پاڵەوانی بۆکسێنگی عێراق: لەکوردستان حیزب دیاریدەکات کێ وەرزشەوانە
  2019-04-15       2188       

ئا: هەڵۆ ئەحمەد


محەمەد قەرەداخی یاریزان کە بەمدواییە لەپالەوانییەتیەکی بۆکسێنگدا لەسەر ئاستی عێراق پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، لەگفتوگۆیەی ئاوێنەدا دەڵێت "زۆر زۆر بەداخەوە لەکوردستان وەرزش بەحیزبی کراوە".



ئــاوێنە: محەمەد قەرەداخی کێیە؟
محەمەد قەرەداخی: مــن محەمەد فازیل ئەحمەد ناسراوم بە "محەمەد قەرەداخی"، تەمەنم ٢٣ ساڵەو لەشاری سلێمانی لەگوندی گۆخڵانی سەربەقەزای پێنجوێن لەدایک بووم، ،بەشی ڕاگەیاندنم تەواوکردوەو لەئێستاشدا وەرزش کردن پیشەمە.

 


ئاوێنە: ماوەی چەند ساڵەی وەرزش دەکەیت‌و چ جۆرە وەرزشێک دەکەیت؟
محەمەد قەرەداخی: ماوەی ١٠ ساڵە لەبواری وەرزش کاردەکەمم سەرەتا لەیاری وشوو کۆنفۆ دەستمپێکرد لەلای مامۆستا ئامانجی بــرام، دواتر لەگەڵ گەورەبون تەمەنم ئارەزوەکانم بۆ هونەرەکانی تری بەرگری زیاد بوە، بۆیە بەشداری چەند پاڵەوانیەتیەکم کرد لەسەر ئاستی کوردستان‌و عێراق توانیم ئەنجامێکی باش بەدەستبهێنم، لەساڵانی ڕابردو لەوڵاتانی ئێران‌و تورکیا لەچەند پاڵەوانێتیەک پلەی یەکەم یان دووەم‌و سێیەم بەدەستهێناوە. زۆرجاریش بەلێدانی کوشندە سەرکەوتنم بەدەستهێناوە، لەپەیجەکەشم سەرجەم یاریەکانم داناوە دەتوانن یاریەکانم ببینن. هەروەها لەسەرجەم ئەو پاڵەوانیەتیانەی عێراق‌و کوردستان پلەی یەکەمم بەدەستهێناوە بێ شکست، بەڵام لەبەرکەمی تەمەنم لەڕابردو نەمدەتوانی بەشداری پاڵەوانیەتیە گەورەکان بکەم، لەماوەی ئەم سێ ساڵە دەرگاکانم بۆ کراوەتەوە، بەڵام هۆی ناکۆکی وەرزشی وەک سیاسەت لەنێوان کوردستان‌و عێراق ئێمەی وەرزش کارانیش بوینەتە قوربانی.

 

ئـــاوێنە: جگە لەکوردستان‌و عێراق لەچ وڵاتێکی تر بەشداری یاریە بەرگریەکانت کردوە؟
محەمەد قەرەداخی: لەوڵاتی ئێران‌و تورکیاو چەند جارێک بەشداریم کردوە لەسەر ئەرکی خۆم وەک پێشوتر باسم کرد، هەمیشە یەکەم یان پلەی دووەمم بەدەستهێناوە، بەڵام لەئێستادا بەهۆی گونجان‌و تەمەن‌و ڕاهێنانی باشەوە لەئێستادا ئامادەم بۆهەموو پاڵەوانیەتیەکی گەورە لەهەر وڵاتێک بکرێت‌و بەدڵنیایەوە ئەنجامی باشم دەبێت ئەوانەشی لەو بوارە کاردەکەن شایەتی ئەدەن کە ئاستمان لەئاستی ئەوانەی دەرەوە کەمتر نیە نەک من چەندین کەسی ترهەیە، بەڵام بەهۆی نەبونی کەسی وەرزشی لەپۆستەکان وەرزش نایەڵن پێشبکەوێت، لەزەمەنێکداین حیزب دیاری دەکات کێ وەرزشەوانە کێ هونەرمەندە.. هتد. لەهەمانکاتدا راگەیاندنەکانیش رۆڵێکی خراپ دەبینن هەمیشە گرنگی بەگۆرانی‌و فیلمی بیانی دەدەن زۆر بایەخ بەوەرزش نادەن هەر بۆنموونە کاک شاهێزو هەڵدێرو مارکۆو ڕێبێن‌و نامۆو چەندانی تر  لەئێستا کۆمەڵێ یاریزانن هەیە لەهەر وڵاتێکی تردا بوایە یەکێک بون لەکەسە ناسراوەکان.

