2019-04-14   1183     
ئا: ئاودێر
"چۆن باوه‌ڕ بكه‌م مردون‌و نه‌ماون؟"
ئه‌مه قسه‌ی پوره حه‌بێ له‌شارۆچكه‌ی رزگاری، ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی كه به‌شێكی به‌رچاو لهدانیشتوانهكهی كه‌سوكاریان به‌ر ئه‌نفال كه‌وتوه‌و پاشماوه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌نفالن.
پوره حه‌بێ كه نه‌هامه‌تیه‌كانی ژیان‌و رۆژگار به‌روخساریه‌وه بهدیدهكرێو به‌ئه‌سته‌م قسه ده‌بیستێ، دوای تێپه‌ڕینی چەندین ساڵ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا هێشتا زه‌مه‌ن له‌لای ئه‌م پیره‌ژنه وه‌ك ئه‌و رۆژه‌ی وه‌ستاوه، ئێستاش ئه‌و رۆژه‌ی ساڵی 1988ی له‌به‌رچاو ون نابێت كه هێزێكی سه‌ربازی گه‌وره‌ی رژێمی به‌عس هات "شه‌ڕو غه‌زه‌بیان لێده‌باری"، به‌وپه‌ڕی زهبروزهنگو توندوتیژییه‌وه ناوچه‌كانی گه‌رمیانی لهدانیشتوانهكهی چۆڵ كرد‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "ئازیزترین كه‌سه‌كانی ژیانی لێجیاكردهوهو راپێچی ناو چه‌ند زیلێكیان كردن‌و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار دورخرانه‌وه".
ئه‌و وتی "چوار خوشك‌و سێ براو دو كوڕم به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتون".
وتیشی "رۆژێكی به‌هار بو كه سواری زیل كراین، هه‌ر یه‌كه‌مان خراینه دوای زیلێكهوهو به‌ره‌و نوگره سه‌لمان براین".
ئه‌و باس له‌وه ده‌كات كه دوای بردنیان به‌ره‌و باشوری عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی به‌عسه‌وه، ئیتر هیچ هه‌واڵێكی ده‌رباره‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی نه‌زانیوه، دوای به‌سه‌ربردنی چه‌ند مانگێكیش له‌نوگره سهلمانو گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ كوردستان، هیچ هه‌واڵێكی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "ئه‌و ئازیزانه‌ی دهستنهكهوتوهو نازانێت چاره‌نوسیان چی بوه".
ئه‌و كه ئێستا به‌ته‌نها له‌شارۆچكه‌ی رزگاری ده‌ژی، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێشتر هیوام به‌وه بوه مابن، به‌ڵام ئێستا بێهیوایهو نازانێت كه‌سوكاره‌كه‌ی لهبرسانو له‌تینوان مردن یان به‌زیندویی كران به‌ژێر خاكه‌وه، ئه‌و وتی "هه‌میشه چاوم له‌ڕێیه تاكو مناڵه‌كانم بگه‌ڕێنه‌وه، چۆن باوه‌ڕ بكه‌م مردون‌و نه‌ماون؟"
وتیشی "خۆزگه منیش ئه‌نفال بكرامایهو بۆ مهینهتیو كوێره‌وه‌ری نهمامایهتهوه".
ئه‌و كه جلێكی كوردی ره‌شی له‌به‌ردایه‌و له‌كاتی قسه‌كردندا ده‌سته چرچ‌و لۆچه‌كانی راده‌وه‌شێنێت، باس له‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ بینینی هه‌ر كهللهسهرێكدا كاتێك كه گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ ده‌دۆزرێته‌وه‌و هه‌ڵده‌درێته‌وه توشی دڵه‌خورپه ده‌بێت، ئه‌و وتی "سه‌رباری ئه‌م هه‌مو مهینهتیو خه‌فه‌ته‌ش، سهبورییهك به‌دڵمدا هات كه ئیعدام كردنی سه‌دامم به‌چاوی خۆم بینی".
پرۆسه‌ی ئه‌نفال، پرۆسه‌ی جینۆسایدكردنی كورد بو كه ساڵی 1988 به‌هه‌شت قۆناغ رژێمی سه‌دام ئه‌نجامیداو به‌سه‌دان هه‌زار كوردی ناوچه جیاوازه‌كانی كوردستانی قه‌تڵوعام كرد. ئاماره نارهسمییهكان ئاماژه به‌گیان له‌ده‌ستدانی 182 هه‌زار كه‌س ده‌كه‌ن، به‌ڵام كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان ژماره‌كه به‌زۆر زیاتر له‌وه مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن. رژێمی به‌عس خوازیاری ئه‌وه بو له‌ڕێگه‌ی ئه‌نفاله‌وه په‌یامی سه‌ركوتكردنی هه‌ر ناڕه‌زاییه‌ك به‌خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌نێت. سه‌دام كه به‌عسیه‌كان بهسوارچاكی "عروبه"یان ناوده‌برد، له‌بیری "راگواستن‌و بهعهرهبكردنو به به‌عسی كردن"ی كوردستاندا بو، كۆمه‌ڵێك ئه‌فسه‌ری شه‌ڕه‌نگێزی وه‌ك "بارق" پرۆسه‌ی ئهنفالو زینده‌به‌چاڵكردنی هه‌زاران هاوڵاتی كورد‌و خاپوركردنی كوردستانیان بۆ به‌ڕێوه‌ده‌برد. ئێستاش دوای تێپه‌ڕینی 28 ساڵ به‌سه‌ر پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا، به‌ڵام هێشتا چه‌ندین گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ هه‌ن نه‌دۆزراونه‌ته‌وه یان دۆزراونه‌ته‌وه‌و هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه.