه‌ڵادزێ هه‌ستاین بێینه‌وه بۆ رانیه له‌سه‌ر سوچه‌كه‌ی نزیك دوكانه‌كان جارێكی‌تر پێشیان پێگرتمه‌وه‌و وتیان مامه‌ی ئاسایش هاتوه ده‌ڵێت به‌ڕاستمانه‌و ده‌یڕوخێنین، به‌ڕاستی بڕوام نه‌كرد!".
سه‌ره‌نجام دۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت، چه‌ند كه‌سێكی لقی 11ی پارتی دێنه رانیه بۆ لای مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌و ده‌ڵێت "پێموتن: ئه‌م كێشه‌یه هی ئێمه نییه وه‌ك یه‌كێتی، هی دوكاندارو عه‌لی حه‌سۆ میرخانه، من بۆچی بێم؟ خۆتان بڕۆن بڵاوه به‌هێزه‌كه بكه‌ن، به‌یانی هه‌موی چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین". له‌سه‌عات 6 مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌دی ده‌ڵگه‌یی وه‌كیل وه‌زیری ئه‌وقاف بو له‌قه‌ڵادزێ بو، بروسكه‌یه‌كی كرد بۆمان‌و نوسیبوی "عه‌لی حه‌سۆ میرخان" له‌شه‌قامی كه‌مه‌ربه‌ندێوه ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و وا پێكهاتوین، منیش بروسكه‌م بۆ كرد‌و وتم ده‌ستتان خۆش بێت، كارێكی باشتان كردوه ئه‌م كێشه‌یه‌مان له‌كۆڵ بۆته‌وه. له‌پڕێكدا سه‌عات 7ی ئێواره بروسكه‌یه‌كی تر له‌كۆمیته‌وه هات، ده‌ڵێت جه‌ماعه‌تی عه‌لی حه‌سۆ میرخان، مام جوتیاریان شه‌هید كرد. لام سه‌یر بو، به‌ڕاستی باری كاره‌كه‌ی قورس كرد... مام جوتیار لای ئێمه كه‌م نه‌بو.. شه‌وی 1 له‌سه‌ر 2، منیش ده‌بێت ئیحتیاتی خۆم بكه‌م چونكی هێزم نه‌بو، ئه‌م شه‌ڕه‌ش به‌رده‌رگای گرتوه. ناردم عه‌لی نه‌بی‌و ئیسماعیل وه‌رتێی‌و تۆفیق كانی وه‌تمانیم بانگ‌كرد. پێموتن له‌قه‌ڵادزێ شه‌ڕ دروست بوه، ئێوه‌ش بچن‌و ئاگاداربن كۆمیته نه‌گیرێ پارتی ده‌وریان داوه. ئه‌مانیش شه‌وه گه‌یشتونه‌ته ئه‌وێ‌و نه‌شاره‌زان ته‌قه له‌مانیش ده‌كه‌ن‌و هه‌ر له‌وێدا عه‌لی نه‌بی شه‌هید ده‌بێت، ئیسماعیل وه‌رتێی‌و تۆفیق كانی وه‌تمانی بریندار بون. له‌كاتی ناشتنی عه‌لی نه‌بیدا له‌سه‌ر قه‌بران، ته‌قه دامه‌زرایه‌وه، ئیتر ناچاربوم مه‌راسیمی ناشتنه‌كه‌م به‌جێهێشت‌و گه‌ڕامه‌وه بۆ رانیه. كه گه‌یشتمه مه‌ڵبه‌ند خه‌ڵكی رانیه‌و خزمانی شه‌هید عه‌لی نه‌بی هێرشیان كردبوه سه‌ر لقی یانزه‌و گرتبوییان ئه‌مه‌ش باره‌كه‌ی قورس‌تر كرد".
مسته‌فا چاوڕه‌ش ده‌شڵێت "زه‌مینه‌ی شه‌ڕ له‌ئارادابو، ئه‌گه‌ر له‌ڕانیه نه‌بوایه، له‌گه‌رمیان یان له‌هه‌ولێر یاخود دهۆك شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسا. عه‌قڵییه‌تی وه‌زعه‌كه‌و حاكمییه‌ت وایكردبو ئه‌م شه‌ڕه‌ش له‌ملی ئێمه‌وه ئاڵا، له‌شه‌ڕیشدا له‌سه‌ر حه‌ق بیت یان ناحه‌ق، كه‌س خۆی به‌كوشت نادات، منیش نامه‌وێ باره‌گاكه‌م بگیرێت، له‌دڵدا له‌هه‌مو كه‌سێكی تری پارتیم پێ ناخۆش بو، به‌ڵام ئیتر شه‌ڕ شه‌ڕه، جارێكی‌تر به‌داخه‌وه بۆ هه‌مو شه‌هیده‌كانی هه‌ردولا، شه‌ڕه‌كه به‌هۆی هه‌ڵه‌ی چه‌ند كه‌سێكه‌وه روی دا".