 


ئــاوێنە: کێ هاوکاریت دەکات وەک ڕاهێنان‌و لای چ مامۆستاو یانەیەک یاری دەکەیت.. خێزانەکەت تا چەند هاوکارتن؟
محەمەد قەرەداخی: من هەر لەمناڵیوە لای براکەی خۆمم ڕاهێنانم کردوە، تا ئێستاش لەگەڵ ئەوان بەردەوامم، بەهۆی ئەوەی سێ برای ترم بەناوی ئامانج‌و ڕێبین‌و ڕێبازەو ساڵانێکە ڕاهێنەرو یاریزانن. من توانیومە ئەو ئاستە پێشکەش بکەم، ئەوەی لەیاری بەرگری شارەزابێت‌و کردبێتی دەزانن چ خزمەتێکی گەورەی ئەم وەرزشەیان کردوە، لەڕوی خێزانەکەم تەواو هاوکارمن وەک مامۆستاو وەک ژیانیش، سوپاسی یانەی قەرەداخ دەکەم هەمیشە هاوکارم بون لەڕابردودا  ئەگینا ئەوەی خۆم هەوڵم نەدابێ سوودم لەحکومەت‌و لیژنە وەرزشیەکان نەدیوە.

 


ئــاوێنە: تازەترین دەستکەوتت چیەو لەکام یاری بەرگرییە دەستکەوتەکەت؟
محەمەد قەرەداخی: پێش هەفتەیەک پاڵەوانێتییەکی جیهانی‌و پێشکەوتی لەشاری هەولێر ڕێکخرا، کە هەتا ئێستا لەعێراق بەو کوالیەتیەو شێوەیە ڕێک نەخرابو، توانیم لەیاریزانی عێراقی بەرمەوە کە پێشتر شکستی نەبو، هەروەها دو مانگێک پێش ئێستا لەئەستەمبوڵ لەچەند خولەکێک توانیم سەرکەوتن بەسەر ڕکەبەرە تورکیەکەم سەرکەوتن بەدەستبهێنم هەر دوای ئەوەش دوبارە لەلایەن بانگهێشتی پاڵەوانیەتیەکی ترکرام لەتورکیا بەڵام بەداخەوە بەهۆی باری داراییەوە نەمتوانی بەشداری بکەم کە لەهەمووعێراق من بانگهێشت کرابوم. لەساڵی ڕابردو پاڵەوانیەتی رۆژئاوای ئاسیا لەشاری سلێمانی ئەنجامدرا بەشداربوم توانیم پلەی یەکەم بەدەستبهێنم‌و پشتوێنی زێڕ ببەمەوەو باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەکەش دەستنیشان کرام.

 


ئـــاوێنە: لێرەوە چیت بۆحکومەت‌و بەرپرسانی وەرزش هەیە؟
محەمەد قەرەداخی: زۆر زۆر بەداخەوە لەم وڵاتە هەمو شت بەحیزبی کراوە، تەنانەت هەمو جومگەکانی وەرزشی داگیرکردوە وەک بەشەکانی تر لێرەشەوە گلەیی لەو مامۆستایانەی زانکۆی سلێمانی دەکەم کە خەونم بو ببمە مامۆستای وەرزش، بەڵام چونکە من واستەم نەکرد لەحەوت کەس بەس منیان وەرنەگرت بەشاهیدی مامۆستاکان خۆیان وتیان هەمو مەرجەکانی وەرگرتنت تا ئێستا تێنەگەشتم منیان بۆ بێبەری کردو چەند کەسێکی تریان دانا.

 


ئــاوێنە:کام لەبراکانت لەپاڵەوانێتی نێودەوڵەتی بەشداری کردووە؟
محەمەد قەرەداخی: ساڵی پێشو ڕێبینی برام توانی مەدالیای زێڕی ئەسپارتە لەوڵاتی ێۆنان بەدەستبهێنێت پاش پێنج سەرکەوتن کە لەهەموو عێراقدا یەکەمجار بو کوردێک بتوانێ بەئاڵای کوردستانەوە ئەو ئەنجامەی هەبێت لەئێستادا خاوەنی بڕوانامەی ئەو پاڵەوانیەتیەی هەیە کە دەبێتە مێژوویەکی جوان بۆخۆی‌و وەرزشکاران.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×