دركاندنی گله‌ییه‌ك
دوای پلیۆنیۆمی یه‌كێتی ساڵی 2007، ده‌چێته لای مام جه‌لال‌و ئه‌وه‌ی لا ده‌دركێنێت كه به‌نیازی وازهێنانه له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، مام جه‌لال پێیده‌ڵێت وازهێنان نییه من پشتیوانت ده‌بم‌و له‌كۆنگره‌ی داهاتوش پاڵێوراوی خۆمی.
له‌كۆنگره‌ی سێهه‌میشدا به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵده‌بژێردرێت كه ژماره‌یان 50 ئه‌ندام ده‌بێت، ئه‌و ده‌ڵێت "رۆژی 24/6/2010، له‌ده‌باشان له‌ماڵی مام جه‌لال كۆنگره‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌ستیپێكرد، سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێردرا، مام جه‌لال هه‌شت كه‌سی ده‌ستنیشانكردبو بۆ مه‌كته‌بی سیاسی (ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم، عیماد ئه‌حمه‌د، مه‌لا به‌ختیار، هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، عومه‌ر فه‌تاح، عه‌دنان موفتی، ئه‌رسه‌لان بایز)، "دیاربو مام جه‌لال حسابی له‌سه‌ر شاره‌كان كردوه‌و ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌ی داناوه، بێگومان حه‌قی خۆیه‌تی، به‌ڵام له‌كۆنگره‌دا ده‌نگ هه‌ر ده‌نگه‌و حه‌ق وابو حسابی له‌سه‌ر بكرێت. له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا سێ هه‌ڤاڵی تر ده‌ستنیشان بكرێن‌و بخرێته ده‌نگدانه‌وه، (شێخ جه‌عفه‌ر، حاكم قادر حه‌مه‌جان، مه‌حمود سه‌نگاوی) هه‌ڵبژێردران". "باقیات مانه‌وه‌و ئیحتیا‌ت بون، به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر ده‌وری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی ده‌بینن. من له‌گرنگی هیچ هه‌ڤاڵێك كه‌م ناكه‌مه‌وه، به‌ڵام به‌حه‌قی ته‌واو شه‌رعی خۆمی ده‌زانم له‌پێشه‌وه‌ی زۆر له‌و هه‌ڤاڵانه بم، زۆر دڵگرانبوم ده‌رنه‌چوم.. ده‌سته‌گه‌ری‌و پشتیوانی له‌سه‌رو خۆته‌وه گرنگه، ئیتر هه‌رچه‌ند بیرم ده‌كرده‌وه‌و سه‌رم ده‌هێناو ده‌برد، هه‌ر خه‌فه‌تم پێده‌خوارد.. ئه‌و رۆژانه‌ی دوای كۆنگره هه‌ر له‌دڵی خۆمدا راوێژم ده‌كردو بڕیارمدا واز له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بهێنم، نه‌ك یه‌كێتی، دواجار نامه‌یه‌كی گله‌یی ئامێزم بۆ مام جه‌لال نوسی.. هاوكات كۆمه‌ڵێك هه‌ڤاڵ نه‌سیحه‌تیان كردم هه‌ر ئیش بكه‌م‌و په‌له‌نه‌كه‌م له‌وازهێنان، ئه‌وه‌تا تا ئێستا به‌رده‌وامم".
سه‌رنجێك
ره‌نگه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاگاداری روداوه‌كانن پێیانوابێت مسته‌فا چاوڕه‌ش له‌روداوگه‌لێكی زۆر ئاڵۆز‌و پڕ له‌كێشمه‌كێشی زیاتردا ژیابێت‌و ئه‌م یاده‌وه‌رییانه له‌ڕوی ته‌كنیكی گێڕانه‌وه‌و له‌ڕوی داڕشتن‌و پۆرترێتی كه‌سه نزیك‌و دوره‌كانه‌وه نه‌یتوانیوه گوزارشتێكی ته‌واوی لێبكات، سیحری ئه‌و ژیانه پڕ به‌توندوتیژیی‌و روداوانه له‌م یاده‌وه‌ریانه‌دا به‌باشی ره‌نگی نه‌داته‌وه‌و مه‌به‌ستی نه‌پێكاوه. جگه له‌وه‌ش، مسته‌فا چاوڕه‌ش به‌مه‌به‌ست یان بێ مه‌به‌ست ناچێته نێو ورده‌كاریی چه‌ندین ململانێی "شه‌خسه‌كان"و فكره جیاوازه‌كانه‌وه‌و به‌ڕاشكاویی باسیان ناكاو هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ریان ده‌رنابڕێت، چ له‌ئاستی كوردستان‌و چ له‌ئاستی یه‌كێتیشیدا، هه‌ربۆیه له‌م یاده‌وه‌رییانه‌دا وێنه‌یه‌كی رونت سه‌باره‌ت به‌و ململانێیانه ناخرێته پێشچاو، ئه‌و له‌م یاده‌وه‌رییانه‌دا ده‌ڵێت "هه‌ندێك شت هه‌یه نانوسرێت".